محمد ئه‌حمه‌د :به‌هۆى فشارى ئه‌مریكا له‌سه‌ر سه‌رۆكى هه‌رێم و لیستى هاوپه‌یمانى ،سازش كرا له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردن وهیچ گرێنتیه‌كی
Tuesday, 08/12/2009, 12:00
پێش نیوه‌رِۆى ئه‌مرِۆ سێ شه‌ممه به‌مه‌به‌ستى تیشك خسته‌نه‌سه‌ر دواین گۆرِانكاریه‌كانى پرسی په‌سه‌ند كردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ره‌نجامه‌كانى ،د.محمد ئه‌حمه‌د سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو له میانه‌ى كۆنگره‌یه‌كى رِۆژنامه‌نوسیدا كه له نوسینگه‌ى سلێمانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌رِێوه چوو وه تیایدا په‌یامنێرى سایتى یه‌كگرتوو ئاماده بوو رِایگه‌یاند پێش ده‌نگ دان له‌سه‌ر یاساى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان هه‌ردوو كوتله‌ى یه‌كگرتوو وه لیستى هاوپه‌یمانى له به‌غدا رِێكه‌وتوون له‌سه‌ر ده‌نگ نه‌دان به‌و یاسا‌یه تاوه‌كو له خزمه‌تى هاولاَتیانى كوردستاندا بێت و پشت به یاساى ساڵى 2005 ببه‌سترێت به‌لاَم له پرِ و له‌ژێر فشاردا سه‌رله‌نوێ لیستى هاوپه‌یمانى پاشگه‌ز بونه‌وه و ده‌نگیان به‌یاساكه دا .
سه‌رۆكى كوتله‌ی یه‌كگرتوو ئاماژه‌ى به‌وه كرد به پێى لێدوانى به‌رپرسانى هاوپه‌یمانى ده‌سه‌لاَتدارانى ئه‌مریكا فشاریان خستۆته سه‌ر سه‌رانى لیستى هاوپه‌یمانى و خودى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێم بۆ رِازى بوون به‌ویاسایه و به‌مه‌ش ده‌نگ له‌سه‌ر یاساكه له لایه‌ن هاوپه‌یمانیه‌وه دراوه و جارێكى تر بووه هۆى دووباره بونه‌وه‌ى سیناریۆیه‌كى تر وفێلێكى دیكه كه له‌سه‌رانى كورد كرا چونكه به‌پێى یاسا نوێ یه‌كه كورد ته‌نها له 13%ى به‌ر ده‌كه‌وێت كه ئه‌مرِێژه‌یه‌ش له یاساى 2005 دا بریى بوو له 15%.
ناوبراو له میانه‌ى كۆنگره رِۆژنامه‌نوسه‌یكه‌دا ووتى رِێكه‌وتنه‌كانى نێوان لیستى هاوپه‌یمانى و لایه‌نى ئه‌مریكا هیچ گرنتیه‌كى جێ به‌جێ كردنى نیه و ئه‌یاد سامه‌رِائی سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیش ئه‌وه‌ى دوپات كردۆته‌وه كه ئه‌وان پابه‌ند نابن به‌وجۆه رٍِێكه‌وتنانه‌ى نێوان كورد و ئه‌مریكا .
سه‌رۆكى كوتله‌ى یه‌كگرتوو ووتى ئه‌وان به‌شانازیه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌وه ئه‌وان به‌هیچ شێوه‌یك ده‌نگیان به پرۆژه یاساكه نه‌داوه و پێیان وایه ئه‌و یاسا‌یه دژى خواسته‌كانى گه‌لى كورده له عێراقدا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست