فڕفڕۆک !
Monday, 16/04/2012, 12:00
نە ماستاوچی کەس بومە
نەڕێز لە دزان دەگەرم
بەخوا ئەگەر بشمرم
هەر بەسەربەرزی دەمرم
دزی و گەندەڵی بەخوا
هەتا سەر بۆ کەس نیە
ئەو کەسەی کە خوێری بێت
سەت حەرفیشی بەس نیە
گەلی بێ دەسەڵاتم
نامەوێ پلەو پایە
دز بکاتن خەڵاتم
مێژوی خیانەتکاری
بەسەریان دادەباری
هەتا جاش سەرکردەبێت
کورد قەت نایبێ ڕزگاری
ئەوەندە ترسنۆکە
بۆ دوژمن لەسەر چۆکە
کورد چۆن ببێتە دەوڵەت
تڕحێو گوم بەو سەرۆکە
ئەو کوردە عیڕاقیە
ئای لەو بێ ئەخلاقیە
بۆ پارە زۆر چاو شۆرن
لەسەر گەلی برسیمان
تا بڵێی مشەخۆرن
بە خوا ئێستا لە ((سەدام))
زیاتر دیکتاتۆرن!!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست