په‌تای پیسخۆریی
Friday, 14/02/2014, 12:00
2053 بینراوە
لوتکه‌ی پیسخۆریی تێکه‌ڵاوبوونی ده‌سته‌ڵات و کۆمپانیایه. که ئه‌م دووانه دیوارێک له نێوانیاندا نه‌ما وه‌کو ئه‌وه وایه ئاوی خواردنه‌وه‌و زێراب تێکه‌ڵاو ببێت. له هه‌ردوکیان په‌تای کوشنده ده‌که‌وێته‌وه. کۆمه‌ڵگای ئێمه ئێستا له ناو ئه‌م په‌تایه‌دا ده‌ژی. ئه‌م گرفتانه‌ی ئێستا ناو ده‌برێن به قه‌یران ئه‌نجامی هه‌ڵه یان کاریگه‌ریی لاوه‌کیی و سروشتیی نین، به‌ڵکو په‌تای تێکه‌ڵاوبوونی ده‌سته‌ڵات و کۆمپانیان. هه‌ر یه‌کێک له دانیشتوانی کوردستان نیشانه‌کانی په‌تاکه ده‌ناسێته‌وه. بۆ نموونه:
خاوه‌ن کۆمپانیایه‌ک به سه‌رۆکی ده‌زگایه‌ک ده‌ڵێت تۆ پڕۆژه‌یه‌ک به‌رز بکه‌ره‌وه که پێویستان به فڵانه شته ئیتر ئه‌وی تری هه‌قت نه‌بێت به‌سه‌ره‌وه.
کاره‌که به هه‌ردوو قاچ، قاچێکی کۆمپانیاو قاچێکی ده‌سته‌ڵات، وه‌کو رۆن ده‌ڕوات به‌ڕێووه. له‌م رێگایه‌وه پاره‌یه‌کی باش ده‌برێت. ئه‌و ئیشانه‌ش که هه‌ر حکومیین، وه‌کو دروستکردنی قوتابخانه‌یه‌ک، بێ قاچ له‌سه‌ر مقه‌بایه‌ک دانیشتوون و چاوه‌ڕێن خێریان پێ بکرێن.
ئه‌نجام:
ئه‌وه‌ی باسی چاکسازیی ده‌کات پێویسته له جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سته‌ڵات و کۆمپانیاوه ده‌ست پێ بکات.
ئه‌وه‌ی باسی سیاسه‌ت ده‌کات پێویسته له‌وێوه ده‌ست پێ بکات که ده‌ستی له‌گه‌ڵ کۆمپانیاکاندا تێکه‌ڵاو نییه‌و موڵک و پاره‌ی حه‌رامی لا نییه.
ئه‌و که‌سه‌ش که دژی پیسخۆرییه ئه‌رکێتی که ئه‌و داواکارییانه‌ی هه‌بێت و رێگا نه‌دات بێڕێزیی پێ بکرێت.
سه‌نته‌ری لێکۆڵینه‌وه‌ی کۆنتراکت
[email protected]2014-02-12