نەوت وەک پایەیەکى دەولەت بوون
Sunday, 01/12/2013, 12:00
1687 بینراوە
یەکێک لەهەرە پایە گرنگەکانى دەوڵەت,ئابوورییە,ئابوورییەک کە بتوانى ڕێچکەى سیاسەتى دەوڵەت دیارى بکات و ببێتە ئامرازێکى گرنگ بۆ دارشتنى سیاسەتى ناوخۆ و دەرەوەى دەولەت,هاوکات کاریگەرى پۆزەتیڤانەى هەیت لەسەر تێکرا بوار و کایە گرنگەکانى دەوڵەت لەڕووى سیاسى و کۆمەلایەتى وکارگێرى..
بێگومان ئابوورى ڕۆلى گرنگى هەیە لە بەرەو پێشچوونى دەوڵەت بەجۆریک کە پێوەر بۆ دەوڵەتێکى پێشکەوتوو لەڕوى سیاسى و خۆشگوزەران لەڕوى کومەلایەتى, یەکسانە بە ئابوورییەکى بەهیز.بەم چەنەش ئەتوانین ئابوورى بە شا دەمارى دەوڵەت وێنا بکەین.
ئەمڕۆ خۆش بەختانە هەریمى کوردستان خاوەنى سامانێکى زۆرى ژیر زەوییە و ئەتوانین ئەم سامانە بکەینە ئامرازیکى بەرەو چونمان بەرەو دەوڵت بوون.هاوکات هەریمى کوردستان خاوەنى کانزایەکى زورە و دەکریت لە ئایەندەدا وەک سەرچاوەیەکى ئابوورى سود بە ئابورى کوردستان بگەیەنن.
ئەوەى ئەمڕۆ جێى باسە لە میدیاکانەوە بە تایبەتى میدیاى کوردى قسەکردنە لەسەر نەوتى هەریم و ئەو گرێبەستەى کە لە نیوان حکومەتى هەریم و دەوڵەتى تورکیا ئەنجام دراوە.کە مافێکى یاساى و دەستورییە و هیچ تەعبیریک و خوێندنەوەى تر هەڵناگرى کە بە نایاساى و نا دەستورى بینە هەژمار کردن.بەلام بەداخەوە هەندێک لەکەناڵەکانى ڕاگەیاندن ئەم هەوڵەى حکومەتى هەریم بە تەموو مژاوى و ناڕوونى لێکدەدنەوە بە جۆرێک شیکردنەوە و لێدوانەکانیان ڕەنگدانەوەى بیرى سیاسى تەسک و بەڕژەوەندى حزبایەتى لێبەدى دەکرێت.
لەڕاستیدا ئەم هەنگاوانەى حکومەتى هەریمى کوردستان سەبارەت بە هەناردە کردنى نەوت و گازى هەریم,کارێکى زۆر ئیجابیە و دەبێت هەموومان خۆشحال بین بەوەى کە ئەم هەنگاوانەى حکومەتى هەریمى کوردستان دەچنە خانەى بنیاد نانى ژێر خانێکى ئابوورى بەهێز کە لەدوا ڕۆژدا دەبێت بە فاکتەرێکى بەهێز بۆ هەرێمى کوردستان.
پێویستە کەناڵە جورا و جورەکانى میدیاى کوردى ,مەسەلەى نەوتى هەریم بە دیدێکى نیشتمانى و ئامرازێکى دەولەت بوونمان لێى بڕوانن,هەروەها نەیکەنە ماددەیەکى ئیعلامى و بە خواست و ویستی خۆیان کارى لەسەر بکەن.
لەڕاستیدا گەورەکردنى ئەم مەسەلەیە و قسەکردنى جوار و جۆر لەسەرى,خزمەت بە هەرێمى کوردستان ناکات و دەبێتە ماییەى ئەوەى کە ڕاگەیاندنە عەربییەکان و حکومەتى عیراق,گومان لەسەر مەسەلەکە دروست بکەن و دژایەتى ئەو هەنگاوانە بکەن.
ئەم هەنگاوانەى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەچنە چوارچێوەى ئەو ئامانجە گشتییەى کە ساڵانێکى زۆر خەڵکى کوردستان لە پێناویدا هەموو نەهامەتییەکى چەشت,ئامانجێک کەلەڕێگایدا ئەنفال و کیمیابارانکردن و ڕاگواستن و .... درا لەپێناوى.
بەڵى ئەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەمڕو دەیکات,لەپێناو بەرژەوەندى بالاى کوردستانە و بنیادنانى ژێرخانى ئابورى کوردستانە و دروستکردنى پاییەکى گرنگى دەولەت بوونمانە