هۆشیاری ته‌ندروستی بۆ تاکی کورد به‌شی (12) ده‌رمان خواردکردن
Friday, 08/04/2011, 12:00
خوێنه‌ری به‌رێز به‌شی (Toxikologie) واته زانستی ژه‌هر به‌شیکی به‌رفراوانه هه‌روه‌ک به شی زانستی ده‌رمان(Pharmakologie) که لێره‌دا جێگای باسکردنی به درێژی نابێته‌وه،به‌ڵام دوابه‌دوای گومان له به ژه‌هراوی کردنی جه‌وهه‌ر نامق له‌لایه‌ن ده‌زگای پاراستنی پ.د.ک هه‌روه‌ک له میدیاکان و بڵاوبوونه‌وه‌ی باسه‌که به‌جدی له ناو خه‌ڵکی کوردستاندا بیستمان، به پێویستمان زانی هه‌ندێ زانیاریی و هوشیاریی گشتیتان له‌م باره‌یه‌وه بۆ بخه‌مه ڕوو.
ئه‌و مادانه‌ی که زیاتر بۆ ژه‌هراویکردنی نه‌یارانی سیاسی له لایه‌ن ده‌زگا سیخوڕییه‌کان ودیکتاتۆرهکانهوه به‌کار ده‌هێنرێن:
زه‌رنیخ (Arsenic)، ریسین (Ricin)، ئۆرگانۆفۆسفاتێ(Organophpsphate) مێتاڵه قورسه‌کان، TCDD واته Tetrachlorodibenzo-p-dioxin ، سیانید (CN)، گازه ژه‌هراوییه‌کانی وه‌ک سارین وتابوون.
هه‌موو ئه‌م ژه‌هرانه نیشانه‌ی(symptomatic) ئاڵۆز دروست ده‌که‌ن به تایبه‌ت له(autonomic nervous system) وجیهازی هه‌زم که(گه‌ده و په‌نکریاس وجگهرورێخۆلهش ده‌گرێته‌وه).
لێره‌دا ده‌مه‌وێ زیاتر وه به‌کورتی په‌نجه بخه‌مه سه‌ر مادده‌ی TCDD واته Tetrachlordibenzodioxin - 2,3,7,8
پێکهاته‌ی کیمیاێ که‌یشی به‌م شیوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌نووسرێ.
ئه‌م مادده ژه‌هراوییه خۆڕاگره و به گه‌رمی و مادده‌ی ترش(Acid) و تفت (Basic) خراپ نابێت، هه‌ربۆیه‌ش به گه‌ده‌دا تێ ده‌په‌ڕی و له جگه‌ر و وپیست و ماسولکه‌دا کۆ ده‌بێته‌وه دوای ده‌رمان داواکردن.
هه‌ر 115 میکرۆگرام له کیلۆیه‌کدا که‌روێشک تووشی ژه‌هراووی بوون ده‌کات.
ئه‌م مادده‌یه نیوه‌ی کاتی له ناوچوونی ڕێژه‌که‌ی 30 ڕۆژه.
ئه‌م مادده‌یه ده‌بێته هۆکاریش بۆ تووش بوون به نه‌خۆشیی شیرپه‌نجه.
زیپکه‌ی کلۆر دروست ده‌کات وپێستیش ده‌شێوێنی.
تووشبوه‌که هه‌میشه هه‌ست به ماندووبوون ده‌کات.
جگه له کاریگه‌ر بۆ سه‌ر جگه‌ر کاریگه‌ریشی هه‌یه له سه‌ر ئیش‌کردنی غووده ده‌ره‌قی (Thyroid) و ئیش‌کردنی ماسولکه‌کانی دڵ. دوانهنجام واته(Prognose)یشی وابه‌سته‌یه له‌وکاتی ده‌رمان داوکردن و بڵاوبوونه‌وه ژه‌هره‌که به له‌شدا تاکو به ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کانی نهخۆشبوونهکه. چه‌ند ماوه‌ی نێوان ده‌رمان داوکردنهکه و ده‌رکه‌وتنی نیشانه‌کان درێژتر بێته‌وه ، ئه‌وه‌نده باشتره و خه‌ته‌رناکیی بۆ مردنی نه‌خۆشه‌که که‌متر ده‌بێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌ندامه‌کانی له‌ش وه‌ک به نموونه جگه‌ر یان هه‌رئه‌ندامێکی تری له‌شی خه‌راپ بوو و زه‌ره‌ی پێکه‌وت، ئه‌وا چاره‌نووسی ته‌ندروستی نه‌خۆشه‌که له خه‌ته‌ردایه و بێئومێدی به‌دوادا دێت (hopeless).
هه‌ر ئه‌م ژه‌هره‌ش بوو له کاتی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی ئۆکرانیا له ساڵی 2004 وه‌ک ژه‌هر ده‌رخواردی کاندید هڵبژاردنهکان ڤیکتۆر یوشچێنکۆ درا.
ئه‌م ژه‌هره له ناو چه‌وریدا مه‌یلی تووانه‌وه‌ی زۆره ، بۆیه ئه‌و که‌سه‌ی که به‌م مادده‌یه ده‌رمانخوار ده‌کرێ به زۆری و به تایبه‌تی له جگه‌ردا کۆده‌بێته‌وه، هه‌روه‌ها له پێست، ماسوولکه و جێگا چه‌ورییه‌کانی له‌ش کۆ ده‌بێته‌وه. له رێگای بایۆپسی ئه‌م به‌شانه‌ش فه‌حس یان ته‌شخیس ده‌کریت. دوای ئه‌وه‌ش ده‌ڕواته پیسایییهوه و له رێگای فه‌حسی پیسایشهوه ته‌شخیسی به ژههربوونهکه ده‌کرێت، جگه له‌وه‌ش له رێگای فه‌حسی خوێنیشه‌وه، به‌ڵام که‌متر له ڕێگه‌ی گورچیله ومیزهوه. ئه‌م ژه‌هره به تایبه‌ت په‌لاماری جگه‌ر ده‌دات وجگه‌ر ته‌واو خه‌راپ ده‌کات.
ته‌شخیسی ژه‌هره‌کان دوای ده‌رمان داوکردن:
1.له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی یه‌که‌می دهرمانداوکردنهکه تا هه‌فته‌ی یه‌که‌م له ڕێگای لابۆر وفهحسی خوێنه‌وه.
2. له دوای ئه‌مه‌شه‌وه ئه‌وا له ریگای بایۆپسیBiopsie (واته ده‌رهێنانی به‌شیکی زۆر بچووک بۆ نموونه له جگه‌ر وتهماشاکردنی به شێوه‌ی میکرۆسکۆپی واته Histologie).
3.هه‌روه‌ها فه‌حسی پیسایی تووشبووه‌که‌ش.
4.دیسان ده‌توانرێ هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌رمان داوکردنهکهوه نیشانه‌کانی نه‌خۆشێ دیاری بکرێن و هه‌موو نیشانه‌کان بدرێته پرۆگرامی تایبه‌ت له کۆمپیته‌ر و له دیاریکردنی جۆری ژه‌هره‌که وپۆلێنکردنی نزیکمان ده‌کاته‌وه.
5. یان که دره‌نگی به‌سه‌رچوو ئه‌وا له ڕیگای فه‌حسی مووی سه‌ریشه‌وه ده‌دۆزرێته‌وه و ته‌شخیس ده‌کرێت.
ئه‌مه‌ی سه‌روه به‌شی زانستێکه‌ی بوو به کورتی وهیوادارم که خوێنه‌ری کورد و دکتۆر و کارمه‌ندی ته‌ندروستی کورد له کوردستان که ڵکی لێ وه‌ربگرێت بۆ خوانه‌خواسته ڕوودانی هه‌ر ده‌رماندا وکردنێک.له هه‌مان کاتدا بزانن داوای چ جۆره فه‌حسێک ده‌که‌ن و نه بادا پێیان بڵێن هیچ نییه بڕۆره ماڵه‌وه چاک ده‌بیت (هه‌روه‌ک چون له هه‌ولێر به جه‌وهه‌ر نامیقیان ووتبوو بڕۆره‌وه ماڵێ هیچی وات نییه ته‌نها که‌میک زه‌ردووییه).
له سه‌ر ڕۆشنایی ئه‌م کورته زانیارییه هه‌ریه‌ک له ڕوونکردنه‌وه ڕۆژنامه‌وانییه‌که‌ی (بورهان نامیق)ی برای جه‌وهه‌ر نامیق و ته‌ها به‌رواریش له سایتی ڕووداو له مهر مردنه کوتوپڕه‌که‌ی جه‌وهه‌ر نامیق بێبهڵگهیی پزیشکی بوون، زۆر لاوازن بوون.
دکتۆر ناسر سۆرانی
پزیشکی گشتی وپزیشکی چاو
ئه‌ندامی یه‌کێتی دکتۆرانی سویسرا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست