کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


وەلامێك بۆ ئەدهەم بارزانى

Monday, 15/08/2011, 12:00






 ماوەیەكە ئەدهەم بارزانى زوو زوو لە كەنالەكاندا بەقسە دێ و دەبینم زیاتر لە جاران دەردەكەوێت وقسەدەكات !! نازانم هۆى چییە؟؟ بەلام هیچ پێى دلخۆش نیم.من بۆ خۆم ئەو سیاسییانەم پێ باشترن ،كە كەم دەردەكەون وكەمیش قسە دەكەن ،ئەمەش نەك تەنها لەبەر ئەوەى وەك دەلێن :ئەوەى قسەى زۆربێت كردەوەى كەمە!! ،بەلكو لەبەر ئەوەى هەمیشە زۆر بلێیی سیاسیەكان لەوەوە دێت ،كە خۆیان بە خاوەنى حەقیقەتى ڕەها دەزانن .مرۆڤیش بە گشتى و سیاسییەكان بەتایبەتى كاتێ خۆیان بە خاوەنى حەقیقەتى ڕەها زانى ،ئەوا دەبن بە مرۆڤگەلێكى ترسناك وچاوەڕێى شتى باشیان لێناكرێت ،یەكەمجار ئەوەم لە یەكێتیەوە تێبینى كردووە . لەناو یەكێتیدا سیاسییە زۆر بێژە كانیان ،ئەوانەى بەردەوام مایكیان لە دەمدایە هەمیشە لە بێ ئاكارترینی سیاسیەكانیان بوون!!!بەهەرحال.. لە ئێستاشدا ئەدهەم یەكێكە لەوانەى زۆر قسە دەكات. بەلام با ئێمە واز لەوە بهێنین، كە ئەو زۆر قسەدەكات یان نا؟؟؟چونكە لە ڕاستیدا من زۆر كەم گوێى لێدەگرم، كە دەبینم ئەو قسە دەكات ڕاستەوخۆ دەیگۆڕمە سەر كەنالێكیتر .چونكەبەڕاستى حەزم لە چارەى نییە!!! .ئەمەش واتا ئەو زۆر قسەدەكات ،وەڵێ ئێمە كەم گوێى لێدەگرین؟؟؟ بەلام چەند ڕۆژێك لەمەوبەر بە ڕێكەوت بینیم لەبەرنامەیەكى كەنالى نالییا قسەى دەكرد.كۆمەلێك ڕستەى بەدوواى یەكداڕیزكرد.كە بەڕاستى شیاوى هەلوەستە لەسەر كردن بوون .نەك لەبەر ئەوەى قسەكانى گرنگ وپڕبایەخ بوون .نا.هەرگیز .،بەڵكو لەبەر ئەوەى پڕبوون لە چەواشەكارى وگەوجاندن .ئەو لەوەلامى پرسیارێكدا، كە ئاخۆ بۆچى پارتى بكوژەكانى خۆى ،ئەوانەى لە 17ى شوبات تەقەیان لەخەلكى سلیمانى كردوو هاولاتى سڤیلیان شەهیدكرد ڕادەستى دادگا ناكات؟؟؟ لەوەلامدا ئەدهەم بارزانى چەند ڕستەیەكى سەیرى دەربڕى ،كە نازانم مەبەستى بوو قەناعەت بەكێ بكات ؟! یان ڕاستتر بلێین مەبەستى بوو گالتە بە كێ بكات ؟! چونكە بیرمان نەچێت سیاسەكانى كورد تا ئێستاش بە گێل لە خەلكى كوردستان تێدەگەن!!وەكچۆن هەندێ جاریش كوورد بەسەگ دەشوبهێنن !!!ئەدهەم بارزانى واى نیشان دەدا و دەیویست وا لە خەلكى كوردستان بگەیەنێ،كە ئەوەى بەدەستى جەلادەكانى پارتى شەهید بووە، تەنها شەهید ڕێژوانە ..بێ ئەوەى پێمان بڵێت ئەى ئەو 9 قوربانیەیتر بەدەستى كێ شەهید بوونە ؟! یان ئەوانەى بریندار بوون بەدەستى كێ برینداربوون؟!یان وەك خۆى گووتەنى لەبەر دەرگاى مالى كێ شەهید و برینداربوون ؟! ئەدهەم بارزانى بەجۆرێك قسەى دەكرد وەك ئەوەى پارتى تاوانبارنەبێت لەو ڕوداوە بەتایبەتى كاتێ ووتى:لەهەموو عورف وئاینێك بەرگرى ڕەوایە ؟!بەمەش ڕەوایەتى بەخشییە ڕەشەكوژییەكەى پارتى!! واتا ئەدهەم دەیویست بلێ پارتى بێتاوانە ،چونكە بەقسەى ئەدهەم بەرگرى لەخۆى كردووەو بەرگریش ڕەوایە!!لەكاتێكدا ئەمە ئیشى هیچ ئەدهەمێك نییە تاوانبارو بێ تاوانمان بۆ دەستنیشان بكات!!بەلكو ئەمە ئیشى دادگایە!! ئەگەر ئەدهەمیش ئەوەندە دلنیایە، كە پیاوكوژو جەلادەكانى حیزبەكەى بێ تاوانن . من دەپرسم ئەى كەواتا لەچى دەترسن ؟؟؟بۆ ناچنە بەردەم دادگا،؟؟؟ تا بێ تاوانى خۆیان بسەلمێنن ئێمەش نەجاتمان بێت!!هەر لە میانى قسەكانیدا ئەدهەم بارزانى چەند ئایەتێكى هێنایەوە كەباسیان لەوە دەكرد فیتنە لە كوشتن گەورەترە!! جارێ بەر لەهەر شتێك تا ئێستاش ئێمە نازانین ئایا پارتى حیزبێكى عەلمانییە یان ئیسلامییە؟؟ لیبڕالە یان سۆسیالە؟؟كۆنسەرڤاتیڤە یان ڕادیكالە ؟؟یان هەموویانە ؟؟یان هیچیان نییەو پارتێكى بێ ئەسل وفەسلە؟؟چونكە بەڕاستى سەیرە سەرانى ئەو حیزبە بە هەموو ئەو زمانانە دەدوێن!!!هەر ڕۆژەى لە ئاوازێك دەخوێنن!!! ڕۆژێك راستڕەون ڕۆژێك چەپڕەو!!! ڕۆژێك شێخ ومەلان ساتێكیتر لەپڕ دەبنەوە لیبڕال !!!كەس نازانێ چ باسە؟!.بەلام من پێموایە باشترین پێناسە بۆپارتى ئەوەیە بڵێین پارتێكى هەلپەرستە!!!دەنا كەى مەعقولە یا ئەدهەم ئێوە (واتا پارتى)،كە خۆتان بە عەلمانى دەزانن ،كەچى تۆ هاتویت تێكستە دینییەكان دەكەیتە كەرەستەى بەرگرى لەخۆكردن!!!لە بەشێكیترى قسەكانیدا ئەدهەم بە ناڕاستەوخۆ پێى ووتین ،كە تا فیتنەچییەكان نەچنە بەردەم دادگا هیچ یەكێكیش لە تەقەكەرەكانى پارتى ناچنە بەردەم دادگا!!!بێ ئەوەى پێمان بلێ فیتنەچییەكان كێن ؟؟؟وە بێ ئەوەى حیزبەكەشى هیچ سكالایەكى یاسایی لەسەر ئەو گوایا فیتنەچییانە تۆمار كردبێت،!!! تا هیچ نەبێ بۆ ئێمەش ڕوون بێتەوە و بزانین فیتنەچییەكان كێن و بیانناسین !! كەمن دلنیام هیچ فیتنەیەك لە ئارادانەبووە .ئەسلەن فیتنە یانى چى؟؟؟خەلك بوو لەدژى ستەمى حیزبەكەى ئەدهەم و جەلالیەكان ڕاپەڕى!!! بەلام تۆ ئەدهەم.. تۆ ، دەبێ باش بزانیت،كە مادام خانەوادەى شەهیدان سكالاى یاساییان لەسەر حیزبەكەت تۆمار كردووە ،ئەوا مەفڕوزە و هەر دەبێ پارتى بچێتە بەردەم دادگا!!گەر خۆشت زۆر حەزدەكەى فیتنەچییەكان دادگایی بكرێن ،ئەوا دەبێ پێشتر سكالایان لە دژ تۆماربكەن ؟!دەنا وەلا خەلك لەخۆییەوە ناچێتە بەردەم یاسا.. خۆشت دەزانى وەها كارێك هەر ڕێى تێناچێت یاشێخ!!چونكە هەموو شتێك ڕێ و شوێن ویاساو ڕێساى خۆى هەیە، خۆ ئێمە لە جەنگەل ناژین كاكە!! ئەدهەم دەلێ: گوایا بەدایك و باوكى شەهید ڕێژوانى ووتووە لە بەردەم خوێنى كوڕەكەتان خوینى خۆمتان پێشكەش دەكەم وخوێنى منتان حەلال بێت!!!جا توخوا ئەمە قسەیە یاشێخ ؟؟؟ئەوان كەى داواى خوێنیان كردووە ؟؟؟بۆچى هەمووشتێك لاى ئێوە دەبێ بە خوێن دەست پێ بكاو بە خوێن كۆتایی پێ بێت ؟؟؟ ئەرێ ئێوە جگە لە زمانى خوێن وهەڕەشە هیچ زمانێكیتر نازانن؟؟؟ گەر ئێوە ڕاست دەكەن خوێنى شەهید ڕێژوانتان بەلاوە گرنگە ئەوان سكالایان تۆماركردووە و ئێوەش مل بۆ یاسا خوارو خێچەكانتان كەچ كەن ؟؟؟كێ نالێ لە دادگاش هەر ئێوە براوە دەبن !!! جا دادگا كێیە ؟؟؟ ئەى هەر خۆتان نین ؟؟؟بڕۆن بڕۆن مەترسن دلنیابن ، وەكچۆن شەهید سەردەشت كرایە تیرۆریست..ئاوەهاش لەسایەى یاساكانتان شەهید ڕێژوان بكەنە بكوژ یان هەر شتێكیتر .. خۆ ئەزمەى لەقەب نییە ؟؟؟ خۆشتان یان قوربانین ،یان وەك بەرزەكى بانان بۆى دەردەچن ..هەروا بووە ،بەلام هەر وانابێ . تكایە بیزانن !!!
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە