کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ زانکۆی سلێمانیی بۆ کوردستانپۆست

Thursday, 03/09/2009, 12:00


بۆ : سایتی كوردستان پۆستی بەڕێز
بابەت : روونكردنەوە
دوای ڕێزو سلاو
ئاماژە بەو ریپۆرتاژەی كە لە سایتە بەریزەكەتاندا بلاوكراوەتەوە لە رۆژی (30-8-2009) بە ناونیشانی " گەندەلیەكانی سەرۆكایەتی زانكۆی سلیمانی (1) " .
بەرێزتان ئاگادار ئەكەین كە سەرۆكایەتی زانكۆ , فەرمانگەی هەردوو یاریدەدەرانی سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانست و خویندنی باڵا وە كاروباری كارگێری , بەریوبەرایەتیەكانی دارایی , ووردبینی و خۆیی وە راگرایەتی كۆلیجی زانست سەرقالی ئامادەكردنی وەلام دانەوەی ئەو ریپۆرتاژەن دوای ئامادەكردنی سەرجەم نوسراوە فەرمی و بەلگەنامەكان بۆ وەلام دانەوەی ئەو تومەتە ناڕەوایانەی كە ئاراستەی سەرۆكی زانكۆو سەرۆكایەتی زانكۆو زانكۆ خۆشەویستەكەمان كراوە كە بە داخەوە چاوەرێی ئەوەمان نەدەكرد, خۆزگە ئەو (كاك ئاكۆ بەهادین) ـە خۆی سەردانی ئەكردین تاكو بیكەینە سەروكی لیژنەیەكی لیكۆلینەوە لە سەرجەم ئەو برگانەی لە ریپۆرتاژەكەدا هاتوە.
دلنیاتان ئەكەینەوە كە بە زووترین كات وەلام و بەلگە نامەكانتان بۆ ئەنیرین بە واژۆی هەر هەموو ئەو بەرێزانەی كە بەرپرسن لە زانكۆ .

لە گەل ریزی دكتور عەلی سەعید / سەرۆكی زانكۆی سلیمانی


http://kurdistanpost.info/files2/zankoy_silemani2.jpg


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە