کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مه‌سعود بارزانی هه‌موو ڕۆژێک سه‌یری کوردستانپۆست ده‌کات!

Saturday, 30/01/2010, 12:00


(فه‌رهاد عه‌ونی) سه‌رۆکی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان، هێنده‌ که‌سێکی ماستاوچییه نازانێ چۆن تاوانه‌کانی ده‌سه‌ڵات پینه‌ بکات . ئه‌مڕۆ له‌به‌ر نامه‌یه‌کدا له (KNN)دا ،که ‌تایبه‌ت بوو به‌ تیرۆری ڕۆژنامه‌نووسان . ئه‌م نوێنه‌ره‌ ی سه‌ندیکایه‌ ووتی: سه‌رۆکی هه‌رێم بۆ تیرۆری (سۆرانی مامه حه‌ مه) پێی ووتم ئێوه‌ به‌ڵگه‌ بێنن بیسه‌لمێنن، که‌ کێ سۆرانی تیرۆر کردووه‌، مه‌سعود لێکۆڵینه‌وه‌ی خۆی ده‌کات . ئه‌م قسه‌یه‌ جگه‌ له‌ قه‌شمه‌ریی و خۆدزینه‌وه‌، هیچی تر نییه‌ . چونکه‌ کوردستانپۆست ناوی سیانیی هه‌موو بکوژانی سۆرانی ئاشکراکرد ، ئاشکراشی کرد که‌ سه‌ر به‌ده‌زگا جه‌ربه‌زه‌که‌ی پاراستنه‌ و ئه‌وان له‌پشتی تیرۆری ئه‌و گه‌نجه‌ ڕۆژنامه‌ نووسه‌وه‌‌ بوون، دوای ئه‌وه‌ هه‌ر ئه‌م ده‌زگایه‌ چه‌ند ناوێکی تری ده‌ستنیشان کرد، که‌ دوای سۆران تیرۆریان بکه‌ن، له‌ڕێگه‌ی په‌یامنێرێکی به‌ویژدانی ناو ئه‌و ده‌زگا تیرۆریسته‌وه‌،ناوه‌کان نێردرایه‌ ده‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌وروپا و ئیستا زۆربه‌ی ڕێکخراوه‌ په‌یوه‌ندییداره‌کان ئاگادارن و ناوه‌کانیان له‌ لای خۆیان پاراستووه‌. پاراستن نه‌ک سۆران، ته‌نانه‌ت شێخ ستاریشیان تیرۆرکرد، هه‌روه‌ها هه‌وڵی تیرۆرکردنی ئه‌محمه‌د پیره‌شیان دا و له‌وه‌دا سه‌رکه‌وتوو نه‌بوون. 
ئێمه‌ به‌ (فه‌رهاد عه‌ونی) کۆیله‌ ده‌ڵێین: جه‌نابتان ده‌بوو له‌ حزوری مه‌سعود بارزانییدا بیوتایه‌، ئه‌زبه‌نی من (واته‌ فه‌رهاد عه‌ونی) ئاسایش و پاراستن و ده‌زگای زانیاریی نییم، تا شوێن پێی تاوانبارێک هه‌ڵگرم . من سه‌رۆکی سه‌ندیکایه‌کی ڕۆژنامه‌وانییم، نه‌ک سه‌رۆکی ده‌زگایه‌کی وه‌ک پۆلیس و ئاسایش.
ڕۆژنامه‌نووس باس له‌ خوێنڕشتن ده‌که‌ن، ناوی تاوانبار ئاشکراده‌که‌ن، ئێوه‌یش وه‌ک ده‌زگای پۆلیس و ئاسایش ده‌بێت به‌دواداچوونی له‌ سه‌ر بکه‌ن، ئیستا ناوه‌کان که‌ ئاشکرابووه‌، بۆچی لێکۆڵینه‌وه‌تان له‌ سه‌ر نه‌کرد؟ بۆچی ئه‌گه‌ر ڕاستیش نه‌بوو، به‌درۆتان نه‌خسته‌وه‌؟ 
ڕۆژنامه‌نووس باس له‌ تاوانه‌کان ده‌که‌ن، نه‌ک به‌دواداچوون له‌ سه‌ر بکوژیی ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌‌، ڕاسته‌ زۆر جار ڕۆژنامه‌نووس به‌ دوای تاوانێک یان تاوانبارێکدا ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌مه‌ له‌ وڵاتێکیدا که‌ دیموکراتیی هه‌بێت، خه‌ڵکی به‌ ئازادیی به‌ڵگه‌ به‌ده‌ست بهێنێ.
له‌ کۆتایدا ده‌ڵێین ئه‌گه‌ر فه‌رهاد راست ده‌کات و ئازایی ئه‌وه‌ی تیایه‌ له‌گه‌ڵ مه‌سعودا قسه‌بکات ئه‌وا من لینکی هه‌واله‌که‌ی کوردستانپۆستی بۆ ده‌نووسم، با ئه‌گه‌ر شه‌هامه‌تیی تێدایه‌ بیدات سه‌رۆکه‌که‌ی، بزانین چی بۆ ده‌کات، ئه‌گه‌ر ده‌ڵێن ئه‌و هه‌واله‌ی کوردستانپۆست ڕاست نییه‌، با هه‌ر قسه‌یه‌کی له‌ سه‌ر بکه‌ن، به‌تایبه‌تیی ئه‌و هه‌واڵه‌ زۆرترین خوێنه‌ری هه‌بووه‌، تا نووسینی ئه‌م بابه‌ته‌‌ (22359) بینراوه‌.
داخۆ تاوان باران خه‌لات ده‌کات یان دادگا یان ده‌کات ؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە