تاڵه‌بانی وشارۆن
Tuesday, 14/01/2014, 12:00
1335 بینراوە
پێش دوو سێ ڕۆژ شارۆن سه‌رۆک وه‌زیرانی پێشووی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل کۆچی دوایی کرد ، مردنی ئه‌م کابرایه هانیدام شتێک له سه‌ر خۆی وتاڵه‌بانی بنووسم ، زۆر شتی هاوبه‌ش ، وزۆر شتی جیاواز له‌نێوان ئه‌م دوو سه‌رکرده‌یه کورد ویه‌هوودییه هه‌یه ،سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئه‌و سه‌رۆک وه‌زیران بوو ئه‌م سه‌رۆکی عیراق به‌ڵام هه‌دووکیان تووشی یه‌ک ده‌ردی کوشنده بوون که جه‌ڵته‌ی ده‌ماخه ، ئه‌و پێنج ساڵ له کۆمادا بۆی نوست وتامردن ئاگای نه‌بووه‌وه به‌ڵام تاڵه‌بانی ئه‌مه ساڵێکه له کۆمایه به‌ڵام که‌س نه‌ده‌زانێت چۆنه نه که‌سیش ده‌وێرێت پرسیارێکی وا خه‌ته‌رناک بکات ، له‌وانه‌یه پرسیارێکی وا ڕووبه‌ڕووی کوشتنت بکات له‌لایه‌ن خانه‌واده وسه‌رکرده‌کانی حیزبه‌که‌یه‌وه چونکه ئه‌مه مینهاج وپرۆگرامی سۆشیال دی‌موکراته‌کانه .
شارۆن پیاوێکی عه‌سکه‌ری بوو کورته‌باڵا وخڕ تاڵه‌بانیش له به‌ژن وباڵادا وابوو به‌ڵام یاسای خوێندبوو به بلیمه‌تێکی سه‌رده‌می خۆیدا داده‌نرا ڕۆشنبیر ونووسه‌ر وسیاسییه‌کی ناسراو وکه‌م وێنه باڵا به‌رز وناودار ناو بانگی له ناوچه‌که وله هه‌موو دنیادا ناسراوبوو زۆر له شارۆن باڵاتر بوو بۆیه به ڕێوی ناسراو بوو ، بێ‌شک له سیاسه‌تدا ئه‌مه فه‌خر وشانازییه .
شارۆن دوژمنێکی سه‌رسه‌ختی فه‌له‌ستینیه‌کان بوو ده‌ستی به خوێنیان سوور بوو وزۆر بێبه‌زه‌ییانه ، زاڵمانه له گه‌ڵیاندا ده‌جووڵایه‌وه گه‌وره وبچووکی نه‌ده‌زانی ته‌ڕ ووشکی پێکه‌وه ده‌سووتاند بۆیه که ماڵئاوایی کرد فه‌له‌ستینیه‌کان به‌تایبه‌ت ئاهه‌نگیان گێڕا ودڵشادبوون به‌ڵام میلله‌ته‌که‌ی خۆی چونکه به دڵ وبه‌دڵسۆزی بۆ میلله‌ته‌که‌ی خۆی به‌بێوچان کاریده‌کرد ناوی بلدۆزه‌ریان لێنابوو وهه‌موو ئیسلائیلیه‌کان به‌م چوونه خه‌مبار وناشادبوون .
ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ شارۆندا جیاوازه تاڵه‌بانی که بمرێت هیچ دوژمنێکی پێ شاد نابێت ، نه‌ک چونکه کورد دوژمنی نییه به‌ڵام ئه‌و دوژمنانی له سه‌ر حیسابی کورد ڕازی ده‌کرد .
شارۆن به‌به‌شداری له حوکمدا ناسرا به‌ڵام تاڵه‌بانی به‌پێچه‌وانه‌وه پێی شکا . ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی پێش په‌یمانی سیتراتیجی له گه‌ڵ پارتیدا بمردایه دوژمنانی زۆر شاد ده‌بوون له فه‌له‌ستینیه‌کان زیاتر به‌ڵام ده‌بوویه ئه‌ستێره‌یه‌کی گه‌ش وبریقه‌دار وناوداری ئاسمانی کوردایه‌تی سیاسه‌تی کوردی وقیبله‌ی عاشقانی ئه‌م ڕێڕه‌و وڕێبازه . به‌ڵام جێی داخێکی گرانه که‌سێکی وا ناو وپایه‌ی به‌رزی خۆی به پاره وده‌سه‌ڵات بگۆڕێته‌وه . په‌یمانی ئیستراتیجی نه‌ک ته‌نها بۆ تاله‌بانی زه‌ره‌رمه‌ند بوو به‌ڵکوو زه‌ره‌رێکی کوشنده‌ی له میلله‌ت وئاینده‌ی نه‌وه‌کانیدا . تاڵه‌بانی نه‌ک ته‌نها خۆی شکا به‌ڵکوو میلله‌تی کوردیشی شکاند .
ئه‌م په‌یمانه شووم وبه‌دناوه ئه‌وه‌نده‌ی یان زیاتر له په‌یمانی لۆزان وجه‌زایر مه‌سه‌له‌ی کوردی دواخست وشکاند . تاڵه‌بانی گه‌وره به‌و په‌یمانه خۆی مل که‌چی بنه‌ماڵه‌ی به‌رزانی دواکه‌وتوو کرد وحوکمی بنه‌ماڵه‌ی به‌هێزکرد ، ڕۆشنبیرێکی پێشکه‌وتووخواز وخۆشه‌ویست خۆی کرد به دارده‌ستی بنه‌ماڵه‌یه‌کی ده‌ره‌به‌گی چاوچنۆک وچاوی له ناعه‌داله‌تی وزۆڵم ودزێکانیان ده‌پۆشی وخۆشی وحیزبه‌که‌شی کرده به‌شێک له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی سه‌ری هه‌لدابوو وقووڵتری کرده‌وه وهێشتاش به‌رده‌وامه . ئه‌مه‌ش نه‌ک ته‌نها بێلایه‌نان به‌ڵکوو ده‌روێش وموریده‌کانیشی په‌ست ونیگه‌رانکرد . به گوێره‌ی عه‌قڵ ومه‌نتق وئاماره‌کان تاڵه‌بانی ته‌واوبووه ، ئه‌گه‌ر نه‌شمردبێت ئه‌وه جارێکی‌تر ناگه‌ڕێته‌وه ئه‌و پله وپایه‌یه‌ی بۆخۆی دروستی کردبوو ، ناگه‌ڕێته‌وه سیاسه‌ت ونوکته گوتن وقسه‌ی سه‌رنجڕاکێش ، تاڵه‌بانی به‌ده‌ستی خۆی مێژووی ڕۆشنی وشانازی خۆی سڕییه‌وه . تاڵه‌بانی هه‌ڵه‌یه‌کی له جه‌ڵته‌ی ده‌ماغ کوشنده‌تر کرد .