هەرەس هێنانى ئیخوان موسلمین !
Sunday, 14/07/2013, 12:00
2029 بینراوە
و . لە عەرەبیەوە ((یاسین لەتیف))
بە ڕاشكاوى من پێموا بوو ئێمە بن ئاوكەوتوین ڕۆچوونێكى درێژ لە گەڵ ئیخوان موسلمین لە میسر .. پێموابوو لە تارماییان نایەینە دەرەوە تا بیست یان سى ساڵى داهاتوو وەكو ئەوەى لە ئێران ڕویدا . بەڵام لە لایەن گەلى میسرەوە بۆچوونەكانم و مەترسى و غەمەكانم بە درۆ كەوتنەوە . . كەواتە سوپاس بۆ گەنجانى میسر! چۆن بیرم چووەوە لانى كەم لە سەدەى نۆزدەیەمەوە ئەوان گەلێكى خاوەن ژیارن ؟ چۆن بیرم چووەوە لە ئەنجامى سوڕانەوەى سەدەكاندا ئەو هەموو دەسكەوتانە كەڵەكە كراوون ؟ چۆن چۆنى ((رفاعە رافع الگهگاوى و ، احمد لگفى السید و ، گە حسین و ، والعقاد و ، توفیق الحكیم و ، نجیب محفوڤ و ، والغیگانى و ، والاسوانى)) و دەیانى دیكەشم بیر چووەوە ؟ چۆن پێشەنگەكانى ڕۆشنگەرى میسرى و عەرەبیم بیر چوەوە كە ئەوان فیریان كردین كە هیچمان نەدەزانى ؟ بۆ ئەم هەموو خۆ بە دەستەوەدانە .. بۆ ئەم هەموو چۆكدادانە .. لە بەرامبەر قیژوقاژەكانى ((ئیخوانەكان)) و شێخەكانى كەناڵە فەزایەكان ئەى ڕۆشنبیرانى دنیاى عەرەب ؟ ئەو كاتەى گومانى گەڕانەوەم هەبوو بۆ گەوڕى ڕابردوو بۆ ئەوەى پێستم ڕزگاركەم .. كە چى گەلى میسر لەوە ڕزگارى كردم و قومێكى هیواى ژیانەوەى بە هێزى پێبەخشیم . من گومانى هەرەس و خۆبەدەستەوەدانم هەبوو بۆ ئەو چارە نووسە ، كەچى ڕۆحى كردەوە بە هەڵچوونەكانم م و تێكڕاى تواناكانمدا ، ئیتر چۆن دەبێت سوپاسى نەكەم ؟ نەخێر ڕۆشنگەرى عەرەب نەمردووە ، هەرگیز بەو سانایە نامرێت بە پێچەوانەى ئەوەى كە دەترساین . لە واقیعدا ئەو شتەى كە دەیترساندم و ((بێئومێدى دەكردم)) بە پێى پتر ئاماژەى پەڕاگەندەیى ئەو دەستەواژەیەم كە زۆربەى گەل هەژارن و لە ژێر هێڵى هەژاریدا دەژین و ، تەنانەت نیشمانەكەشم .. لە دۆخێكى لەو چەشنەدا دەبنە لوقمەیەكى ئاسان و بە چێژ بۆ پەڕگیرەكان و چۆنیان بوێت وا یاریان پێ دەكەن . ئەمە بەسە بۆ كەناڵە فەنتامەنتالیستەكان كە عەقڵەكان لە هەموو چركە ساتێكدا سیخناخ دەكەن بە خورافات و ئەوهام و داگیرى دەكەن تا ڕادەیەك هۆشیاریش پاكتاو دەكەن . لە گەڵ ئەوانەشدا ژمارەیەك لە ڕۆشنبیران یان هاو شێوەى ڕۆشنبیران دەچن لە پڕێكدا چۆكیان دادا لە بەرامبەر تەوژمى ئیخوانى ، تەنانەت چەپڵەشیان بۆ لێدەدان و پێیانوابوو پێشەنگى ئازادى و ڕزگارین ! هەروەها پێشیانوابوو ((ئیخوانەكان)) بۆ ئەوە هاتوون بە ئاسانى ستەمكارى بڕوخێنن و سەردەمێكى نوێ بونیاد بنێن لە ئازادى و دیمۆكراسى و بیرى ڕۆشنگەرى و مافى مرۆڤ ! كوا فۆڵتێرو مونتیسكۆو ژان ژاك ڕۆسۆیان تێدایە ! ئا بەو چەشنە بڕیارەكان سەرەو لێژ بوونەوە لە لایەن ڕۆشنبیرە موزەیەفەكانەوە كە داواى ڕۆشنگەریان دەكرد و بێبەریش بوون لێى ، دەمامكەكان لە سەر ڕوخسارەكان ئاشكرا بوون . ئەوان پەتایەكى دوژمنكارانەن دژ بە بزووتنەوەى ڕۆشنگەرى عەرەب . لە بنەڕەتدا تەنها بە ناو هێنانى ((ڕۆشنگەرى)) بێزار دەبن و لە سنوورى خۆیان دەر دەچن . لەم سەردەمى بۆڕدانەوە و هاتنەخوارەوەو گەڕانەوەدا ، ئەگەر بەزەیى خودا نەبێت ڕەنگە تەوژمێك ڕاتماڵێت لە گەڵ گزك لێدراوەكاندا . نازانم بۆ بە بەهانەى بوونى سیستەم گەلێكى ستەمكارى سەربازى دەبیت خۆمان هەڵدەینە نێو باوەشى لایەنێكى ترەوە : بەو مانایەى لایەنى دەسەڵاتى ئیخوانى كە دژ بە بزووتنەوەى مێژووە . ئا بەم جۆرە دەبینە ((بە كرێگیراوێك لە زەویەكدا كە بە ئاگر جۆشدراوە)) ! .. ئایا چارەسەرێكى دیكە نییە ؟ ئەمەو ئەویش ڕەفز دەكەین چونكە لە هەردوو دۆخدا بەها گەلێكى زۆر لە دەست دەدەین . هێڵى سێهەم هەیە كە هاونیشتمانى قاهیرەو تێكڕاى گەلى میسر كراوە دەكات . كەناڵى فەزائیە و ئیخوان مسلمین ئەو ڕاستیە سانایەیان بیر چوو : كە هەرگیز میلى كات ژمێر ناگەڕێتە دواوە . ئەو دەسكەوتە ژیاریانەى كە گەلى میسر و تێكڕاى گەلانى عەرەبى بە دەستیان هێناوە هەر لە سەردەمى ڕێنسانسەوە تا ئەوڕۆ ناكرێت بە نووكى قەڵەمێك بسڕێتەوە . ئا بەو چەشنە ئەم بەیانیە لە خەو هەستام وامزانى لە گۆڕ زیندوو بوومەتەوە و مۆتەكەیەكى سەنگین .. سەنگین .. لە سەر سینگم لا بردووە ، ئەمە بەو مانایە نییە بڕیارەكان كۆتاییان هاتووە ؟ پەنا بە خودا ! نابێت ئەمەندە ساویلكەو خەڵەفاو بیین ، ((چەنەبازى ئیخوانەكان)) زەمەنێكى درێژە كۆتایى نەهاتووە ، دواجار هەوڵدەدەن لە ڕێى شەڕفرۆشتن و لێدان لە تاریكیدا گەر بتوانن لەو پێناوەدا ، وەكو شمشێرێك بە سەر گەردنمانەوە ڕادەوستن ، كەسێك بە كافر دەزانن و كەسێكى تر بە بێتاوان بە پێى دۆخ و پێویستى .. هەر بەو جۆرە دەمێننەوە ئایین بە كار دێنن وەكو كەرەستەیەكى كاراو تێكدەر بۆ پەك خستنى ڕێنسانسى گەلانى عەرەب كە بە ڕێكەوتووە بەرەو ڕۆشنگەرى و ئازادى . بەڵام ئەوەى لە میسردا ڕویدا لە ماوەى چەند سەعاتێكى كەمى ڕابردودا ماناى ئەوەیە زۆرانبازیمان لە گەڵ عفریتدا هەیە ، دەكرێت بە سەركەوتوویى تێیدا دەرچین ، لەمە زیاتر چیمان دەوێت ؟ ئێستا دتوانم بە شادمانیەوە بمرم ، شەمەندەفەرى ئازادى عەرەب كەوتۆتە سەر سكەیەكى دروست و ئامادەیشە بۆ دەر چوون . ((تاهە حسێن)) ڕاستى فەرمووە : میسر بەشێكى دانەبڕاوە لە ژیارى نوێدا . هیچ گومانى تێدا نییە بەریەك كەوتنى هەردوو كەرتە گەورەكەى میسر ، ئیخوانى و ڕۆشنگەرى بۆ ماوەیەكى درێژ بەردەوام دەبێت . لەو ڕوانگەوە دەگوێزمەوە لە پێناوى براوردكارى و ڕۆشنكردنەوە ، بۆ پەرتوكى توێژەرى فەرەنسى پسپۆر امیل زۆڵا : ((ئازادى ..علمانیەت .. جەنكى هەردوو كەرتى فەرەنساو باوەڕى نوێگەرى)) . مەبەست لە هەردوو كەرتى فەرەنسا لێرەدا كەرتى ئیخوانى مەسیحى و كەرتى علمانى نوێ . ئەم جەنگە ماوەى دووسەد ساڵى خایاند تا لە بەرژەوەندى كەرتى دووهەم كۆتایى پێهات . تێگەیشتنى عەقڵانى لیبراڵى مەسیحى سەركەوت بە سەر تێگەیشتنى تاریكستانى فەنتامەنتالیزمى كلاسیكدا . بەو چەشنە لە سەر شەقامەكەدا ڕۆیشتم بە بێ ڕێپیشاندەر بۆ ئەوەى تا ئەوپەڕى لەو چركەیە چێژ وەرگرم . لە پڕێكدا گەیشتمە قڵیشى جیا بوونەوەى نێوان هاژە هاژى ئاوەكەو سەید عابد ، لە هەمان شوێندا كەلاوەیەكى گونجاو لە سەر كنارى ڕووبارەكە (كۆڕنێش) . لەوێدا دەریاكە بەرفرەوان تر دەبێتەوە بۆ ئەوەى لە دەریا گەورە تر ببێت . پاشان چاوێكم بڕیە ئاسۆیەكى جوانى بێكۆتایى و گوتم : ئێستا شتێكى نوێ دەستیپێكردوە و لە خاكى عەرەبدا پل دەخوات ، وەڵاهى هەرگیز لە ژیانمدا خەونێكى وام نەبینیوە كە ڕو بدات .. پێموابوو لە پاش چەندین نەوە نایەتە دى ..بۆ ؟ گەلى میسر ((یاخى)) دەبنەوە لە ئیخوان موسلمین كە هەموو جیهانیان ترساند ؟ ئێستا شۆڕشى ڕاستەقینە دەستى پێكرد .. ئێستا بەهارى گەلانى عەرەب دەستى پێكرد . پێشتر شۆڕشى میسر فۆرمێكى ئایینى هەبوو چەشنى ئێران . ئێستا فۆرمێكى مەدەنى وەر گردوە لە سەر شێوەى ئۆرپا . پێشتر شۆڕشێكى كلاسیك بوو بۆ پاشەوە دەیگێڕاندینەوە ، بەڵام ئێستا شۆڕشێكى پاشەڕۆژەو بەرەو پێشەوە هەڵمان دەدات . كێ گوتى حەسەن بەنا بە سەر تەها حسێن و ئیمام محەمد عەبدەدا سەركەوت ؟ بە زانیاریەكانتاندا بچەنەوە . كێ گوتى ئایدۆلۆژى تۆتالیتارانەى ئیخوانەكان كە ((پێكەوە لێبوردەیى ئیسلام و عەقڵى زانستى دەكوژێت)) وەكو ئەوەى محەمەد ئەراگۆن دەیگوت : كەواتە ووشەى كۆتایى هەیە ؟ هزرەكانتان ڕاست بكەنەوە ، قورئانى كەریم دەڵێت : ((لا اكراە فى الدین)) . خۆیان لەمە گێل كردو بوون بە زۆرە ملێ و خراپ كار بە سەر درێژى هێڵدا ، لە سەر دەستیان ئەمە گۆڕدرا بۆ تیرۆرو شێواندنى وێناى ئایینى پیرۆز لە هەموو جێگایەك لە سەر ئەرز . هەموو هێزێكى پەڕگیر لە پاڵتۆكەى ئەواندا هاتنە دەر ، لەم دوایانە ترساین هەژموونى خۆیان بسەپێنن بە سەر تێكڕاى یەك بە یەكى وڵاتانى عەرەب ، بە هۆى هەڵڕشاندنى ملیاردەها لە باخەڵیاندا و كۆششى هەندێك بۆ لادانى بەهارى عەرەبى لە ڕێچكەى دروست و ئاراستە كردنى لە بەرژەوەندى هێزە هەڵگەڕاوەكان و دوژمنانى ژیار . ئا بەم جۆرە لە هەموو لایەكەوە تارمایى دەورەى داوین و تاریكستانى هەمووى داپۆشیوە . ساڵێكى تەواو لە نائومێدى و ترس و ڕەشبینى ، بەڵام ئەو وڵاتەى كە كۆمەڵەى ئیخوان موسلمینى لە ساڵى 1928 هێنایە بوون ، هەر خۆشى بە هەردوو دەستەكانى گۆڕى بۆ هەڵدەكەنێت ، هەروەها ئاراستەى بەهارى عەرەبیش ڕاست دەكاتەوە ، چونكە هەمیشە پێشڕەوى نیشتمانە بۆ ڕێى پێشكەوتن و گەشە كردن و ڕێنسانس .
هاشم ێالح ــ ڕۆژنامەى الشرق الاوسگ ـــ ژمارە (12639) ــ شەمە 6 یۆلیۆ 12013