گەیشتینە یەقین كە پارتى نایەوێت حكومەتى كوردى دروست ببێ ؟؟
Friday, 25/02/2011, 12:00
دیارە هەولەكانى پارتى دیمكوراتى كوردستان تەنها بۆ مانەوەى خودى بنەمالەكەیانە نەك بۆ دروست بوونى حكومەتى هەرێمى كوردستان و هەولدانیش بۆ لە باربردنى هەموو رێرەوە یاسایى و پرانسیپەكانى سەركەوتنى دیموكراسیە، چونكە پارتى دیموكراسى و ئاشتى و ئازادى بە خەتەرێكى گەورەى دەزانێ بۆ سەر بنەمالەو خانەوادەى بارزانى ، بۆیە رۆژى هەینى رێكەوتە 25/2/2011 تا دواى نوێژى هەینى پارتى لەوپەرى نائارامى دا دەژیا و كش و مات بون و ترس بالى بەسەر شارى هەولێر دا كیشابوو هەربۆیە پارتى بە هێزێكى زۆرى زیرەڤانى ئێوارەى 24 / 2/2011 بە هەموو جۆرە چەكەكانیەوە كەوتنە ناوشارو هەموو ئەو شوێنانەى كە ترسى خۆپێشاندانى تێدا بوو كردیان بە مۆلگەى تایبەتى خۆیان بۆیە ئێوارەى رۆژى هەینى دواى ئەوەى كە توانیان جەماوەرى هەولێر كۆنترۆل بكەن ، ئەمجارەیان پارتى كەوتنە كۆكردنەوەى دۆست و لایەنگرانیان و دابەشیان كردن بۆ سەر هەموو ناو بازار بە شێوازێكى زۆر ناشارستانى و لێدانى هۆڕن و هات و هاوارى مندالانە و بەرزكردنەوەى ئالا زەردەكەیان بەتایبەتى لە سەر چوار ریانى (شەقامى تاران ، ئیسكان ، تەیراوە ، شۆرش ، ، بەردەم پارێزگا و ، بەرامبەر لقى 2 و بەرامبەر هەموو ناوچەكان) هیچ جۆرە داواكارى و تێگەیشتنیكیان نەبوو تەنانەت ئەو كەسانەشیان بەهەرەمەكى ناردبوە ناوبازارەكان وەك پیشەى چەندین سالەیان و هیچ شێوە قسەیەك و وتارێك ئاگادار نەكردبوەوە تەنها بچنە سەر جادە و بەس بیكەن بە هەرا تا درەنگە وەختێك، لەگەل ئەمەشدا بە هیچ شیوەیەك حكومەت ئاگادار نەكرابوەوە مۆلەتى یاسایش بۆ ئەو (نازانم ناوى چى لێبنێم) گەرەلاوژەیە وەرنەگیرابوو بۆیە ئەوەیە شارستانیەتى و پێش كەوتن لەلایەن پارتى و بنەمالە گەوجەكەى بۆیە پێویستە : -
* جەماوەرى شارى هەولێر لەو جۆرە گەرەلاوژەیە بێدەنگ نەبن بەتایبەتى گەنج و لاوەكان .
* حكومەت داوا لە پارتى بكات رونكردنەوە بدات سەبارەت بەو گەرەلاوژەیەى رۆژى 25/2/2011 كە بەبێ مۆلەت ئەنجامیان داوە .
* حزبە كوردستانیەكان و حكومەت و پەرلەمان لە هەولێر چیتر بێدەنگ نەبن لە بەرامبەر پشێوى شار لە لایەن رێكخستنەكانى سەر بە پارتى و ملیشیایى زێرەڤانى .
* جەنابى پارێزگار رونكردنەوە بدات سەبارەت بە كۆنترۆلكردنى شار لە لایەن هێزى ملیشیاى زێرەڤانى سەر بە پارتى .
* پێویستە وەزارەتى ناوەخۆ وەزارەتى حكومەتى هەرێمى كوردستان بێت نەك هى پارتى ..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست