کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەتی سێدارە بۆ نەوشیروان گەیشتە سلێمانی

Monday, 08/09/2014, 12:00


دۆسێیەی هاوبەشی کورد لە کابینەی نۆی عیراقدا درا بە کاک نەوشیروان. سەرنجێک لەو پۆستانەی بۆ کورد لە کابینەی نۆی عیراقدا ئەوە نیشان ئەدا، کە تا چ سنورێک کورد لە سیاسەت و دەسەڵاتی عیراقدا سوکایەتی پیدەکرێت و پەراوێزخراوە. هاوبەشی کورد لە کابینەی وەزارەتەکانی عیراق و پەیوەندی نیوان کورد و عەرەب گەر لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە نەتەوەیەکانی کورد نەبێت،خیانەتێکی نەتەوەییە.
لە 8 ساڵی ڕابووردوو هاوبەشی کورد هاوبەشییەکی تاکتیکی بووە،نەک هاوبەشیەکی هاووڵاتی. سیاسەت لە باشوری کوردستان و عیراقدا بە ئارستەی بەرژەوەندی دەرەکی بەڕێوەدەچێت. عەرەبی عیراقی هەر رەنگ و مەزهەب و ئایدولۆژییەکان هەبێ لەئاست پرسی کورددا یەک هەلوێستایان هەیە ئەویش هەلوێستی کویلایەتی و پاشکۆی کۆلۆنیالیستی عەرەبە. عەرەبی شیعە ترسناکترە لە عەرەبی سونە. ئەوان لە دوو ڕوانگەوە دەڕوانە دوژمنایەتی کورد . وەک شیعە مەزهەب و وەک ناسوینالیستی دڕی عەرەبی. لێرەوکورد مامەڵە لەتەک دیالۆگی نیوان بەغدادو هەولیر بکات.
دوێنی ئەمەریکا هەرەشەی لە مەسعود کردووە،دەبێ بەو کابینە نویەی بەغداد رازی بن . ئیمڕۆ وەفدێکی ئەمەریکی گەیشتۆتە سلیمانی بۆ گفتوگۆ لەگەل نەوشیروان مستەفادا. ئیمڕۆ ڕۆژی دادگایکردنی نەوشیروانە. ئەگەر نەوشیروان لە ژێر فشاری ئەمەریکدا ئامادەبێ رەزامەندی لەسەر کابینەی نۆی عیراق بدات،ئەوە ئیمڕۆ ڕۆژی لە سێدارەدانی نەوشیروانە.
ئامۆژگاری بۆ نەوشیروان مستەفا
1: مادەی 140 کۆتایی هات،کورد ئەو ناوچانەی بۆ ناگەریتەوە . ناخرێتە ئەرکی 4ساڵی کابینەی نۆی عیراق .
2: زیادکردنی ریژەی پارەی کورد لە پیترۆلێ عیراقدا لە 17% بۆ 25% چونکە ریژەی دەرهینانی پیترۆلی عیراق 76% لەبیرەکانی باشوری کوردستانەوەیە . ناوچە داگیرکارو و وازلێهێنراوەکان(کێشە لەسەرەکان) بەدریژای سەدەیەکە لە خزمەتگوزاری پشتگۆێ خراون. ئەو 13% تەرخاندەکرێ بۆ ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانە .

3: ئەو 25% دەچێتە بانکێکی دەروەی عیراق بەناوی هەریمی کوردستانەوە. بۆ ئەوەی لەکاتی دروستبوونی گرفت لە نیوان هەولیر و بەغدادا . بەغداد وەک کارتی فشار موچەی فەرمانبەران نەبڕی . کورد سواڵکەری عەرەب نییە لە پارەی سامانی پیتڕۆڵی خۆی دەست لە عەرەب پاننکاتەوە .
نیوەی پۆستە گرنگەکان دەبێت لە ئاست جیاوازیی ڕەگەزی (کورد و عەرەب) دا بێت،نەک جیاوزای ئایدۆلۆژەی و مەزهەبی . عەرەبی شیعە و عەرەبی سونە . یەک موڕاڵیان بەرامبەر بە پرسی کورد هەیە.
لەتەک ئەم ڕوونکردنەوەیەدا ئەو (بڕوایەی خۆم دووبارە دەنووسمەوە).
عیراقیبوون بێ شەرف بوونە.
عیراقیوون و کورد بوون دوو جەمسەری دژ بەیەکن.
لێ بۆ گەیشتن بە ئامانجێکی نەتەوەیی لە گەمەی دبلۆماسییدا وەک تاکتیک دانیشتن لەتەک دووژمندا حەرام نییە .
تکا لەو بەڕیزانە دەکەم ئەم ووتارە دەخوێنەوە . بەزوترین کات نێشانی نەوشیروان مستەفای بەدەن ئەگەر لە کاتی گفتوگۆی سەرمیزی ئەمەریکایەکانیشدا بووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە