کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


هەر بریارێکی دادگا بەتۆمەتی تیرۆر بەسەر کارزان کەریم بسەپێ دژی دەوەستینەوە

Tuesday, 11/09/2012, 12:00


که‌مپینی ئازادیی بریار وایە رۆژی چوارشەم 2012-09-12 رۆژنامەنوس و هاولاتی کارزان کەریم خولێکی تری دادگایی کردنەکەی دەست پێ بکاتەوە ، بۆیە ئێمە لێرەدا بەبەرپرسانی ئەمنی و دادوەرەکان دەلێین ئەم کەیسە لەکەیسێکی ناوخۆ و بەئارەزوی تۆمەت بەخشینی دەزگایەکی ئەمنی شاری هەولیر دەرچووە ، بەهەول و هاریکار دەیان کەسایەتی و چالاکڤان ئاستی کەیسەکە بەرەو جیهانی رۆیشتوە وەک خۆشتان ئاگادارن کەلێرەدا ناوی ئەو ریکخراو ناوەندانە بلاو دەکەینەوە کەکەیسی کارزانمان بە ٢ جار پێ گەیاندون و تائیستا بەردەوامین لەزانیاری پێدان بەو ناوەندانە کەبەپێی ئەو هەوال و وەلامانەی ئێمە گەیشتوە بەشێکیان
1. بەدواچونی راستەوخۆیان بۆ کەیسەکە کردوە لەپەیوەندی کردنی تەلەفۆنی ، ئمێل بۆ بەرپرسە پلەیەکەکانی (حکومەت و ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم) هاوکات ناردنی وەفد بۆ لای دەسەلات و زیندان بۆلای کارزان و پەیوەندی بەبنەمالەکەی
2. پەیوەندیمان لەگەل چەندین کەسایەتی و گروپی تر هەیە کەئەوانیش پەیوەندیان لەگەل چەندین پەرلەمانتاری ئەورپی لەسەر ئەو دۆسیە کردوە
3. کەسایەتیەکی ئەمریکی کەداکۆکی لەمافی مرۆڤ دەکات و ناسراوە لای ناوەندە مرۆڤ دۆستەکان ، نامەی تایبەتی و بەدواچونی بەردەوام دەکات بۆدۆسیەی کارزان کەریم و دۆسیەکەی گەیاندۆتە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا و نەتەوەیەکگرتوەکان و جەندین ناوەندی مرۆڤ دۆست و ڕۆژنامەوانیەوە

وەئەوەی بەئێمەی راگەیاندوە لەگەلمان دەبێ تا چارەنوسی کارزان لەتۆمەتی تیرۆر دادەمالدرێ
4. بەهاریکاری هەندێ دۆستو هاورێی هەر ٥ بابەتی کارزان کەریم کەلەمالپەری کوردستان پۆست بەناوی سالار دۆسکی بلاوی کردبۆوە و بەوهۆکارە تۆمەتی (تیرۆریستیان) لەدۆسیەکەی داوە بەزمانی ئینگلیزی بۆدەیان ناوەندی سیاسی و مرۆڤدۆستیمان ناردوە ، لێرەشدا رای دەگەینین هەرلایەن و ناوەندێک نوسینەکانی رۆژنامەنوس کارزان کەریمی بەزمانی ئینگلیزی دەوێ باپەیوەندیمان پێوە بکات
لەکۆتایشدا دەلێین هەر بریارێک لەدادگا بەپێی یاسای تیرۆر بەسەر کارزان کەریم بسەپێنن ئێمە دانی پیانانێن و بەردەوام دەبێن لەکارو چالاکی دژ بەو تۆمەتە


ناوی ئەو ڕیکخراوانەی جارێک وەک هەوا ل و جارێکی تریش وەرگێرانی نوسینەکانی کارزان کەریم بۆزمانی ئینگلیزی بۆمان ناردون

- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا
- ئەنجومەنی پیران
-كۆنگرێسی ئەمریكا
-كۆشكی سپی
-مەكتەبی كۆماریەكان
-مەكتەبی دیموكراتەكان
-سەنتەرە ستراتیژەكانی ئەمریكا
-دەیان سیناتۆری ئەمریكی

-وەزارەتی دەرەوەی سوید
-كۆی پارتە سویدیەكان

- نەتەوە یەكگرتوەكان (نیۆرك ئەمریكا)
-بەشی مافی مرۆڤی نەتەوە یەكگرتوەكان (جنێف سویسرا)
-تیمی نێردراوی نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ عێراق ناسراو بە(یۆنامی) (عێراق بەغداد)
-خاچی سووری نێودەوڵەتی (جنێف سویسرا)
-هیومان ڕایتس ۆچ (نیویۆڕك ئەمریكا)
-ڕێكخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ناسراو بە ئەمنیستی ئەنتەرناشناڵ (لەندەن بەریتانیا)
-پەیامنێرانی بێسنوور (پاریس فەرەنسا)
-كۆمیتەی بەرگریكردن لە ڕۆژنامەنووسان (نیویۆڕك ئەمریكا)
-پەیمانگای ڕۆژنامەوانی نێودەوڵەتی (ڤییەنا نەمسا)
-فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەنووسان (برۆكسل بەلجیكا)
-سەنتەری ڕۆژنامەنووسانی نێودەوڵەتی (واشنتۆن ئەمریكا)
-پێنوسی نێودەوڵەتی (لەندەن بەریتانیا)
- سەنتەری پێنوسی ئەمریكی (نیویۆرك ئەمریكا)
-ڕێكخراوی بەرگریكردنی یاسایی ڕۆژنامەنووسان (لەندەن بەریتانیا)
-تۆڕی جیهانی بۆ ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری (تۆرنتۆ كەنەدا)
-سەنتەری دەوحە بۆ ئازادی ڕاگەیاندن (دەوحە قەتەر)
-تۆڕی جیهانی بۆ پەنابەری (ئۆسلۆ نەرویج)
-ڕێكخراوی بەرگریكردن لە كەسانی هێڵی پێشەوە (دوبلن ئێرلندا)
-كۆمەڵەی نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤ (بەرلین - ئەڵمانیا)
-ڕێكخراوی هاوكاریكردنی ڕۆژنامەنووسان (میونخ - ئەڵمانیا)
-سەنتەری ڕۆژنامەنووسانی ئەوروپا (ئەمستردام - هۆڵندا)
-ڕۆژنامەنووسانی سەربەخۆی كەنەدا (تۆرنتۆ - كەنەدا)
-كۆمەكی بەندكراوانی جیهان (لەندەن - بەریتانیا)
-فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی مافەكانی مرۆڤ (پاریس - فەرەنسا)
-رێكخراوی نێودەوڵەتی دژی ئەشكەنجەدان (جنێف - سویسرا)

کەمپینی ئازادی بۆ کارزان کەریم
2012-09-11
[email protected]

تەلەفۆن 0046735366757

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە