ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێت منداڵه‌که‌ت وه‌ک ئاینشتاین زیره‌ک بێت، ماسی بده‌رێ
Thursday, 12/03/2009, 12:00
2668 بینراوە
خوێنه‌ری هێژا
نایشارمه‌وه، سه‌رگه‌رمی نووسینی بابه‌تێکم به ناوی (ج
هلال تاڵابانی زوحاکی سه‌رمده‌م) م‌م، به‌ڵام کاتێک ده‌رئه‌نجامی لێکۆڵینه‌وه‌کانم بیست له که‌ناڵی یه‌کی ڕووسی، ده‌ست به‌جێ، بۆ ماوه‌کی کاتی ده‌ستم هه‌ڵگرت، له نوسینی (جه‌لال تاڵه‌بانی زوحاکی سه‌رده‌م) هه‌ڵگرت.
به‌ڕێزان ئه‌و توێژینه‌وه‌یه له سوید له زانکۆی گۆتۆن بۆرگ ئه‌نجامدراوه، به‌ڵام زۆربه‌ی تێ‌ڤی و ڕادێو ڕۆژنامه‌کانی جیهان به تێر‌و ته‌سه‌لی له‌سه‌ری دواون و ڕاپۆرتی خۆیان له به‌ر گرنگی بابه‌ته‌که خوێندۆته‌وه‌و ته‌نانه‌ت هه‌زراه‌ها ئه‌رتیکلیان له ئه‌نته‌رنێتدا له‌سه‌ر نوسیوه، بۆیه‌ش منیش بڕیارمدا، پشوه‌یه‌ک بده‌م له نوسینی(جه‌لال تاڵه‌بانی زوحاکی سه‌رده‌مه).
خوێنه‌ری هێژا هه‌روه‌ک باسمان کرد، که‌ناڵی یه‌کی روسی نزیکه کاتژمێرێک له‌سه‌ر گرنگی ده‌رئه‌نجامی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه دوا، ده‌قی توێژنینه‌وه‌که‌ش ئه‌ڵێ: ئه‌و منداڵانه‌ی که هه‌فته‌ی جارێک ماسی ده‌خۆن 6% ئاستی ووشیاریان به‌رزتره، له منداڵانی که ماسی ناخۆن، هه‌روه‌ها ئاستی ووشیاری ئه‌و منداڵانه‌ی 2 جار ماسی ده‌خۆن 11% به‌رزتره له‌و منداڵانه‌ی که 1 جار ماسی ده‌خۆن له هه‌فته‌یه‌کدا، هه‌روه‌ها ئه‌م توێژنینه‌وه له‌سه‌ر3972 کوڕ، له دوو کاتی جیاوازدا ئه‌نجامدراوه، کاتێک ته‌مه‌نیان 15 ساڵ بوه، هه‌روه‌ها کاتێکیش ته‌مه‌نان گه‌یشتۆته به18 ساڵ، ئه‌و ده‌ریه‌نجامه‌یان ده‌ست که‌وتوه که 1 جار ماستی خواردن له هه‌فته‌کدا6% ئاستی ووشیاری زیاد ده‌کات، دووجار ماسی خواردن له هه‌فته‌یه‌کدا ئاستی ووشیاری ده‌گاته 11%. به‌ڕێزان ئه‌وی ده‌یخوێنیته‌وه سه‌لمێنراوه، دڵنیابه من ماسی فرۆش نیم ریکلام بۆ ماسی بکه‌م، به‌کورتی ده‌توانیت، له ماتۆڕه گه‌ڕۆکه‌کانی ئینته‌رنێتدا زیاتر وورتر بابه‌ت په‌یدا بکه‌یت، له باره‌وه. ئیتر هیوادارم منداڵامی کوردیش ئه‌ینشتانیان تیدا دروست بێت و له‌م گه‌مژه‌ییه ڕزگاری ببێت.