گێڕانەوەی شکۆی سیاسی و نیشتیمانی بۆ پەرلەمان
Saturday, 27/07/2013, 12:00
1704 بینراوە
.لە دوای ڕاپەڕینەوە بینایەک ناونرا پێرلەمان،کەزۆرینەیان هەمەجی ومەزاجی و نەخوێندەوار بون دڵ ڕەق و تۆڵە سێن و کەسانی سادیست و بە نەفەسی شاخەوە بڕیاریان ئەدا و دور لەپسپۆڕی و شارەزای کەمترین بواری فەلسەفەی بەڕێوەبردن و حکومەتداری و بڕیار دانی عەقڵانی و کەمترین مۆدێلی بەڕێوەبردن بون، بەجۆرێک تادەهات ئەو سیستەمە دەڵەمەییە چەق بەستو تر‌و نا سیاسیانەتر دەبو.قۆرخ کردنی ئەو بینایە لەلایەن هەردو هێزی سەرەکیەوە بوبوە شوێنی حساباتی ناعەقڵانی و تەسفیە کردنی یەکتری تا بەهۆی چەندینیانەوە شەڕی ناو خۆ سازاو ئەوەی هەشبو بەسەر دوو ئیدارەییدا دابەش کرا و وەک کێکی عیدمیلادی سەرۆکەکانیان دابەشیان کرد.بزانن تا ئێستا په‌رله‌مانی كوردستان چه‌ند وه‌زیری بانگكردوه بۆ به‌رده‌م په‌رله‌مان و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی راسته‌قینەی لەگەڵدا كردون؟بزانین تا ئێستا په‌رله‌مان ته‌نگی به‌چه‌ند وه‌زیر هه‌ڵچنیوه ده‌ست له پۆسته‌كه‌ی بكێشێته‌وه
بزانن تا ئێستا لیسته‌كانی ناو په‌رله‌مان داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی چه‌ند وه‌زیرییان كردووه له كابینه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم؟
چه‌ندین خۆپیشاندان و ناڕه‌زایی خوێندكاران و قوتابیانی زانكۆكان و هاوڵاتیانی شار‌و شارۆچكه‌كانمان بینی، په‌رله‌مان چی له‌مه‌سه‌له‌كه گۆڕی په‌رله‌مان چه‌نده فشاری خسته سه‌ر حكومه‌ت بۆ دابینكردنی پێداویستیه‌كانی خه‌ڵك؟ناوی چه‌ندین سیخوڕ بڵاوكرایه‌وه، په‌رله‌مان چه‌ند به‌دواداچونی كرد بۆ دوا گۆڕانكارییه‌كانی دادگایی تایبه‌ت به سیخوڕه‌كان؟ئەوە باسی داهاتی نەوت و کۆی سامانە سروشتیەکانی ئەو ووڵاتە مەکە کە کەس نازانێت دەچنە گیرفانی کام لەو چەند کەسە؟.
تایبه‌تمه‌ندێتیی ئه‌م دۆخه بهستهڵهكییهی سیاسه‌ت له‌كوردستان ده‌رئه‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌زموونێكی درێژی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه له‌گه‌ڵ سیاسهتو سیسته‌می حیزبۆكراتی ئیفلیجی پێرلەمانەکەی. ناره‌زایی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دڵساردبوونهوه لهسیاسهتمهدارانو هیوانه‌بوون به‌گۆڕان له‌لایه‌ن حیزبه‌كانه‌وه به‌رئه‌نجامی به‌ریه‌ككه‌وتنی دوو فۆرمه له‌سیسته‌می چاوه‌ڕوانی. له‌وڵاتی ئێمه‌دا حیزبه‌كان چاوه‌ڕوانییان له‌خه‌ڵك زۆره ڕێک پێچەوانەی ووڵاتانی دێمۆکراسی کە خەڵکی چاوەڕوانیان لە حکومەت زۆرترە.
، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن كه‌خه‌ڵك رێزی خه‌باتی چه‌ندین ساڵه‌یان بگرێت، ئەوەی لەشاخ بە پاکی و ناپاکیەوە ڕێز لێ‌گیراو بن و وەک سەروەری هەمیشەیی بەچاوی میللەتدا بدرێنەوە. میللەت حه‌وسه‌ڵه‌یان هه‌بێت، وه‌كو ساڵانی شاخی ئه‌وان ته‌حه‌مولی ساردی‌و گه‌رمی و بێ کارەبایی بكه‌ن؛ وەک چۆن لەهەر ووتار و بۆنەو یادێکدا سەرۆکی هەرێم ئەیداتەوە بەچاومانداو گوایە ئەوان هەم پێشمەرگایەتیان کردوە هەم ئەو خەباتە هەرگیز بە کورسی ناگۆڕنەوە ،لێ لە بوارە عەمەلییەکەیدا لە درۆیەکی گەورە نەبێت لە هیچی دیکە ناچێت. به‌كورتی سیاسه‌ت و سیاسیە شاخاوییەکانی دونیای ئێمە هه‌میشه داوای قوربانی له‌خه‌ڵك دهكاتو به‌رانبه‌ر به‌و قوربانییه‌ش ئاماده‌نه‌بووه ده‌ستبه‌رداری بستێك له‌به‌رژه‌وه‌ندیی حیزبایه‌تی و بەرەباب چێتیەکەی بێت‌و قوربانی به‌به‌رژه‌وه‌ندیه كه‌سی‌و حیزبایهتییهكان بدات بۆبهرژهوهندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و نیشتیمانیەکان. ئه‌م نارازییه ده‌سته‌جه‌معییه‌ی خه‌ڵك ده‌رئه‌نجامی نه‌بوونی سیسته‌مێكی سیاسی‌و ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و رۆشنبیرییه كه‌لایه‌نی كه‌می عهدالهتو عه‌قلانییه‌ت و چەمکی هاو نیشتیمانی تێدابێت. ده‌رئه‌نجامی به‌دینه‌كردنی خه‌می سیاسییه لای سیاسهتمهدارانو خه‌مساردیی سیاسییه لای حیزبه‌كان‌و سه‌ركرده‌كان. ئاكامی بێئاگاییو دووركه‌وتنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سیاسییه له‌كێشه‌و خواسته‌كانی گروپه‌كانی كۆمه‌ڵگا. به‌كورتی بچڕانی په‌یوه‌ندیی له‌نێوان سیاسهتو كۆمهڵگاو پەرلەمان و گەل لاوازیی نزیكایه‌تی له‌نێوان سیاسییهكانو گروپه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و ونبوونی خیتابی سیاسیی جیاوازی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و پرۆگرامی جیاوازی حیزبی‌و خه‌ونی جیاوازی سیاسی‌و له‌ده‌ستدانی ئه‌و لایهنگرانهش كهبهخوێنو ماڵ خه‌باتیان بۆحیزب كردووه‌و كزبوونی پهیوهندارێتیی خه‌ڵك بۆحیزبهكانو سیاسییهكانیانو نه‌مانی متمانه‌و بڕوا بهموژدهو قسه‌كانیان؛ به‌گشتی نامۆبوونی كۆمه‌ڵگا لهسیاسهتو شێوە حوکومڕانی کردن، سیاسه‌تمه‌دارانیش له‌خه‌ڵك به‌رهه‌می سیاسه‌تی كه‌ڵه‌كه‌بووی ساڵانێكه لهخرابیی ئیداره‌و ناپسپۆڕیو ناكارامه‌یی سهركردهپێشمهرگهكانی دوێنێ‌و سیاسه‌تمه‌دارانی حكومه‌تی ئه‌مڕۆ.کەلە بۆشاییەکی ترسناکی بێ پسپۆڕی و بێ فەلسەفەی ئیداریدا دەتلێنەوە.به‌سته‌ڵه‌كی سیاسی له‌كوردستان ده‌رئه‌نجامی بهیهكترگهشتنو به‌یه‌كبوونی ترس‌و خه‌مه‌كانی نه‌وه‌ی پاڵپشتكهری دوێنێی شۆڕش‌و نه‌وه‌ی دوای شۆڕشه. ترسی یه‌كه‌میان بریتییه له‌دۆڕانی هه‌موو ئه‌و به‌هاو دروشمه گه‌ورانه‌ی كه‌خه‌باتی بۆكراو هه‌زاران شه‌هیدو ماڵوێرانی به‌رهه‌مهێناو، ئه‌مڕۆش هه‌ر ئه‌و مرۆڤانه ده‌ناڵێنن به‌ده‌ست نه‌بوونی خزمهتگوزاریو ناعهدالهتیو غه‌دری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و حیزبی‌و ناوچه‌یی و دەڤەرچێتی و بەرەبابێتیەوە. ترسی دووه‌میشیان بریتییه له‌وه‌ی كه‌ئه‌و ئازادییانه‌ی كه‌خه‌باتی بۆكراو بڕێكی وهدهستخراوه، شۆرش له‌نه‌وه‌كانی داهاتوو بسه‌نێته‌وه، بۆنموونه ئازادی راده‌ربڕین؛ئازادی ڕۆژنامەگەری ترس لە هەڵدانەوەی فایلە رەشەکانی سەردەمی شاخیان ، ترسی ئه‌وه‌ی نه‌ك شۆڕش ته‌نها منداڵه‌كانی خۆی له‌یادبكات، به‌ڵكو بیشیانخوات کەسە هۆشیار و خوێندەوارەکانیش لەخۆی و لە نیشتیمان تەرا بکات و ئاوارەی تاراوگەیان بکات،بەتەنێ ئەوانە نەبن کە ئینتیمای حیزیبی و ناوچەییان بۆیان هەیە.. ئه‌م ترسه لهوواقیعهوه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كهئهنانییهتی حیزبی‌و نێرجسیەتی ده‌سته‌گه‌ریی سیاسی‌و ئابووری خه‌ریكه جێگا به‌خۆشه‌ویستی بۆژیانو نیشتیمان و سیاسەت و پەرلەمان چۆڵبكات. خه‌ڵكی كوردستان غەم و له‌دڵه‌ڕاوكێی ئه‌وه‌ن كهپهیوهندارێتیی حیزبی شوێن به‌شوناسی هاووڵاتیبوون و بنەماڵە بە شوناسی نەتەوەیی چۆڵبكاتو ئه‌مه‌ش وابكات كه‌سامانی نه‌ته‌وه‌یی له‌ناو چنگی حیزب ببێته تاكهسیستهمی ئابووری ـ سیاسی لهوڵاتهكهیو ئه‌وه‌ی حیزبی نه‌بێت، یان په‌یوه‌ندیی خزمایه‌تی و بەرەبابێتی نه‌بێت، مافی بخورێت.
ئه‌م هەڵا سیاسییه نه‌بوونی هێزی به‌رهه‌مهێنانی خیتابی سیاسیی نوێ‌و حیكایه‌تی نوێ‌و پڕۆژەی نوێیه؛ به‌رهه‌می پیربوونی حیزب‌و كۆنی پرۆگرامهكانێتیو غائیبیی نه‌وه‌ی نوێودڵساردیانە له‌ناو حیزب و بۆ حیزب وەک کایەیەکی بێ بەرهەم و سود وەرگر لە گەنج و پێرلەمانێکی پەککەوتە و بێ ئەجێندا كه‌بتوانێت به‌زمانی نوێ‌و عه‌قڵییه‌تی نوێ‌و رێكخستنی مۆدێرنه‌وه كاربكات؛ به‌رهه‌می نه‌بوونی حكومه‌تێكی كارامه‌و پێرلەمانێکی تێكنۆكراته،
كه‌له‌لایه‌ن كه‌سانی پسپۆڕ‌و بهرپرسو ئەکادێمیستی بێلایه‌نه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت..کەسانی کاندیدی ئەم جارەی لیستی گۆڕان بۆ خولی هەلبژاردنەکانی پێرلەمان جۆرێک لە گەشانەوەی کارنامەی سیاسی و ئومێدێک بۆ ئایندەی ئەو پێرلەمانە ئەتک کراوە دەگەڕێتەوە کەلە ڕابوردودا ناڵاندویەتی بەدەست کەسانی بێ کارامەو هەمەجی وحیزبی و دانانیان بە تەسکیەی حیزبی و پێگەی خێڵەکی.لێ ئەمجارەیان بەشی هەرە زۆری ئەم کاندیدانە خەڵکانی ئەکادێمیست و پسپۆڕ و شارەزای بوارە جیاجیا کانی ئیداری و حوکومڕانین.یانیش پاشخانێکی فیکری و ڕۆشنبیری و هزری فراوانیان هەیە و مەوداو قورسای نێوەندی فیکری کوردیان گەیاندۆتە قۆناغێکی دیکە و وەک نمونەش سەردار عەزیز . .