کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


حکومەتی ساوا !

Monday, 26/01/2015, 12:00

2437 بینراوە




ئای کە داماوە ئەم گەلە ، ئەم میلەتە

خەمی گەورەی لە دەستی حکومەتە

گەرچی گەورەو بچووک دەزانن

تەنها دوو حیزب گەورە و دەوڵەتە

پارووی زل و چەور بۆخۆیانە

لوقمەیەکیش بۆ فەقیر و نەگبەتە

کارەبا و ئاوو گەل پێویستی پێ نیە

تەنها بۆ بەرپرسان و دەوڵەمەندان حاجەتە

دەبا شەوان چرا هەڵکەن یان فتیلە

وابزانن هەر سەردەمی شاخ و ئەشکەوتی ڕەحمەتە

ئەوە باسی مووچە مەکەن بۆچیانە خەڵکی

کێ نان ئەخوا کی بەرگ ئەکڕێ

کەی ئەمانە پیوستی و زەروورەتە

هەفتەی جاری خۆشتن بەسە

ئەویش بەجامی فافۆن و لەناو تەشتا

تەنها پایەداران خواپێداوان ئەزانن

دووش و بانوێ با بۆ ئەوان بێ ئەو سەڵتەنەتە

پیم ناڵێن خەڵکی نەوت وغاز ی بۆ چیە

چی لێئەکەن ئەسڵەن بوونی لەماڵا سەقەتە

نانە بەدار بیکەن حەمامە بەتەپاڵە

ئای کە کارێکی بێ سەرئێشەو ڕەحەتە

ئیتر بەسە ئەم حکومەتە ووڵاتی بۆ کردوون بە بەهەشت

واز بێنن دەست هەڵگرن لەم سکاڵاو شکایەتە

ساوایە هێشتا نە پێی هەیە نەزمان

شیرە خۆرەو داماوو زەللیلە ئەم حکومەتە

٢٠/١/٢٠١٥




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)