بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کەسی وشیار رۆژی دەنگدان ناچیتە دەرێ، چونکە  بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


کاتێک داوای لێبوردن کردن دەبێتە کوفر!

Wednesday, 12/06/2013, 12:00


کاک نەوشیروان دەڵیت: ئێمە مۆدێلێکی نوێمان لە سیاسەت کردن دا‌هێناوە
منیش دەڵیم: خۆزگە بەداوای لێبوردن لە رابوردووی خۆت و هاوڕی کۆنە یەکێتیەکانت دەستتان بەم مۆدیلە نوێیە دەکرد!
داوای لێبوردن تا ئیستا لەم وڵاتەی ئێمە نەبۆتە کلتور، هەروەک چۆن چۆڵ نەکردنی کورسیش بۆتە یاساو ڕێسای دەسەڵات.
ئێمە وەک کۆمەڵیک نوسەرو بەتایبەت سایتی کوردستانپۆست ، ڕیکخراوی چاکیش، زۆر پێش گۆڕان، دەستمان داوەتە ڕەخنە لە ئەدای ئەم دەسەڵاتە.
باجی مادی و مەعنەویشمان داوە، جگە لەوەی کە خوێنی خۆمان کردۆتە کاسەوە زۆر شوێن و شاری ئەم وڵاتە هەن کەوەک تلیاک بۆ ئێمە قاچاخن لەسەر نوسین و هەڵوێستەکانمان.. ڕونتریش بڵێم کاتێک ئێمە ڕەخنەمان لەدەسەلاتی کوردی گرتوو، کاک نەوشیروان و هاوڕێکانی پایەکی گرنگی ناو دەسەڵات بوون،. بیانەوێ و نەیانەوێت ئۆباڵی بەشێکی بەرچاوی گوناه و هەڵەو کارەساتەکانیان دەکەوێتە ئەستۆ! کەمن لێرە نامەوێ نەلاپەڕەکانی کۆن هەڵدەمەوە، نە برینەکانیش بکولێنمەوە، تەنیا بۆ وەبیر خستنەوەیەوە.ئەو مێژوەش بۆ هەموان ئاشکرایە و کەسیش ناتوانێت، نکۆڵی لێبکات.
ئێستا کاتێک گۆڕان و گۆڕانخوازەکان دێنە قسە. خەباتوو دەوری کەسانی تر کە تائێستا بەداخەوە هیچ نەکراوە نەک هەر پشتگوێ دەخەن، بەڵکو گەر ڕەخنەیەکیشیان لێ بگریت، ئەوا لەسەد لاوە پەلامارت دەدەن،زۆر جاریش ئاستی ڕەخنەکانیان تا جنێو وشەی ناشیاو دادە بەزێت، لە کاتێکدا ڕە خنەکانی ئێمە لە گۆڕان، هەر بۆ هوشیار کردنەوەو لە خەمی ئەوەداین،کەئەوان شێلگیرانە تر پێ لەسەر ماف و داواکاریەکانی خەڵک داگرن.گەر قەول بێت ئەوان شەڕ لەسەر مافی خەڵک و خاکی کوردستان بکەن.
کاتێک گۆران و گۆڕانخازەکان دێنە وەڵام وەک چۆن دەسەڵات تۆمەتی بۆ دروست دەکردین، دەیکردینە نۆکەری بێگانەوە وڵاتانی دراوسێ، ئەوانیش بەهەمان نەفەس و بگرە خراپتریش دەتکەنە پیاوی دەسەلات، بەوەش ناوەستن، تۆمەتی ترت دەخەنە پاڵ..
ئێمە هەموومان ڕۆژێک لە ڕۆژان و لەسەردەمێکدا پشتوانیمان لی کردوون، بەڵام کاتێک ڕەخنەشیان لێ دەگرین، دەبێ ئەوەندە چیکڵدانەیان تەسک نەبێت، نەکەونە پەلامار، چونکە هیچ کە سو لایەنێک لەسەروی ڕەخنەوە نیە، جا ئەگەر ئەوان ئێستا کەلە ئۆپۆزسیۆن دان، بەم حاڵ و زمانە بێنە وەلام ئەی گەر خوا کردی سبەی دەسەڵاتیان گرتە دەست چیمان پێدەکەن؟؟
ئەمساڵ لەیادی شەهیدانی ١٧ی شوبات و ڕۆژانی دوایی لە دانیمارک، کەسێک ڕەخنەی لە گۆڕان گرت، پێش ئەوەی ئەو کەسە قسەکانی تەواو بکات، لەچەند قۆڵیکەوە قسەکانیان پێ بڕی و بەهەمان نەفەسی دەسەلات پەلاماریاندا، ناچار منیش هاتمە قسەو.. هەڵە زەقەکانی ئەم بزوتنەوەیەم بە چەند دێریکی توڕە پی ووتن.
لەم چەند ڕۆژانەی دوایش لە پەیامێکی کورتدا کە داوام لەسەرانی گۆڕان کرد بوو ، کەدەبوایە بەداوای لیبوردن. لاپەڕەیەکی تازەی سیاسەت کردنیان هەڵدابایەوە، جارێکی تر گۆرنخوازەکان کەوتنە وە هێرش، لەهەندیک نامەی تایبەت و ئیمەیل جوین بارانیان کردم،
ئەوانەی ئەم بزتنەوەیە پاک وەک ئاوی حەیات دەبینن و کاک نەوشیروان وەک فریاد رەسی یەکەم و پێغەمبەری ڕزگاری دەبینن، حەق وایە بەخۆیاندا بچنەوە، ئێمە لە کاتێکدا داوا لەدەسەڵات دەکەین، کە ڕەخنە بە ڕەخنە وەڵام بدەنەوە نەک توندو تیژیو چەک، داواش لە گۆران و گۆرانخازەکان دەکەین، هەڵەی دەسەلات دوبارە نەکەنەوە، هەرچەندە وەک چۆن دەڵین،فەرهەنگی زاڵ فەرهەنگی دەسەڵاتو حکومەتە کە ڕەنگ دەداتەوە لەناو کۆمەڵگادا،ئێمە هەموومان تا ئیستاش فەرهەنگی شەڕانگێزی بەعس بەسەرماندا زاڵەو پاشان فەرهەنگی دەسەڵات. وا وردە وردە فەرهەنگی ئۆپۆزسیۆنیشمان بۆ دەر دەکەوێت!
بۆیە لێرەوە داوا لەم دەروێشانەی گردەکە دەکەم، لەهەر کوێیەکی ئەم دونیایە هەن، هەر کەسێک لەگەڵ ڕاکانتان نەبوو، مەرج نیە دژیایەتی بکەن.
ئەوەی جێگای داخە ئێمە کەسانێکی ناڕازین. لەزۆر کات و شوێندا تۆمەتی گۆڕان بوونمان دەخەنە پاڵ، لەوێش ئەوە حاڵمانە، کەواتە دارێکمان بەدەستەوەیە،هەردوک سەرەکەی عەنبەر وەریدە!
من وەک نوسەرێک چەندین جار ڕەخنەی توندم لە خودی کاک نەشیروان گرتووە، دواڕەخنەشم کەلەکاتی سەردانی بۆ لای بارزانی بوو،کەلە چەندین لاوە سەرەتا هەواڵەکەیان ڕەت کردوەو پەلاماریان داین، کاتێکیس هەواڵ و زانیاریەکانی ئێمە ڕاست دەرچوو. هیچیان نەوت.

هەر کاتێکیش کاک نەشیروانم بینبێت، هەر گیز باسی ئە ڕەخنانەی نەکردوەو بەو پەڕی ڕێزەوە بیرو ڕاکانمان ئاڵۆ گۆڕ کردووە، کەچی لابەلا کۆمەڵێ تازە ماستاوچی دێن و تۆمەت دەبەخشنەوە، کەهەر بەزیانی خۆیان بزوتنەوەکەشیان تەواو دەبێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە