کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڤارى بەڵگە،بەڵگە بۆ رۆژنامەنووس كاوە گەرمیانى تەزویر دەكات

Wednesday, 07/04/2010, 12:00


لەدوا ژمارەى گۆڤارى بەڵگەدا نوسراوى شارەوانى كەلار بۆ پەیامنێر ئاوێنە كاوە گەرمیانى تەزویر كراوەو پەیامنێرەكەش سكاڵاى یاسایی لە دادگاى كەلار لەسەر گۆڤارەكەو ئامادەكارى ڕاپۆرتەكە تۆماركردووە.
گەرمیان،ئاوێنە:پەیامنێر ئاوێنە لەگەرمیان،كاوە گەرمیانى لە لێدوانیكدا بە سایتى ئاوێنە راگەیاند"گوڤارى بەڵگە لەدوا ژمارەى خۆیدا بۆ لەكەداركردنى كەسایەتیم هەستاوە بە بەرنامەى فۆتۆشۆپ دەستكارى نووسراوێكى شارەوانى كەلارى كردوە كە ئەو نوسراوە هیچ پەیوەندى بەمنەوە نییە،تەنها ناوى من خراوەتە جێگەى كەسێكى ترو تەزویركراوە".
وتیشی"گوڤارەكە بەشێوەیەكى ناشیانە دەیەوێت بیسەلمێنێت كە زەوى ژمارە 812 بۆ دروستكردنى دوكانى پیشەوەریی لەلایەن سەرۆكایەتى شارەوانى دوكانەوە بە من (كاوە ئەحمەد محەمەد)دراوە،كە ئەمە جیا لە تۆمەت و تەزویر هیچى دیكە نییە،چونكە ئەو دوكانە بە هاوڵاتى (هاشم محەمەد ئەحمەد)دراوەو هیچ پێوەندى بە منەوە نییە".
كاوە گەرمیانى ئاماژەى بەوەیشدا كەوا لەداگاى كەلار سكاڵاى لەسەر سەرنوسەرو ئامادەكارى ڕاپۆرتەكە تۆماركردووە وتیشی"دەبێت حكومەت لێپرسینەوە لەو كارە بكات و ئەو كەسانە كە هەستاون بەو تەزویرە سزاى یاسایان لەسەر بدرێت و سەندیكاى رۆژنامەنووسانیش بێدەنگ نەبێت لەوەكارە".
گۆڤارى بەڵگە"گوڤارێكى سیاسی گشتییە"مانگى دوو جار دەردەچێت كە سەرنوسەرو خاوەن ئیمتیازەكەى جەماڵ عەبدوڵایە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە