کوردۆساید ۆچ ـ چاك کۆنفرانسی ساڵانه‌ی کۆمیته‌ی نه‌رویج
Wednesday, 07/10/2009, 12:00
کۆمته‌ی نه‌رویجی کوردۆساید ۆچ ـ چاک رۆژی 04.10.2009 کۆنفرانسی ساڵانه‌ی خۆی له شاری ئۆسلۆ به‌ڕێوه‌برد. له‌کۆی 28 ئه‌ندام 20 ئه‌ندام ئاماده‌ی کۆنفرانسه‌که بوون و، ئه‌وانی تریش به‌هۆی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تی و دووربوونیانه‌وه له ئۆسلۆ نه‌یانتوانی به‌شداربن. چه‌ند میوانێکیش به‌شداربوون و له‌وانیش 5 که‌سیان بوونه ئه‌ندام.
رۆژه‌ڤ :
1. هه‌ڵسه‌نگاندنی کار‌و چالاکیه‌کان له‌ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا.
2. فراوانکردنی لیژنه‌کان به به‌شداریی ئه‌ندامانی تر (لیژنه‌ی راگه‌یاندن، دارایی، په‌یوه‌ندی، ئه‌رشیف)
3. پێشنیاز و راوبۆچوون و سه‌رنجی ئه‌ندامان (سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و میوانه‌کان به‌شداریان له وتووێژه‌کاندا کرد‌و راو سه‌رنج و پێشنیازی خۆیان پێشکه‌ش کرد).
4. خۆئاماده‌کردن بۆ کۆنگره‌ی 3 ی چاک. سووربوون. له‌سه‌رئه‌وه‌ی که کۆنگره به‌سه‌رکه‌وتووی و به‌پێی پره‌نسیپه‌کانی رێکخراوو په‌یڕه‌وی ناوخۆ به‌ڕیوه‌بچێت.
5.پێشنیاز‌و پلانسازی بۆ کاروچالاکی ساڵی داهاتوو.
شایانی باسه کۆنفراسه‌که له‌که‌شو هه‌وایه‌کی زۆر هاوڕێیانه‌دا به‌ڕێوه‌چوو، دوای نزیکه‌ی 4 کاتژمێر به‌دڵێکی گه‌رم و هه‌ستی کا‌رکردنی جدییه‌وه هاوڕێیان ماڵاواییان له‌یه‌کتر کرد.
کار‌و چالاکیه‌کان له‌ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا:
1. رێکخستنه‌وه‌ی کۆمیته‌ی چاک له 1 ئه‌ندامه‌وه بۆ 33 ئه‌ندام له ئێستادا.
2. تۆمارکردنی رێکخراو به‌شیوه‌یه‌کی فه‌رمی و هه‌روه‌ها ناونووسکردنی له گه‌لێک ده‌زگای فه‌رمی و په‌یوه‌ندیدار.
3.کردنه‌وه‌ی کۆنتۆی تایبه‌ت به‌رێکخراو.
4.به‌ڕیخستنی هه‌ڵمه‌تێک بۆ کۆکردنه‌وه‌ی یارمه‌تی دارایی له دۆستان. له‌ئه‌نجامدا ژماره‌یه‌کی زۆر له دڵسۆزان هاریکاریان کرد.
5. پێکهێنانی په‌یوه‌ندی هاوبه‌ش و توندوتۆڵ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پارت و رێکخراوه کوردیه‌کان.
6. به‌شدارییکردن له کۆڕوکۆبوونه‌وه‌کانی ره‌وه‌ندی کورد له نه‌رویج و جێکردنه‌وه‌ی چاک له‌نێو ئه‌و ره‌وه‌نده‌دا وه‌ک رێکخراوێکی خۆشه‌ویست و چالاک.
به‌شدارییکردن له هه‌موو یادو بۆنه‌و چالاکی هه‌موو پارت و رێکخراوه کوردیه‌کانی نه‌ورویج.
7. هاریکاریی په‌نابه‌ران و کۆمیته‌ی موفه‌کان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێویستیان به هاوکاریی هه‌بووه.
8. به‌ڕیوبردنی یاده‌کانی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه‌و قاڕنێ و قه‌لاتان و سه‌رده‌شت و... تد.
9. به‌ڕێوه‌بردنی کۆڕ‌و سیمینار له‌سه‌ر پرسی ژنان وه‌ک پرسێکی مافی مرۆڤ.
10.به‌ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌فه‌رمی ناسینی کۆمه‌ڵکوژی ئه‌نفال و هه‌له‌بجه له لایه‌ن پارتی چه‌پی سۆشیالیستی نه‌رویجه‌وه.
10. چه‌ندین کۆبوونه‌وه‌و دانیشتن له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری پارت و رێکخراوه نه‌رویجیه‌کان و په‌رله‌مانتارانی نه‌رویج.
11. په‌یداکردنی ده‌یان دۆست له شاره‌وانیه‌کانی نه‌رویج ، که سه‌رئه‌نجام نزیکه‌ی 50 سه‌رۆک شاره‌وانی ئیمزایان له‌سه‌ر داخوازی به‌فه‌رمی ناسینی کۆمه‌ڵکوژی کورد کرد له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی نه‌رویجه‌وه.
12. به‌شداریی چالاکانه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی نه‌رویجدا، بۆ گه‌یاندنی ده‌نگی کورد و پێشخستنی ئه‌و سیاسه‌تکاره نه‌رویجیانه‌ی که دۆستی پرسی کوردن به‌گشتی و دۆستی رێکخراوی چاکن.
چه‌ندین چالاکی جۆراوجۆری تر، به‌جۆرێک که چاک بۆته جێی متمانه‌ی ره‌وه‌ندی کوردی له‌م ولاته‌و به‌رده‌وام کۆڕ‌و کۆمه‌ڵه‌کان داوامان لێ ئه‌که‌ن که به‌شداربین له کار‌و چالاکیه‌کانیاندا.
چاودێری کوردۆساید ـ چاک
کۆمیته‌ی نه‌رویج
[email protected] Kurdocide Watch
www.kurdocide.com
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست