کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


رۆژبەیانی خوێندنگایه‌كی پەروەردەكردنی رۆژنامەنوسی بە جەرگ وئازا

Sunday, 26/04/2009, 12:00

1358 بینراوە


بەوەی پیشە و ئەركی رۆژنامەنووس گەڕانە بەدوای راستیدا زۆرێك لە خەڵكی روناكبیر و بیرمەند بە پیشەی ترس و سەرئێشە ناوی دەبەن، ئەوە هەقیقەتێكی یەقینە ئەم پیشەیە لە كاتەكانی شەڕ و نائارامیدا دەگاتە لووتكەی ناعەدالەتی و ترس و رۆژنامەنووس تیایدا دەكەوێتە ناو كێڵگەیەكی چڕی مینى لایەنە نەیارەكانەوە، ژیانی كەمترین نرخی دەبێت، بەواتا زۆر بە ئاسانی دەكوژرێت یان تەسفیەی جەسەدی دەكرێت. ئەگەر ئێمە لە سێبەری ئەم هەقیقەتدا بێین و بارودۆخی ژیانی رۆژنامەنووسان بخەینە بەر دید و تێڕامانمان , ئەو راستییە لەبەرچاو بگرین كە عێراق لەوەتەی دامەزراوە تا ئەمڕۆ ساتێك بە ئاشتی و بێ گرفت و شەڕ نەژیاوە، تا ئەمڕۆ هیچ سیستەمێكی سیاسی ئەم وڵاتە بە بێ شەڕ و ئاشوب وكوشتار كۆتایی نەهاتوە , هیچ سەركردەیەكی ئەم وڵاتە بە خواهیشی خۆی یان بە رێگای ئاشتی كورسی دەسەڵاتی جێ نەهێشتووە، بۆیە ئاساییە گەڕان بەدوای راستیدا لەم وڵاتە لە هەموو جێگایەكی تری ئەم دنیایە زیاتر گەڕان بێت بەدوای مەرگ و سەرئێشەدا. هەر ئەم حاڵ و بارەشە وایكردوە دابەشبوونی رۆژنامەنووسان بەسەر دوو گروپ یان دووشێوەی تەواو جیاواز و پێچەوانەی یەكتری لای ئێمە لە هەموو جێگایەك زیاتر دەركەوێت. یەكیان شێوەی ئەو رۆژنامەنووسانەیە كەدەبنە هەڵگری پەیامی راستی و پارێزەری مافەكانی خەڵك و بەردەوام بە مەبەستی ئاشكراكردنی راستیەكان رووبەڕووی بەرپەرچدانەوەی توندی دەسەڵات و دامودەزگا داپلۆسێنەرەكانی دەبنەوە ، وەك شێوەی دووەمیش گروپێك رۆژنامەنووسی مورتەزیقە دروست دەبن، ئەرك و ئامانجیان تەنیا دەبێتە كاركردن بۆ بەرژەوەندیی كەسایەتیی خۆیان و ئەو لایەنەی لەسێبەریدا دەتوانن سودمەند بن , ئەم جۆرە رۆژنامە نووسە بەزۆری خاوەنی هیچ بەرنامە وپرۆگرامێكی دیار یان هیچ قییەم و ئایدیایەكی تایبەت بە خۆیان نین , تەنیا بە زورنای خاوەنەكانیان لە پیاوانی دەسەڵات هەڵدەپەرن و هوتاف لێدەدەن , لە واقعدا ئەمانە كە بە زۆری لەدەرەوەی دەزگا راگەیاندنە فەرمیەكانی دەسەڵات كار دەكەن ,بەزۆری لە سروشتی بزنمژۆكدان بە پێی داخوازی جێگا و پێویستی بەرژەوەندیەكانیان رەنگ بۆیان دەگۆرن و هەڵسوكەوت دەكەن ,من بۆخۆم پێم وایە ئەم جۆرە رۆژنامەنووسە ترسناكترین دیاردەن كە واقعی رۆژنامەگەری ئێمە دەشێوینێ و رەش و سپی لە خەڵق تێكەڵدەكات ,چونكە زۆر جار ئەمانە بەئیعازی دەسەڵات دەچنە بەرەی خەڵكەوەو خۆیان وا دەردەخەن كە رۆژنامەنووسی جۆری یەكەمن . لەم پانتاییەدا بەوەی مەلا جەمیل لە شێوەی یەكەمی ئەم رۆژنامەنووسانەیە و هاوكات بە سەر قافڵە و داهێنەری قوتابخانەی پەروەردەكرنی رۆژنامەنووسی بە جەرگ و ئازا وراستگۆ دادەنرێت،. بۆیە ناوەڕۆكی ئەم باسە بە ختووكەیەك لە گەورەیی رۆژبەیانی دێنمە حزووری باسەكە .
ئەوەی رۆژبەیانی جیا دەكاتەوە لە زۆریەك هاوڕێ و هاوپیشەكانی ئەویە ئەو پیاوە بۆ خۆی جگە لەوەی وەك كەس هەڵگری زانست و مەعریفەیەكی زۆر ورد و هەڵگری بەرزترین سیفاتی شەهامەت و لەخۆ بوردەیی بووە، ئەو هیچ كات چاوەڕوانی ئەوەی نەدەكرد بۆ بەرپەرچدانەوەی پلانەكانی بەعس كەسێك هەبێت ئامۆژگاری بكات یان ئیعازێكی بداتێ، ئەو خۆڕسكانە دەیزانی چیدەكات و چۆن بڕیار دەدات، ئەگەر بە خێرایش بێت سەفەرگوزارێك بەناو نووسین و بابەتەكانی "مەلا جەمیل"دا بكەیت، بێ ئەوەی خودی كەسایەتی خۆشی بناسیت بۆت دەردەكەوێ كە ئەم كەڵەپیاوە چەندە بلیمەت و بەجەرگ بووە، بە دەگمەن نووسینێ یان وتارێكیت بەرچاو دەكەوێت بە بڵاوبوونەوەی هەرایەكی لەسەر نەقەومابێت یان سجن و دەربەدەری لەسەر نەكێشابێت، هیچكات خامەی بە بێ مەڵامەت نەخستوەتە سەر كاغەز بۆیە خامە و كاغەز بێوچان لەوپەڕی سەبردا چاوەڕوانی ئەوە بوون بە حزووری وشەكانی سەركەش و شاد بن.
هەستی روح پەری رۆژبەیانی بۆ خزمەتكردن و نماكردنی گیانی كوردایەتی و حەقبێژی ئەو باوەڕەی لا دامەزراندبوو كە حەسرەتی تفت و تاڵ و ژیانی غوربەت و دەربەدەركردن و ژیانی بەندیخانەی زۆر لا ئەهوەنتر بێت لە كڕنووش بردن و خۆگێل كردن لە راستیەكان، لە مجێزی ئەودا خۆگێل كردن و خۆدزینەوە لە ئەركی دەربڕین و ئاشكراكردنی راستیەكان تۆمار نەكرابوون.
رۆژبەیانی رۆژنامەنووسێك لێوانلێو لە جورئەت، لە راستی، پڕ لە مەعریفە و زانست، كەسایەتییەك چاپوك نەترس دەستپێشخەر، هەڵمەتبەر، بەهرەبەخش بە بێ ئەوەی تەما لە هیچ دەسكەوت و پاداشتێك هەڵچنێ چاكی لێدەكرد بەلادا و خۆی دەخزاندە ناو دەریای پەژارەیی و سەرئێشەی دوژمنانەوە و رێسەكەی لێیان دەكردەوە بە خوری. كۆی ئەم خەسڵەتانە وای كردبوو بەعسیەكان رۆژ بە رۆژ زیاتر لە رۆژبەیانی پڕبن، ئەوان دەیانویست بەهەر نرخ و رێگایەك بێت ئەو بڵندگۆیە بێدەنگ بكەن، ئەوان دەیانویست شەبەنگی گەش و پڕشنگداری رۆژبەیانی لە زیندانادا ژەنگ پێ هەڵبێنن , دەیان ویست لە وەرشەخانەی زەینی خەڵكدا بەبێدەنگی بەرەو فەرامۆشی و پەراوێزخستنی بەرن, تا ئەو هێمایە بكوژن كە بەردەوام دەبووە چرا بۆ وشیاركردنەوەی خەڵك ودامەزراندنی ترس و دڵەراوكێ لەمێشكی پیاوانی دەسەڵاتدا ، بەڵام كاتێ بەندیخانە و جەلادەكان تاقەتیان لە ئازاردان و ئەشكەنجەدانی دەچێت، وەڕس دەبن لە خۆڕاگری و ئیرادەى ئەو پیاوە مەزنە، بڕیار دەدەن بە تەور تۆڵەی خۆیانی لێبكەونەوە و رق و تووڕەیی زۆردارییان لە خوێن پژانی ئەودا دامركێننەوە ، نەیانزانی مەرگی ئەو دەبێتە ئەو وانەیەی دەیان رۆژنامەنووسی بەجەرگ و تازەی لەسەر پەروەردە دەبێت.
رۆژبەیانی نەك هەر ئەو پێشەوایە بوو كە بۆ یەكەمجار پایەیەكی سێكوچكەی سیاسەتی جینۆسایدی بەعسی دژ بەكورد، پایەی تەعریبی شكاند ،بەڵكو قوتابخانەیەكی وای دامەزراند بەردەوام رۆژبەیانی نوێ بەرهەم دێنێت، لەسەر رۆیشتن بەشوێن پێی ئەو پیاوە مەزنە لەواقعی رۆژنامەگەری كوردستاندا ئەمرۆ ئێمە بۆ خۆمان توانیومانە دەیان وێنەی رۆژبەیانی پەروەردە كەین, زۆرن ئەوانە وەك سەربازی وون كار دەكەن بەردەوام ژیان و بەرژەوەندیەكانیان دەكەنە قوربانی ئاشكراكردنی راستیەكان ، هەندێك لەوانە كە توانییان بەرزترین پلە و نمرەكانی خوێندنگاكەی رۆژبەیانی بەدەست بێنن گەیشتنە ئەو ئاكامەی هەمان چارەنووسی ئەو بدورنەوە، لەوانە سۆرانی مامە حەمە ئەو لاوەی كە هێشتا درەوشاوەیی بیر و هۆشی تەواو نەپشكابوو، ئاشنای یاساكانی ژیانی دارستان و ململانێ سیاسیەكان نەببوو، بڕیاریدا بێدەنگ نەبێت لە گەندەڵی و زوڵمی پیاوانی دەسەڵات, زۆر پێیان ووت تۆ چیت بەگژ قولەی قافدا دەچیت ئەویش دەیگوت تا لە ژیاندا بم دەبم بەو دەنگەی هەموو راستیەكان ئاشكرا دەكەم، گەندەڵان و زۆرداران سوك و رسوا دەكەم كە كوژراشم بە مۆمی تەمەنم پەردەی رووناكی لەسەر تاریكایی هەموو كردەوە قێزەونەكانیان هەڵدەماڵم. شێخ ستار ئەو پیاوەی بڕیاری دا چیتر بێدنگ نەبێت و چاو لە راستیەكان نەپۆشێت، شێخ وتی هەرچی شاراوەیە ئاشكرای دەكەم هەرچی بن بەڕەیە دەیخەمە سەر بەڕە، هەرچی مێژووی شێواوە راستی دەكەمەوە، عومری پیرە مەڕێكم ماوە دەمكوژن با بمكوژن، لە كۆتادا هەر من براوەم ئەوان خەڵافاون چاویان هەقیقەت نابینێ.
ئەمانە و دەیان رۆژنامەنووسی وڵاتەكەم كە رۆژانە لە گەڕانیان بەدوای راستیدا دەستەویەخە لەگەڵ مەرگدا رووبەڕوو دەبنەوە , باجی زۆر گەورە لەسەر ئەم هەڵوێستەیان دەدەن.لەگەڵ ئەوەی بار و ژیانی ئەم جۆرە رۆژنامە نووسە بە شێوەیكی گشتی لە كولەمەرگی و ناهەموریدایە ,بەڵام هەر بەهۆی ئەم هەڵوێستەشیانەوە سەرماییەكی مەزن لە حورمەت و رێز وجوانی بۆ ئایندەی خۆیان كۆ دەكەنەوە .من بۆخۆم پێم وایە ئەمەش ئەوە دێنێت كە رۆژنامەنووس باج وقوربانی گەورەی بۆ بدات ,نرخی هەقیقی ئەمەش بەراستی لای ئەو رۆژنامەنووسانە زانراوە كە بەهۆی فرۆشتنی هەڵوێست و ویژدان و حورمەتیانەوە بۆ هەتا هەتایە ئەم هەلەیان لە دەست چوە ,بەواتا محاڵە بتوانن جارێكی تر بگەرێنەوە و ببنەوە پۆلی یەكەمی رۆژنامەنووسان .

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)