ئەو عەیامە گوزەشت بەكوشتن چاوترسێنمان بكەن .((لەئێوە فیشەك و لەئێمەش وشە)) .
Monday, 10/05/2010, 12:00
ئەو عەیامە گوزەشت بەكوشتن چاوترسێنمان بكەن .
((لەئێوە فیشەك و لەئێمەش وشە)) .
شەهیدكردنى ڕۆژنامەنووس و خوێندكارى زانكۆ كاكە سەرۆ سەردەشت هاوكاتە لەگەڵ ئەو هەموو لێدوانە چەواشەكارانەیەیى ئەو دەسەڵاتە دز و گەندەڵە بنەماڵەیە ئەیدات بەگوێیى هەموو لایەكدا بەوەى كەئەم هەرێمە جیایە و ئاسایش و ئارامى و ژیان و ئازادى نووسین و ڕۆژنامەگەرى پاڕێزراوە ، سەرئەنجام لەكۆمەڵێك لێدوان و قسەى هیچ و پوچ نەبێ زیاتر هیچ شتێكى تر ناگەیەنێ ، ئێمە وێرایى ئەوەى شەهیدكردنى كاكە سەرۆ ڕیسواو شەرمەزار و مەحكوم ئەكەین هەرلێرەشەوە بەدەسەڵاتى میلیشیایى پاراستن و ئاسایش و دژەتیرۆر و زانیارى ئەڵێین گەر مەبەستانە بەو كارە ترسنۆك و چەپەڵانە چاوترسێنى قەڵەمە ئازا و بوێرەكان و میدیایى ئازاد و ئەهلى و بەتایبەتیش ئەو قەڵەمانەى لەسایتە پیرۆزە دەسەڵات تۆقێنە پڕخوێنەرەكەى كوردستانپۆست ئەنووسن كەبۆتە پشتیوان و داكۆكى كەرێكى سەرسەختى ئەو میللەتە ،ئەوا خەیاڵتان خاوە و ئەو عەیامە گوزەشت و تێپەڕى و ئەبێ هەر بەوداخەوە سەربنێنەوە بەپێچەوانەوە ڕق ئەستوورو سوورترمان ئەكات لەسەر ئەوەى كەلەجاران زیاتر و باشتر و گەرم و گوڕتر بنووسین و هەوڵەكانمان بخەینەگەڕ بۆ هەرچى زوو زیاتر ئاشكراكردنى ڕووى ناشیرن و قێزەونتان ... دڵنیاتان ئەكەینەوە لەو هەرێمە گەندەڵستانە دەسەڵات میلیشیایى و مافیایى ئێوە ڕۆژانە بەدەیان و سەدان قەڵەمى پیرۆزى ترى وەك كاكە سەرۆ سەردەشت لەدایك ئەبن و دێن ئێوە و دەسەڵاتە بنەماڵەیى و پاشاگەردانیەكەتان ڕیسواتر و شەرمەزارتر ئەكەن ..
وەهەرلێرەوە بەپێویستمان زانى ئەم زانیاریەیى خوارەوە بدەین بەهەموو لایەك ..
((ئەڵێن بەرلەوەى دەزگاى پاراستن و دەزگاى میلیشیایى بەناو دژە تیرۆر هەر كردەوە و كارێكى چەپەڵ ئەنجام بدەن ، ئەوا بەر لەشەش كاتژمێر لەدەست پێ كردنى عەمەلیەكە سەرجەم دام و دەزگا ئەمنیەكان و بازگەكان ئاگادار ئەكەنەوە بەوەى كەئەو پەڕى ئیهمالى بنوێنن ، چونكە خۆمان لەپشت ئێوەوە چاودێرى عەمەلیەیەك ئەكەین ، باخەڵك واهەست نەكات كەئێوە ئاگادارن ....
كەئەمە باشترین بەڵگەیە لەسەر ئەوەى كەئەم كردەوە بەبەرنامە و ئاگادارى ڕاستەوخۆى دەزگاى پارستن ئەنجام دراوە ....
بەڕاستى ئێمە بەداخەوەین بۆ بابەتێكى تر كە هەندێك بەڕێز و قەڵەمى خەمخۆر داوا ئەكەن ئەم بەرپرسانە بەتایبەت سەرۆكى حكومەت و وەزیرى ناوخۆ و خوێندنى باڵا و چى و چى استقالە بدەن و دەست لەكار بكێشنەوە ، ئێمە لەگەڵ ڕێزى زۆرمان بۆ هەموو ئەو قەڵەمە دڵسۆز و خەمخۆرانە ئەڵێیین ئێوە وەك لەم وڵات و مەملەكەتە پاشاگەردانیەیى یەكێتى و پارتى نەبووبێتن ئەمانە چۆن وازئەهێن و دەست لەكارئەكێشنەوە ، نادڵنیابن ئەمانە هەرگیز وازناهێن و دەست بەردارى ئەو پۆست و پلە و پایانە نابن ئەگەر بەدەیان كاكە سەرۆى تریش شەهید بكەن ، ئەمانە كەدەست بەكاربوون و دروست بوون بۆ لەناوبردنى ئەو دەنگانە دروست بوون ، ئیشیان سەركوتكردنى هەموو قەڵەمێكى ئازا و بوێرە بۆ مانەوەى خۆیشیان لوولەى تفەنگەكانیان ئەخەنە سەرهەموو كەس ئەیخەنە ڕووى ڕۆژنامەنووسان و دەم و زمانى پیرۆزى هەموو ئەو قەڵەمانەی كەهاوشانى كاكە سۆران و كاكە سەرۆ ئەنووسن ، چونكە ئەمانە یەكەم كار و دووا كاریان نیە ئەم دەسەڵاتە بنەماڵەیە مافیایە لەدواى ڕاپەڕینەوە بۆ لەناوبردن و تیرۆركردنى قەڵەمى ئازا و بوێر سڵیان لەهیچ نەكردۆتەوە هەر لەشەهیدكردنى ڕێناس و ڕەئوف ئاكریەوە بیگرە بۆ شاپوور و بەكر عەلى و سۆرانى مامە حەمە و دكتۆر عبدالستار و تا شەهیدكردنى كاكە سەرۆ سەردەشت و جگە لەهەوڵدان بۆ تیرۆكردنى ئاسۆى جەمال موختار و نەبەزگۆران و ئەحمەد میرە و ..... هتد .
لەكۆتایدا ئەڵێین ئارام بنوو سەرۆ گیان ئارام ،، دڵنیابە ئێمە دواى تۆ كۆڵنادەین و بەردەوام ئەبین و گۆڕەپانەكە بۆ مافیاكانى حزب و پاراستن و زانیارى و بنەماڵەكان چۆڵ ناكەین ، دڵنیابە ئەو دێڕە پیرۆزە نووسینەى تۆ لەمەودوا سەرمەشقى نووسینەكانمان ئەبێ كەفەرمووتانە ....
((تائەو شوێنەى كەماوین ئەبێت قسە بكەین ، لەو شوێنەش كەتەمەنمان كۆتایى هات باهاوڕێكەم خاڵێكم بۆ دابنێت و بێتە سەردێرێكى نوێ و سەرلەنوێ دەست پێ بكاتەوە)) .
دڵنیابە ئێمەش تامابین هەر ئەبێ قسە بكەین و بنوسین و چۆك دانەدەین لەئاستیان و پێیان ئەڵێین دەستان بشكێ و چاوتان كوێربێ و شێرپەنجە بەخوێنتان فێربێ ئەى جەلاد و پیاوكوژەكانى دەسەڵات .
گروپى چیایى كوردستانپۆست .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست