من ناڕازیم لە کوردستانپۆست
Wednesday, 04/08/2010, 12:00
لەمیژە گەلییەکانم لە ڕێی گفتوگۆ و قسەکردنەوە لەگەڵ بەڕێز لێپرسراوی کوردستانپۆست (کەمال جەمال موختار) درێژەی هەیە . سەردەمانێک کاک پۆڵا سەعید سەرنوسەری ئەم سایتە بو ، من گلەیم لە ئەدای کارکردن و تێپەڕاندنی هەندێک نوسین بەسەر ڕۆژنامەکەدا هەبو ؛ لەئەمڕۆژدا بەهەمان سێر .
ئەو وەختانەی کاک پۆڵا‌و کاک تاهیر هاوشانی کاک کەمال کەڵچەری ئەم سایتەیان بەدەستەوە بو ، هیوام دەخواست کە سایتەکە لەڕێچکەبەهاکەی خۆی لانەدات و خۆی نەترازێنیت بۆ هەندێک تێما . دەم وت : گەلەکەمان لەیەک تیرەی بۆچون کۆنەکراوەتەوە ، تیرەی سڕ یان ڕەجەبەکانی پاڵکەوتوی گۆشەکانی تەکێی حیزب بەقامچێکەی حەزرەتی مو‌سا ڕاست نەبنەوە چۆن بەچەند نوسین و وتارێک کەویی دەبن ، بەڵکو سرتردەبن و زیاتر دەگەوزێن و دەم دەگرنەوەو ئەقڵیان لەدەست دەدەن ..
هەر نوسینە تایبەتمەندێتی خۆی هەیە ، ئەو نوسینەی کۆمەڵگا ڕاست دەکاتەوە ، یان مرۆڤەکان دەکاتە کورەی هەنگ و بەهۆزی زێڕینەوە دەیانئاڵێنیت . یان دەبێتە داینەمۆی ئاوازە ئامادەبوەکان . یان دەمان فڕیوێنیت و لەخشتەمان دەبات . کوردستانپۆست لەنێو ئەو جیهانی ئاڵوواڵای نوسیندا تایبەتمەندی خۆی هەیە ، تایبەتمەندە لەچاو سایتەکانی تر پێویستە کێشی خۆی لەدەست نەدات . بۆ ئەوەی کێشەکەی ژور کەوێت ، پێویستە بەوریاییەوە مامەڵە لەگەڵ چرکەساتەکانی تەمەنیدا بکرێت . بنەمای وشەکانی ئەم سایتە بەستراوە بە جۆگەکانی ورتە سیاسیە بەرەنگارەکان کە هەنگاو دەنێت بۆ تەنین ، یان نوزەی ئەو کوردانەی لەبن چەپۆکی ئەوانەی لەژیاندا هەر دەکوژن ، هەر دەمژن ، هەر ڕاستەڕێی نیشتمان وندەکەن ، گوناحە وا بەئاسانی وەک پەڕەی گوڵێکی تار میوانەکانی لەباخچەی نیگای بتارێنرێت .
ئەو دەمانەی کە تاهیرساڵح شەریف و پۆڵا سەعید پەلاماری مامۆستایانی (بەختیار عەلی و ڕێبین هەردی و ئاراس فەتاح) وشەی کوردیان دەدا ، گلییەکان هەناومی خواردبو چما گەیاندەمە دەم کاک کەمال . ئەو ڕۆژانە پەنجەی ڕوانگەم بۆ ئەوە ڕاکێشا ئەم هێرشە دەبێتە فشە ، هەنگاوی مەبەستی لەدوایە ، بۆیە بینیم وەک پشتیوانیەکەی یەکێتی لێهات لەگەڵ حیزبی دیموکرات بۆ ئەوەی ڕێگا خۆش بکات بۆ گفتوگۆ .
برادەرێک کە نایناسم بەڵام وشەکانی بەڕاستی دەناسم بۆی نوسیوم : نوسینەکەی بەختیارعەلی و شێرکۆ بێکەس و هاوڕێکانی بۆ مەرگی سەردەشت عوسمان ، بومەلەرزە بو ئەردی پارتی لەرزان و ئاسمانی لێڵی بەردەم تاکی کوردی ڕەواند ، بۆیە پارتی بۆ شوان ئەحمەد هەگبەکەیان بەتاڵ کرد .
ئاخ چ ناخۆشە ، زۆر سایت یەک پاسەوانی هەیە و لەئاوی لێڵیشدا مەلە دەکات ، کەچی سایتی کوردستان پۆست دەبینم بەچەندین پاسەوان وشە چەوتەکان گوزەرمان دەبڕێت و بەداری تەمەنمانەوە دەئاڵیت و ناوەڕۆکمان کڕمۆڵ دەکات.
زۆرنوسین لەم ڕۆژنامەدا بڵاوکراوەتەوە کە شایستەی ئەوەن هەمیشە بەبەرچاومانەوە لەبەرزی بێت ، کەچی بێ گرنگی دان لادەبرێت . بەڵام دەبینم لە پڕ لەسەرەوە دەنوسرێت هەواڵێکی گرنگ ، هاوشێوەی ئەو هەواڵەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر بڵاوکرایەوە، کە (پشتیوان سادق) یان کردە پاڵەوان و نەیان ناسی . نەیان ناسی ئەوەی لەناوپارتیدا گەر بارزانی نەبێت ، بەدەردی جەنەڕاڵەکانی پاکستان و تورکیای لێدێت لەپەنتاگۆن . دەی با ئەم بەیتەشتان بۆ بگێڕمەوە . چەند ساڵێک لەمەوبەر برادەرێکی پاکستانیم دەناسی ئێستا لەوڵاتی سویسرا نەماوە . ئەم برادەرە زۆر زیرەک و خاوەن زانیاری گرنگ بو ، ئەندامی حیزبی گەلی پاکستانی سەر بە بۆتۆکان بو ... وتی : سیستەمی هەمو وڵاتێک سێ چەمکە / سیاسی ، ئیداری ، سەربازی جگە لە قەزایی ، تورکیا و پاکستان یەک شێوە سیستەمیان هەیە و مەرکەزی سەربازییان بەندە بەپەنتاگۆنی ناوەندی سەربازی ئەمەریکا. هەر ئەفسەرێک بۆ چوارەم ئەستێرە دەچێتە ئەمەریکاو لەوێ شەش مانگ کۆرس دەبینێت . زانایانی سەربازی ئەمریکا زۆر بەوریاییەوە دەڕواننە ئەو ئەفسەرانەی کەتازە دێنە پەنتاگۆن . هەر ئەفسەرێک شایستەی ئەوەبێت لێی نزیک ببنەوە جودالەوانی تر پەلکێشی لای پرۆژەی مەبەستی دەکەن و (وشەیەکی بەکارهێنا من نەم بیست بو ، بەڵام تێی گەیشتم کە مەقسەدی پێدان ڕوکنە) دەورەی ڕوکنی پێدەبینن ، لەو کۆرسەدا ئەوەی خوا پێی ناخۆش بێت پێی دەکەن ، تەنانەت وتی کاری سکسیشی لەگەڵ دەکەن و بە ڤیدۆ دەیگرن و کۆپییەکیشی دەدەنە دەستی ... برادەرانم لە کوردستانپۆست دەیانەوێ پشتیوان سادق کەبەدەست نەوزاد هادییەوە ویلەلایەتی ، بیکەنە ئەو پاڵەوانەی کە بۆیەکەمین جار پارتییەکی سۆرانی ، حەرەمی پاراستن ببەزێنێت ..
ناوەڕۆکی ئەو هەواڵەی لەسەر (پشتیوان سادق) بڵاوکرایەوە بەتای ڕەکلەمەکەی کێشی نەبو ، ئەوانەی لەپارتی تێدەگەن ، بەخوێندەنەوەی هەواڵەکە خەندە لەسەرلێویان دروست دەبێت .
چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نوسینێکم بەناونیشانی (ستارتیجی بارزانی و تاڵەبانی) بڵاوکردەوە ، دەکرا گرنگییەکی باشی پێبدرایە بەڵام پێی نەدرا ، نوسینەکە هاوشێوەی چاوپیکەوتنەکەی بەڕێز (عیرفان قانعی فەرد) کەمتر نییە لەڕوی پێزانیینەوە کەلەڕۆژنامەی (لڤین) دا بڵاکراوەتەوەو کوردستانپۆست کۆپی ئەو نوسیەنەی وەک هەواڵ بڵاوکردەوە ، جگە لەوەی هەواڵێکی نوێی لەسەرکارەسانی هەکاریی تیایە .
لەبەر ئەم هۆیانەو چەند هۆیەکی تر ،،، ناڕازیم لێتان ....
کونجــــرینی
٤ / ئاوگوست / ٢٠١٠
[email protected] ****************************************************
وه‌ڵامی کوردستانپۆست: پێشه‌کی سوپاسی کاک کونجرینی ده‌که‌ین بۆ ئه‌و سه‌رنج و ره‌خنه‌یه‌ی که له ئێمه‌ی گرتووه، هیوادارین دڵی لێمان زویر نه‌بێت، هه‌ڵبه‌ته سروشتییه، که ئێمه نه‌توانین له 100% هه‌موو لایه‌ک رازی بکه‌ین، ئه‌دای کارکردنمان جێگای ره‌زامه‌ندی هه‌موو لایه‌ک بێت، به‌تایبه‌تیی ئه‌وه‌ی نووسه‌ر و خوێنه‌ر لێمان داواده‌کات. ئه‌گه‌ر له نزیکه‌وه هه‌ر که‌سێک بمانناسێت و ئاگاداری شێوازی کاره‌کانمان بێت، ئه‌و گومان و ره‌خنه‌یه‌ی نامێنێت، که وه‌ک به‌ڕێزتان له نامه‌که‌دا بۆتان نووسیوین. ئێمه وه‌ک کوردستانپۆست، ده‌زگایه‌کمان نییه رۆژانه یه‌کتری ببینین و تێیدا کۆببینه‌وه، بڕیار له‌سه‌ر شێوازی کارکردن و داه‌زاندنی بابه‌ته‌کانمان بده‌ین، هه‌روه‌ک له‌و ده‌زگا راگه‌یاندنانه‌ی کوردستاندا ره‌چاوده‌کرێت، هه‌ر یه‌که له شوێنێک و له وڵاتێک‌دا کار له کوردستانپۆستدا ده‌که‌ین، ئه‌و بابه‌ت و نووسینانه‌ی داده‌به‌زێنرێن هه‌ر یه‌که‌مان ئه‌و ئازادییه‌ی پێدراوه له بڵاوکردنه‌وه‌یدا، بۆ نمونه ئه‌وه‌ی پشتیوان سادق، ته‌نها که‌سێک دایبه‌زاندووه و ئه‌و ئاگادارییه‌ی بڵاوکردۆته‌وه، دیاره وه‌ک دانیشتووی هه‌ولێر و له‌ناو ده‌سه‌ڵاتیی پارتییدا به لای ئه‌وه‌وه گرنگ بووه، ره‌نگه هه‌رئه‌و بابه‌ته‌ی که ناوتان هێناوه بۆ به‌شێکی تری کارمه‌ندانی کوردستانپۆست ئه‌وه‌نده گرنگ نه‌بووبێت، که له ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریکا داده‌نیشێت، ره‌نگه له‌وه‌دا به‌شێکمان، هه‌ر هه‌مان سه‌رنجی وه‌کو تۆمان له سه‌ری هه‌بووبێت، به‌ڵام ده‌ستمان نه‌خستۆته کاری ئه‌و به‌ڕێزه‌وه‌ی که به‌و شێوه‌یه بایه‌خی پێداوه و بڵاوی کردۆته‌وه.ئه‌و بابه‌ته‌ی به‌ڕێزیشتان، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵ قسه و ره‌خنه‌کانی به‌ڕێزتانداین، ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێین که سیسته‌می ماڵپه‌ڕه‌که‌مان وا دروست کراوه، له‌به‌ر زۆری بڵاوکردنه‌وه‌ی بابه‌ت، وای لێدێت هه‌ندێ جار نووسینێکی باش ده‌که‌وێته به‌ر ته‌وژم و راماڵینی نووسینه‌کانی تر، بۆیه ئه‌و نووسینه‌ی به‌ڕێزیشتان پاش چه‌ند رۆژێکی که‌م له لاپه‌ڕه‌ی یه‌کدا مایه‌وه.کاک کونجرینی به‌ڕێز.. رۆژانه زیاد له 100 نووسین و هه‌واڵمان بۆ دێت، کوردستانپۆست یه‌که‌م سایتی کوردییه، که زۆرتین هه‌واڵ و نووسینی بۆ دێت، هیچ سایت و ماڵپه‌ڕێک ناتوانێت رۆژانه سه‌د بابه‌ت له لاپه‌ڕی یه‌که‌مدا بڵاوبکاته‌وه، دیاره له لایه‌ن نووسه‌ره‌کانه‌وه گله‌ییمان دێته سه‌ر و هه‌ندێک نووسه‌ریش لێمان نارازیی ده‌بن.له کۆتاییدا داوای لێبوردن له به‌ڕێزتان ده‌که‌ینه‌وه، به سوپاسه‌وه وا جارێکی دیکه بابه‌ته گرنگه‌که‌ی به‌ڕێزتانمان گواسته‌وه بۆ لاپه‌ڕه‌ی یه‌که‌م، هه‌ر بژین و هیوای به‌رده‌وامیتان بۆ ده‌خوازین. کوردستانپۆست
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست