ئامۆژگارییهک بۆ حیماد سهیفور
Friday, 13/11/2009, 12:00
لایەن مەكتەبى سیاسى یەكێتى یەوە عیماد ئەحمەد ئەندامى مەكتەبى سیاسى تحدید كراوە بۆ بەرپرسى مەكتەبى رێكخستن بۆیە منیش وەك كورە شەهیدێك بە پیویستى دەزانم پیش ئەوەى ئەو پۆستە وەربگرێت و دەست بەكار بێت ئەو پێ رابگەیەنم بۆ نەوەش نەكەوێتە هەڵەوە و توشى كیشە نەبیت و خۆى لەبەر چاوى ئەندامانى راستەقینەى یەكیتى و خەڵك ناشرین نەكات هیچ بەباشى نازانم ئەو پۆستە وەربگرێت لەبەر ئەوەى دانانى هیرۆ ابراهیم بە بەرپرسى مەڵبەندى سلێمانى هیچ دەورو قورساییەك بۆ مەكتەبى ریكخستن ناهێڵێتەوەو پێشم وایە كارى مەڵبەندەكانى تریش دەچێتە لاى ئەو كێشەى ریكخستنەكانیش قوڵترلاوازتر دەبێتەوە من لێرەدا نموونەیەك بەبیر كاك عیماد دەهێنمەوە كێشەى مەڵبەندى ئەوروپا لە لاهاى بۆچى دروست بوو كێ دروستى كرد بۆچى بارەگاى ئەو مەڵبەندە هاتە مەكتەبى ریكخستن دروست بوونى ئەو كێشەیە شانازى برایم ئەحمەد نەبوو بە هاتن وهەوڵدانى عومەرى سید عەلى و ئەرسەلان بایز بۆ ئەوروپا توانرا ئەو كێشەیە چارەسەر بكرێت بێ گومان نەخێر لەلایەكى تر خەڵكى سلێمانى بە هیچ شێوەیەك دەسەلاتى بنەماڵە قبوول ناكات و ئەو شكستەى یەكێتى بەسەریدا هات لە سلێمانى دەرنجامى كردارو رەفتارى خراپانەى ئەوان بوو دزیى و جەردەیى و تالانكردنى پارەو مولكى خەڵكى سلێمانى و ئەوخەلكە رەش و روتەى گەرمیان و هەڵبجە بوو دانانى هیرۆش بۆ ئەو پۆستە ئیستا بۆتە جێ ى سەرسورمان بە تایبەتى لاى خەڵكى سلێمانى كە بە استغلالى دەزانن ئەمە قسەى من نیە هى شەقام و كوچە و كۆلانەكانە باشە ئیستا یەكێتى باس لە ریكخستنەوەى یەكێتى و كەمكردنەوەى بارەگاكان دەكات كەچى بە پێچەوانەوە دەستكراوە بە كۆكردنەوەى خەڵك بە بەڵێنى ئەوەى كە كۆمیتە و مەڵبەندیان بۆ دەكرێتەوە ئەو خەڵكانەش دەزانن دواى هەڵبژاردن یەك جڕتى سەییان بۆ لێدەدرێت بۆیە من لیرەدا رینماییت دەكەم ئەگەر لێم وەربگرى ئەو پۆستە وەرمەگرە لیشتان ناشارمەوە فڕم بە یەكێتى یەوە نەماوە بەلام لە ئەداى كاركردنت رازیم پێم خۆش نیە بكەویتە هەلەوە چونكە ئەمە بۆتە پیشەو سیاسەتى بنەماڵە هەر كەسێك پاك بوو لێ ى نزیك دەبوونەوە تا ئیشیان پێیەتى كە ناشارین بوو ئیتر باى بایەكى بۆ دەكەن ئیستا دەیانەوەێ بە سۆزان و حاكم رزگار و سامان گەرمیانى كە لە 91 وە ئەم كابرایە وونە بەرژەوەندى بنەماڵە بپارێزن .ئەم بابەتەم بۆ ئەوە نە نووسیوە تۆش لەخۆبایى بى جێ ى مەلا بەختیار بگریتەوە چونكە ئەو لەوەتەى لەناو حیزبە بووە كەسێكى دۆراو بووە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست