کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌مڕۆ دڵم خه‌مناکه‌

Friday, 17/09/2010, 12:00




‌ئه‌مڕۆ
بیستم
په‌پوله‌یه‌ک
له‌ سه‌ر چڵێکی
بریندار
له‌ ناو خوێنه‌ نیشتۆته‌وه
ڕسته‌کانی هاوار ده‌که‌ن
بۆیه‌ باسی
کوشتنی خۆی
ده‌ڵێته‌وه

ئه‌مڕۆ
دڵم خه‌مباره‌
له‌ باوه‌ری په‌پوله‌یه‌ک
باڵه‌ ناسکه‌کانی
له‌ گه‌ڵ تاوان‌
نیشان ئه‌درێت
تیشکی ئاسمان
په‌ڵه‌ی ڕه‌شی
به‌رکه‌وتووه‌
له‌وه‌ سه‌رسامم ده‌بم
ڕویان به‌بێژن گرتووه

ئه‌مرۆ
کۆتری هێلانه‌ی ده‌نگ
له‌ میحرابی نوێژ کردنه‌
تیرۆر ده‌کرێت
دواییش له‌ سه‌ر گه‌ڵای تیرۆر
نیشتۆته‌وه
ئه‌مڕۆ
دڵم خه‌مباره‌
له‌ ئاوازی چۆله‌که‌یه‌ک
باڵی گرت و
باڵی ژاکا
ڕه‌نگی ویژدان
هه‌ڵبزورکا

ئه‌مرۆ
دڵم خه‌مناکه‌
له‌ پرسه‌ی گوڵێکدا
له‌ ڕیشه‌
ژه‌هردرا کرا
ئه‌مرۆ دڵم خه‌مناکه‌
بۆ ئاوێنه‌کی په‌ڵه‌ دار
رۆحی ئیستا
بۆ خاک ده‌گه‌رێت
ئه‌مڕۆ دڵم خه‌مناکه‌
ماڵی خوا
پێشێل ده‌کرێت
بۆ خه‌ڵوه‌تگای عابدێک
له‌ خه‌ڵوه‌تگا شه‌هید ده‌کرێت
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە