شافیز وسه‌دام ، تاله‌بانی و موباره‌ک
Saturday, 12/02/2011, 12:00
ئه‌وانه‌ی له هه‌له‌ی مێژویی دور ده‌که‌ونه‌وه ، ئه‌وکه‌سانه‌ن که په‌ند له هه‌له‌ی خه‌لکانی تر وه‌رده‌گرن ، سه‌دامی خوێن رێژ ئه‌و کاته‌ی له سه‌ره‌مه‌رگدا بوو هه‌موو خه‌لکی عێراق لێی هاتبونه ده‌ست ته‌نانه‌ت ئاغاکانیشی که رۆژانێک به‌کرێیان گرتبوو به‌گژ ئه‌م و ئه‌ویاندا ده‌برد و له ئاست تاوانه درندانهییهکانی که دژ به کورد وگه‌لانی عێراقی ئه‌نجام ده‌دان خۆیان لێ له گێلی دابوو، هیچ هه‌لوێستێکی مرۆییانه‌یان نه‌ده‌نواند ، ئه‌وانیش ده‌ستیان لێی شوشتبوو خه‌ریکی رێکخستنه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆیان بون ، به‌لام چونکه دکتاتۆرێکی وه‌ک هوگۆشافیزی سه‌رۆکی فه‌نزویللا خۆی به کۆپیی ئه‌و خوێن رێژه ده‌زانی وله هه‌موو ره‌فتاره‌کانیدا لاسایی سه‌دامی ده‌کرده‌وه بۆیه له‌و ته‌نگه‌تاویه سه‌ردانی سه‌دام ده‌کاو پشتگیری خۆی بۆ ده‌رده‌خا ،سه‌ردانه‌که‌ی شافیز ئه‌وکات بوه مایه‌ی نیگه‌رانی ودلتهنگی گه‌لانی ئازادیخواز، هه‌ر بۆیه ئه‌م هه‌لوێسته‌ی ئه ودیکتاتۆر وه‌کو ماکێکی ره‌ش به نێوچه‌وانی فه‌نزویلا مایه‌وه و ده‌مێنێته‌وه تا ئه‌وکاته‌ی رزگاریان ده‌بێ وئه‌م هه‌لوێسته ناجوامێرانه‌ی شافیز شه‌رمه‌زار ده‌که‌ن .
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ بۆگه‌لانی عێراق به‌گشتی و بۆ گه‌لی کورد به تایبه‌تی بۆته مایه‌ی هه‌مان شه‌رمه‌زاری، دوا په‌یوه‌ندیه‌که‌ی جه‌لال تاله‌بانیه که ته‌نها دوو رۆژ به‌ر له هێنانه خواری موباره‌ک له‌گه‌ڵی ده‌کا ، جه‌لال تاله‌بانی له په‌یوه‌ندیه‌که‌یدا په‌رۆشی خۆی بۆ ئه‌و روداوانه ده‌رده‌برێ که راپه‌رین ومانگرتنهکهی گه‌له قاره‌مانه‌که‌ی میسر بوو ، ده‌لێ
من دڵنیام که به حیکمه‌ت و توانای خۆت ده‌توانێ به‌سه‌ر ئه‌م ته‌گه‌رانه‌دا زاڵ بێی وجارێکی تر میسر بۆ دۆخه‌کانی خۆی بگه‌رێنێته‌وه ،هیوای سه‌رکه‌وتنی بۆ ده‌خوازێ و دڵنیای ده‌کاته‌وه که هه‌رده‌م له‌گه‌ڵ هه‌ڵوێسته‌کانیدا ده‌بێ .... ! ! ئا ئه‌مه‌یه سه‌رۆکێک که له جیات ده‌سکه‌وت ونواندنی هه‌لوێستی جوامێرانه بۆ گه‌له‌که‌ی رۆژانه شه‌رمه‌زاری ونههامهتیان بۆ دێنێ ، جه‌لال بیری له‌وه نه‌کرده‌وه که رۆژانه لانی که‌م 3 ملیۆن که‌س ده‌رژێنه سه‌رشه‌قام ده‌بێ ئه‌مانه بۆچی ده‌ستیان له ژیان ومالی خۆیان هه‌ڵگرتبێ ؟ ئه‌گه‌ر هه‌ستی نیشتمان په‌روه‌ری نه‌بێ ؟ رژێمێک که 30 سال به ئاگر و ئاسن حوکم بکا رۆژێک بیری له‌وه نه‌کردۆته‌وه ئاخۆ ئه‌م حوکمرانیه که‌ی کۆتایی پێبێ ؟، جه‌لال خۆی له شوێن ئه‌م دیکتاتۆره بینیوه‌ته‌وه ، ده‌نا تۆزێک ریزی بۆ ئیراده‌ی گه‌لی میسر ده‌بوو ، ئێمه لای خۆمانه‌وه خۆمان به شه‌رمه‌زاری گه‌لی میسر ده‌بینین تا ئه‌و کاته‌ی ده‌رفه‌تمان بۆ ده‌ره‌خسێ و به فه‌رمی به‌ناوی گه‌لی کورد داوای بوردن له گه‌لی میسر ده‌که‌ین و خۆمان له لێدوان وههلوێستهکانی جه‌لال تاله‌بانی بێبه‌ری ده‌که‌ین .
جه‌لال تاله‌بانی مافی خۆیه‌تی له‌وه‌ته‌ی له‌دایک بوه‌و خۆی بینیوه خۆی به به‌رپرس بینیوه ، 36 ساڵ به‌ر له‌ئه‌مرۆ کاتێک له ئه‌نجامی دروست بونی بۆشاییه‌کی سیاسی له کوردستان خه‌لکانی دلسۆز هه‌ولی دروست کردنی ریکخراوێکیان ده‌دا جه‌لال خاوه‌نی پاسپۆرتی تورکی وسوری ده‌بێ خه‌لکی دلسۆز بۆی ناکرێ له ده‌ره‌وه وه‌کو جه‌لال زمان درێژی بکا ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ به‌رۆک له شالاوه‌کانی دوژمن بگرێ‌و رێگه‌ی تالان وخاپور و وێرانکاریی لێ بگرێ ، که‌چ ئه‌ویش له‌سه‌ر ره‌نجی ئه‌وان خۆی و ماڵ و منداله‌که‌ی له ده‌ره‌وه پێی ده‌ژیێن ، له هه‌شتاکان وحه‌فتاکان هێزی پێشمه‌رگه له کوردستان به‌رپرسانی کۆمپانیا بیانیه‌کانیان ده‌ستگیر ده‌کرد بۆ ئه‌وه‌ی حکومه‌ته‌کانیان فشار بخه‌نه سه‌ر حکومه‌تی عێراق و گرتوهکانیان پێ به‌ربده‌ن یا دان به کێشه‌ی کورد دابنێن ، که‌چی هێرۆ وشاناز له سویسرا‌و به‌لژیک دانوستانیان له‌گه‌ل ده‌کردن و به‌رانبه‌ر به پاره‌یه‌کی زۆر ئالوگۆریان پێ ده‌کردن وفه‌رمانیان بۆ کوردستان ده‌نارد که ئه‌مانه کێشه‌ی کورد ده‌خه‌نه سه‌ر مێزی په‌رله‌مانی ئه‌وروپی بۆیه به چاکی ده‌زانین ئازادیان بکه‌ن پاره‌و پولیان له کهسو کاری گرتوه‌کان ده‌سه‌ند و به به‌رپرسانی کوردستانیان ده‌وت ئازادیان بکه‌ن هه‌ربه‌و پاره‌یه‌ش ڤیللا وئهپارتمانیان له به‌ریتانیا ونه‌رویژ ده‌کری که ئه‌مرۆ ئه‌م سامان‌و سه‌روه‌ته به قه‌ده‌ر بودجه‌ی یه‌ک ده‌وله‌ت مه‌زنده ده‌کرێ ، ئا له‌و رۆژه‌وه تا ئه‌مرۆ به‌سه‌ر شانی خه‌لک جه‌لال هه‌ر ده‌بێ یه‌که‌م به‌رپرس بێ ، ئێمه ده‌پرسین ئه‌رێ ئه‌و حه‌زه تێر نه‌بوو ؟ ئه‌رێ له‌م ماوه درێژه که‌سی تر شایسته‌ی سه‌رۆکایه‌تی نیه ؟ ئه‌رێ تائێستا هیچ هه‌له‌یه‌کی وات نه‌کردوه وه‌کو سه‌رکرده دیموکراته‌کان یا وه‌کو خۆت ده‌یلێی سۆشیال دیموکراته‌کان که گوایه خۆشت یه‌کێکی له‌وان به هه‌ست کردن به به‌رپرسیارێتیه‌وه ده‌ست له کار بکێشیته‌وه ؟ یا چاوت له‌وه‌یه تۆش به لێدانی که‌وش ونه‌فره‌تی میله‌ت ده‌ست له کار بکێشیته‌وه ؟ شه‌رمه‌زار بن ئه‌وانه‌ی تا ئاوابونی سێبه‌ری دیکتاتۆره‌کان پشتگیریان ده‌که‌ن وهیچ به‌هایه‌ک بۆ ئیراده‌ی میله‌ته‌کانیان دانانێن .
جه‌لال ئه‌گه‌ر ته‌نها په‌ندی له هه‌له‌کانی خۆی وه‌رگرتبا ده‌بوایه له‌م چه‌ند ساله‌ی دوایی که‌متر فاول بکاو ئه‌وه‌نده ورێنه نه‌کا ، نه‌ک هه‌له‌ی خه‌لکانی تر .
*دلسۆزێکی مه‌لبه‌ندی 3ی هه‌ولێری رێکخستنه‌کانی ی.ن.ک 12-02-2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست