كوردستان تيفی ، خه‌ڵكی كوردستانی پێ چه‌واشه ناكرێت
Thursday, 05/01/2012, 12:00
كوردستانپۆست/ په‌يامنێری پيرمامسهرچاوهيهك له نووسينگه‌ی سه‌تلايتی كوردستان تيفی له پيرمامه‌وه ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه، كه به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تی كه‌نالی ئاسمانی كوردستان له ئيواره‌ی ١/١/٢٠١٢ به ژێر نووسێك و به بڵاو كردنه‌وه‌ی هه‌واڵێك وه‌های له خه‌ڵكی كوردستان گه‌ياند كه هيچ به‌رنامه و ئاهه‌نگيكی راسته‌و خۆی تۆمار كرا‌و بڵاو ناكاته‌وه، به بۆنه‌ی پرسه و خه‌مباريه‌كانی كاره‌ساتی كورد كوژیيه‌كه‌ی خه‌ڵكی سڤيلی شه‌رناخ، كه له‌لايه‌ن فرۆكه جه‌نگيیه‌كانی تورکیاوە شه‌هيد كرابوون! به‌ڵكو ڕاستيیه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو، كه له‌و ڕۆژه‌دا برايه‌كی كاروان ئاكره‌يی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كه‌نالی ئاسمانی كوردستان به‌ناوی شێخ تاهيره‌وه كۆچی كردبوو، نه‌ك بۆ ڕيزگرتن بوو له قوربانيانی شه‌رناخ، چونكه هه‌موو كه‌س ئه‌وه‌يان لا روونه پارتی و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی جگه له خودی بنه‌ماڵه هيچ كه‌سێك بۆی نيیه و نه‌بووه هه‌ڵويستی وه‌ها هه‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر مه‌ركه‌زيی بوايه ئه‌وا ده‌بوو كه‌نالی (زاگرۆس) و (كۆره‌ك) و (كۆره‌ك چوار) هه‌مان چه‌شنی كه‌نالی كوردستان تيفی هه‌ڵويستيان هه‌بوايه؟!
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه، كه نه‌ك كاروان ئاكره‌يی به‌ڵكو فازيل ميرانیيش ناتوانيت بۆ يه‌ك سات هه‌ڵويستی هه‌بێت ئه‌گه‌ر بنه‌ماڵه رازی نه‌بن..
لێره‌وه ئه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌واشه‌كاريیه‌كانی كوردستان تيفی ته‌نها يه‌ك شه‌و و رۆژ بڕی كرد، دواتر شه‌رمه‌زاريان بۆ خۆيان تۆمار كرد.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست