پاسەوانەكانى نێچیرڤان بارزانى ڕێگەیان نەدا سۆرانیەك لەپشتى نێچیر بوەستێ
Tuesday, 15/03/2011, 12:00
لەكۆبوونەوە حزبیەكەى دوێنێیى پارتى و یەكێتى لەدەهۆك كە نێچیربارزانى جێگرى سەرۆكى پارتى و سەعدى پیرەى فایلداریش وەك یەكێتى لەتەكى وەستابوو و چەپڵەى بۆ لێدەدا و ئامادەبوو ، لەكاتى ووتارەكەی نێچیربارزانى سكرتێرەكەى سەعدى پیرە كەناوى فەرهەنگ تاهیر گۆمەشینیە لەپشت نێچیرڤان بارزانى وەستابوو بەڵام هەر زوو پاسەوانە تایبەتەكانى نێچیرڤان بارزانى لەپشتى دوور دەخەنەوە و بەهەڕەشە و چاوسووركردنەوە دەڵێن برۆ دواوە بۆت نیە لەپشتى بوەستى ((ئەمشەو زاگرۆس تیڤى بەڕوونى ئەمەى نیشانى هەموو لایەكدا و لەكاتى ئەم دەمە قاڵیە بەپەلە لایاندا و وێنەى جەماوەرەكەیان نیشاندا بۆئەوەى ئەم دیمەنە دەرنەكەوێ)) .
ئەمە سەلمێنەرى ئەو ڕاستیەیە حاشا هەڵنەگرەیە دوایى ڕێكەوتنى ستراتیجى و دوایى ئەو هەموو ڕیسوابوون و تەنازول و سووك بوون و توانەوەى یەكێتى و بەرپرسەكانى لەبەردەم پارتى و بنەماڵەى بارزانى ئێستاش لاى بنەماڵەى بارزانى و پارتى ئەوەى سۆرانى بێ و جەلالى بێ قیمەتى قۆندەرەیەكی نیە و هیچ ڕێزێكی بۆ دانانێن ، شایەنى باسە فەرهەنگ تاهیر گۆمەشینى كورى مامۆستا تاهیر گۆمەشینی ئەندامى ئەنجومەنى ناوەندى یەكێتیە و لە31 ى ئابەوە ئاوارەى سلێمانى بوون و ئێستاش فەرهەنگ مەسینە هەڵگرى سەعدى پیرەی فایلدارە ئەوەى چەند ساڵێك بەرلەئێستا لەزانكۆى سلێمانى بووبێ فەرهەنگ گۆمەشینى باش دەناسێ چونكە كاتى خۆى لەبۆنەو یادەكانى كۆمەڵەى خوێندكاران لەزانكۆى سلێمانى لاسایى مەسعودبارزانى و سامى عەبدولرەحمانى دەكردەوە كەچۆن لە 31 ى ئاب دەبابەیان هێناوە و هەولێریان داگیركردۆتەوە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست