کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سۆزدار ئاڤێستا: کاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ ئێزیدییه‌کان خۆیان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن

Saturday, 17/01/2015, 12:00

2849 بینراوە


له‌و کۆنفرانسه‌ی که‌ له‌ چیای شه‌نگال به‌سترا و تیایدا له‌سه‌ر ناوی که‌جه‌که‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که‌ سۆزدار ئاڤێستا به‌شدار بوو، ناوبراو رایگه‌یاند که‌ ئه‌وان وه‌ک بزوتنه‌وه‌ی ئازادی تاکۆتایی پشتگیری گه‌لی ئێزیدی ده‌که‌ن و پێویسته‌ گه‌لی ئێزیدی خۆیان خۆ به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.
له‌ کۆنفرانسێکدا که‌ له‌ بناری چیای شه‌نگال به‌سترا، له‌سه‌ر ناوی که‌جه‌که‌ ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که‌ سۆزدار ئاڤێستا، له‌سه‌ر ناوی یه‌کێتی، جێگری مه‌ڵبه‌ندی موسڵی یه‌کێتی حسێن ده‌رمان، به‌ڕێوه‌به‌ری فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه‌ی ئێزیدییان له‌ ئه‌وروپا عه‌لی ساچک، به‌رپرسی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی کۆمۆنیست له‌ شه‌نگال خدر سادۆ فارس، ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی پارتی ئێزیدی پێشڤه‌ڕۆ، پیر خه‌ڵه‌ف شه‌نگۆ و چه‌ندین پیاو مه‌عقول و شیخی ئێزیدییان، وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی به‌رخۆدانی شه‌نگال (یه‌به‌شه‌) و له‌سه‌ر ناوی یه‌کینه‌کانی پاراستنی ژن (یه‌به‌ژه‌) له‌ شه‌نگال ده‌رسیم شه‌نگالی قسه‌ ده‌که‌ن.
سۆزدار ئاڤێستا له‌ قسه‌کانیدا وتی "ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ ئێمه‌ لێره‌یه‌ن و وه‌ک کۆمه‌ڵگای ئێزێدی کۆبووینه‌وه‌، ئێمه‌ له‌ سایه‌ی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی قاره‌مانێتیان خۆڵقاندوه‌ کۆبووینه‌ته‌وه‌، ئه‌وان به‌ پیتی زێڕین ناوی خۆیان له‌ ده‌فته‌رخانه‌ی ئێزیدییه‌کان نوسیوه‌ته‌وه‌، ئێزیدییه‌کان 72 کۆمه‌ڵکوژیان له‌سه‌ر ئه‌نجامدراوه‌، به‌ڵام هه‌ر 72 کۆمه‌ڵکوژییه‌که‌ چۆن له‌سه‌ریان جێبه‌جێ کرا که‌س نازانێت و شاهیدی ئه‌وان نییه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر کۆمه‌ڵکوژییه‌ک له‌گه‌ڵ خۆی پارچه‌کردنی به‌سه‌ریاندا هێناوه‌، نه‌نوسراونه‌ته‌وه‌ و مێژوو له‌بیری کردوون. ئه‌مڕۆش فه‌رمانی 73یه‌مین پێکهات و ئێمه‌ ئازارێکی گه‌وره‌مان لێی بینی. له‌ئێستاشدا به‌ هه‌زاران کچ و کور له‌ده‌ستی چه‌ته‌کاندان".
ئاڤێستا ده‌شڵیت "شه‌نگال بێ ئێزیدی و ئێزیدی بێ شه‌نگال نابێت. ئه‌گه‌ر ئیمه‌ ده‌مانه‌وێت ئێزیدی بژین و خاوه‌ن ناسنامه‌ی ئێزیدی بن، ده‌بنی شه‌نگال وه‌ک خاکی خۆمانی پیرۆز پێش له‌ بنه‌ماڵه‌ و هه‌رشتێکی خۆمان، ئێمه‌ شه‌نگال بپارێزین، بۆ ئه‌وه‌ بڕیاری 73یه‌مین جارێکیتر له‌ شه‌نگال ئه‌نجامده‌درێت. ویستیان به‌و بڕیاره‌ ئیزیدی له‌ناو ببه‌ن. وتیان داعش بخه‌نه‌ ناو ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ و ئه‌و کۆمه‌ڵگایه‌ له‌ناو ببه‌ن. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانن ئه‌گه‌ر شه‌نگال شکست بینێت ئێزیدی له‌ناو ده‌چێت، ئێزیدی ناتوانن له‌ ئه‌وروپا بژین، ئیزیدی باوه‌ڕییه‌که‌ گریدراوی خاکه‌که‌یه‌تی و له‌ ناو شاری تر ناتوانن بژین".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری که‌جه‌که‌ وتیشی "با ئێزیدییه‌کان خۆبه‌ڕوه‌به‌ری خۆیان دروست بکه‌ن و ئه‌مڕۆ گه‌نجانی ئێزیدی ده‌توانن خۆیان به‌ڕیوه‌ببه‌ن. با گه‌نجانیان به‌شداری یه‌به‌شه‌ ببن، کاتێک شه‌نگال رزگار بوو، ئه‌و کات با سندوقی هه‌ڵبژاردن دابنێن و شه‌نگالییه‌کان بڕیاری خۆیان بده‌ن که‌ گرێدراوی کوێ بن. هه‌ڵوێستی ژنانی گه‌نجی ئێزیدی گورزێکی گه‌وره‌ی له‌ داعش دا".
نوێنه‌ره‌که‌ی یه‌کێتیش وتی "ئێمه‌ به‌م کۆنفرانسه‌ زۆر دڵخۆشین، سیاسه‌تی یه‌کێتی هه‌موو کات له‌گه‌ڵ گه‌له‌ و یه‌کێتی به‌پێی ئیراده‌ی گه‌ل سیاسه‌تی خۆی ده‌کات. ده‌بێ به‌بێ ئیراده‌ی گه‌ل هیچ شتێک له‌سه‌ریان فه‌ڕز نه‌کرێت، ئێمه‌ له‌گه‌ڵ یه‌کپارچه‌یی هه‌ر چوار پارجه‌ی کوردستانین".
به‌ڕێوه‌به‌ری فیدراسیۆنی کۆمه‌ڵه‌ی ئێزیدیان رایگه‌یاند "ده‌بێ ئه‌و که‌سانه‌ی باسی شه‌نگال ده‌که‌ن بێنه‌ لای شه‌ڕڤانی کورد و له‌ شه‌نگال له‌گه‌ڵ دوژمن شه‌ڕ بکه‌ن. ده‌بی ئه‌و که‌سانه‌ی حساب بده‌نه‌وه‌ ده‌بێ بێن بست به‌ بست له‌گه‌ڵ یه‌به‌شه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دوژمن شه‌ڕ بکه‌ن".
رۆژی 14/1/2015 له‌ بناری چیای سه‌نگال به‌ به‌شداری 200 ئه‌ندام کۆنفڕانسێک به‌سترا، له‌و کۆنفڕانسه‌دا ئه‌نجومه‌نی ئێزیدییه‌کانی شه‌نگال دروستکرا و 27 که‌س بۆ ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ ده‌ستنیشان کران.
له‌ کۆنفرانسه‌که‌شدا 5 کۆمیته‌ به‌ ناوه‌کانی: کۆمیته‌ی رێکه‌وتن و رێکخستن، کۆمیته‌ی پاراستن، کۆمیته‌ی دارایی و ئابوری، کۆمیته‌ی دیپلۆماسی بۆ ده‌رئه‌نجامی ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ له‌لایه‌ن چه‌ته‌کانی داعشه‌وه‌ رفێندراون و کوژراون و کۆمیته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ راستییه‌کان ده‌ستنیشان کرا.

سه‌رچاوه‌ ‌رۆژنیوز / شه‌نگال

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)