کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆکی ته‌زویر له‌م هه‌رێمه‌دا جێی‌ نابێته‌وه‌

Monday, 28/02/2011, 12:00


زۆر سه‌یره‌، سه‌رۆکه‌ ته‌زویره‌که‌ی هه‌رێم هه‌رکاتێك ڕقی لێمان هه‌ستاو توڕه‌بوو پێمان ئه‌ڵێت ئێوه‌ له‌م هه‌رێمه‌دا جێتان‌ نابێته‌وه‌. ئه‌وه‌تا ئه‌م جاره‌ش له‌ ئه‌وروپاوه‌ ئه‌که‌وێته‌ هه‌ڕه‌شه‌کردن و چه‌ند جارێك له ‌ووته‌کانیدا ده‌سته‌ واژه‌ی "جێتان نابێته‌وه‌" به‌کار ئه‌هێنێت. گوایه‌ ئه‌یه‌وێت هاووڵاتی له‌م هه‌رێمه‌ ده‌ربکات، وه‌کو هه‌رێمه‌که‌ موڵکی باوکی ئه‌وبێت و به‌خێری خۆی جێگه‌ی کردبینه‌وه‌!!
سه‌رۆکه‌ ته‌زویره‌که‌ نازانێت که‌ به‌و قسانه‌ی مافی هه‌موومان پێشێل ئه‌کات! چونکه‌ هه‌مومان مافی ژیانمان له‌م ووڵاته‌دا هه‌یه‌، به‌ چاك و خراپمانه‌وه‌، خائن و تیرۆرستیش هیچ یاسایه‌ك نیه‌ له‌م ووڵاته‌ ده‌ری بکات، به‌ڵكو به‌پێێ یاسا سزا ئه‌درێت. نه‌ك هه‌ر له‌ کوردستان له‌ هه‌موو دنیادا یاسایه‌ك نیه‌ که‌ هاووڵاتی ده‌ربکرێت.
که‌واته‌ سه‌رۆکی ته‌زویر ناتوانێت فه‌رمانی ده‌رکردنی میلله‌ت ده‌ربکات، به‌ڵام پێچه‌وانه‌که‌ی ڕاسته‌. به‌واتایه‌کی تر تاکه‌ که‌س که‌ له‌ووڵات ده‌رئه‌کرێت سه‌رۆکی دیکتاتۆره‌! سه‌رۆك ناتوانێت میلله‌ت ده‌ربکات به‌ڵام میلله‌ت ئه‌توانێت به‌سه‌رۆك بڵێت بۆ ده‌ره‌وه. ‌ ئه‌وه‌ نموونه‌ی سه‌رۆکه‌ ده‌رکراوه‌کان به‌پێش چاوی مه‌سعوده‌وه‌ زۆرن، خۆ مه‌گه‌ر کوێرایی داهاتبێت که‌ به‌چاوی خۆی نه‌بینێت چه‌ند دیکتاتۆر له‌ وڵاته‌کانیان شاربه‌ده‌رکران و چه‌ندی تریش به‌دوایاندا فڕێ ئه‌درێن! بۆیه‌ ئه‌بێت مه‌سعود زۆر چاك بزانێت که‌ به‌مزوانه‌ هه‌موو میلله‌ت به‌یه‌ك ده‌نگ هاوار ئه‌که‌ن سه‌رۆکی ته‌زویر له‌م هه‌رێمه‌دا جێت نابێته‌وه‌ بۆ ده‌ره‌وه، بۆ ده‌ره‌وه‌‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە