به‌به‌ڵگه‌کانی سه‌رده‌می قیاده موه‌قه‌ته : په‌ڕله‌مانی نوێی کوردستان هۆڵی شه‌هیدکردنه‌وه‌ی شه‌هیده‌کانی کوردستان ...
Friday, 21/08/2009, 12:00
کات و شوێن دوو هۆکاری یه‌کاڵاکردنه‌وه‌ی گرنگه بۆ دۆسیه‌کان، جا ئه‌و دۆسیه‌یه په‌یوه‌ست بێت به لێپرسینه‌وه له داواکاری دزێک تا به‌رائه‌تی خۆی بسه‌لمێنیت تا ده‌گاته پرسی نه‌ته‌وه‌یه‌ک، لای ئێمه‌ی کورد پرسه‌کان هێنده به‌په‌له تێده‌په‌ڕێنرێت نه دز فریای خۆپاکردنه‌وه ده‌که‌وێت نه دزیلێکراو، مه‌به‌ست له‌م ده‌ستپێکه 20-8-2009 ی دا‌نیشتنی خولی سێهه‌می په‌ڕله‌مانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25-7 -2009 که هه‌م کاته‌که نزیکه له خیانه‌تی 31 ی ئابی 1996 و هه‌م شوێنه‌که‌ش ئه‌و پانتاییه نه‌بوو که پێی ده‌ڵێن هۆڵی په‌ڕله‌مان به‌ڵکو هۆڵێک بوو له‌گه‌ڵ ڕێزم بۆ ناوه‌که‌ی که ناوی هۆڵی شه‌هید (سه‌عد عه‌بدوڵا) بوو، خۆ گه‌ر دیاریکردنی شوێنی سوێندخواردنه‌که مه‌رجێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بووبێت به‌سه‌ر یه‌کێتیه‌که‌ی تاڵه‌بانی، ئه‌وا ده‌بوایه لیستی گۆڕان د‌رکی به‌و تاکتیکه بکردایه به‌و پێیه‌ی پێشتر ئاگاداریان هه‌بوو له شوێنی کۆبونه‌وه‌که.
یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان دوای ئاشبه‌تاڵی 1975 وه‌ک ئه‌و کۆرپه‌یه وابوو به 3 مانگی هه‌م‌قاچ بگرێت هه‌م زمان، زه‌مینه‌ی به‌هه‌رزه‌کارکردنی یه‌کێتی ئه‌و ده‌نگه گه‌نجه به‌هاریانه بوو که خوێنیان هێنده به جمان بوو باکیان به زستانی سه‌ختی وه‌ک کاره‌ساتی هه‌کاریش نه‌بوو، کاره‌ساتێک ده‌بوو بکرایه فلیمێکی مێژووی و له‌هه‌ر پڕۆسه‌یه‌کی چاره‌نووس سازدا پیشانی خه‌ڵک بدرایه نه‌ک وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ بینیمان له دا‌نیشتنی سوێندخواردنه‌که‌دا خوێنی ته‌واوی شه‌هیدانی هه‌کاری له ژێر کورسیه‌که‌ی مام جه‌لاله‌وه ڕێچکه‌ی ده‌به‌ست و به بن پێی عه‌دنان موفتی گوزه‌ری ده‌کرد و سۆزانی خاڵه شه‌هابیش چه‌پڵه‌ی بۆ لێده‌دا و گشت کاندیده‌کانی یه‌کێتی له لیستی کوردستانیش به بۆنی خوێنه‌که هه‌ره‌سان ده‌بوون و له جیاتی ناڕه‌زایی جلی کوردی ژنانه‌یان به خشڵ و زێڕه‌و ڕازاندبۆوه‌و پیاوه‌کانیش بۆیانباخی زه‌ردیان به‌ستبوو له بری ڕه‌نگی سه‌وز، ئه‌م ده‌زوله خوێنه زیندوانه‌ی هه‌کاری وایان زانی له به‌ربه‌ستی لیستی گۆڕاندا کۆده‌بنه‌وه‌و کاندیده‌کانیان قبووڵ ناکه‌ن بکوژه‌که‌یان وه‌ک سه‌رۆکی په‌ڕله‌مانی کوردستان جێگه بگرێت وه‌کو بینیمان له بێده‌نگی لیستی گۆڕاندا جێگه‌ی خۆی گرت.
بالێره‌وه له‌ده‌می ئه‌وانه‌وه هاوار بکه‌ین که ده‌نگیان به پڕۆسه‌ی گۆڕان دا و بڵێین:
_ ئه‌ی ده‌نگده‌ره مرۆڤ دۆسته‌کانی کوردستان چۆن ڕیگه ده‌ده‌ن تاوانبار (که‌مال که‌رکوکی) بکوژی شه‌هیده‌کانمان بکرێته سه‌رۆکی یاسادانان و سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان، ئه‌و سه‌رۆک په‌ڕله‌مانه‌ی له کاره‌ساتی هه‌کاریدا ئیمزای کردوه بۆ شه‌هیدکردنی (عه‌لی عه‌سکه‌ری و حسێنی بابه‌شیخ و دکتۆرخالید) وه‌ک له به‌ڵگه‌کاندا دیارن. به‌ڵگه‌کان له کۆتایی نوسینه‌که‌دا ببینن.
_ شه‌رمه‌زاریه بۆ تاڵه‌بانی چه‌ماوه‌و مه‌کته‌ب سیاسی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی و هه‌ندێک له به‌ناو پێشمه‌رگه دێرینه مل خواره‌کان و ئه‌و ئه‌ندام و ده‌نگدارانه‌ی ده‌نگیاندا یاخود ڕازی بوون ده‌نگ بده‌ن به بکوژی کۆمه‌ڵه شه‌هیدێک که توانیان له بچووکترین تروسکه‌ی ئه‌م سه‌رزه‌مینه‌ی کوردستانه‌وه ئاش به‌تاڵ به ئاش به‌تاڵ بکه‌ن و بزه‌و خه‌نده و فرمێسکی شه‌هیده‌کان ته‌سلیم به سه‌نگه‌ری ته‌سلیم نه‌بوون نه‌که‌ن و نه‌وه‌ی نوێ جۆش بده‌ن که سه‌نگه‌ره‌کانی دوای ئاش و چۆکدادانی سه‌رکرده سازشکه‌ره‌کانی یه‌کێتی و سکرتێره‌که‌ی به‌و ده‌نگ دانه پڕبکه‌نه‌وه له 25-7.
ئه‌م به‌ڵگانه بۆخۆیان قسه‌ده‌که‌ن، ئیمزاکه‌ی (که‌مال که‌رکوکی) هه‌مان ئیمزایه به هه‌مان قه‌ڵه‌م هیچ ملهۆڕێکی پارتی و ملخوارێکی یه‌کێتی بۆتان نیه بڵین ئه‌مه کاری چه‌واشه‌کاری فڵان لیسته یاخوود فڵانه سه‌رکرده‌ی تۆراوه، ئه‌م به‌ڵگانه به قه‌ڵه‌مێک ئیمزاکراوه ئێستاکه به هه‌مان قه‌ڵه‌م بڕیار له‌سه‌ر ژیان و شه‌ره‌فتان ئیمزا ده‌کات، که‌ی پێی خۆش بوو به هاوڵاتی ژماره یه‌ک ناوزه‌ندتان ده‌کات و که‌ی مه‌سعودیش پێ باش بوو به هه‌مان که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان ده‌ڵێت (ئیمزا بکه بۆ شه‌هیدکردنی ئه‌و نوسه‌ر وڕۆژنامه‌نوس و که‌سایه‌تیه بوێرانه‌وه و گه‌ر بنه‌ماڵه زانیشیان دکتۆر به‌رهه‌م و ته‌نانه‌ت کاندیده‌کانی یه‌کێتیش له لیستی کوردستانی مه‌ترسی دروست ده‌که‌ن به‌هه‌مان شێوه‌ی شه‌هیدکردنی شه‌هیدانی هه‌کاری له‌ناویان ده‌به‌ن، به‌ڵام جیاوازی عه‌لی عسکه‌ری و هاوڕێکانیان له‌گه‌ڵ ئه‌م هاوکاره کاتیانه‌یان ئه‌وه‌یه شه‌هیدانی هه‌کاری نه‌مرن و ئه‌وانیش وه‌ک ئه‌و که‌ره‌یان لێ دێت که به پاره‌ی به‌فر کڕابن.
فه‌رموون له‌گه‌ڵ به‌ڵگه‌کانی قیاده موه‌قه‌ته که‌چۆن که‌مال که‌رکوکی سه‌رۆکی په‌ڕله‌مان به ئیمزای فه‌رمانی داوه شه‌هیدانی شۆڕشی نوێ به (ئاڕبیجی) شه‌هید بکرێن :
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست