لەسەر داخوازی قونسلی ئیڕان ئەندامی دەستەی کارگێری ڕێکخراومان زیندانی کراوە
Wednesday, 02/02/2011, 12:00
" ئەگەر کاک عەلی ئازاد نەکرێت ، نارەزایەتی هەمە جۆر ئەنجام دەدەین
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە پۆلیسی خانەقای شاری هەولێر بەدەستمان گەیشتوە و کە ئێستا کاک عەلی تیایدا زیندانی کراوە ئەوەی راگەیاندوە کە زیندانیکردنی ئەو لەسەر داخوازی قونسلی کۆماری ئیسلامی ئێرانە لە شاری هەولێر کە سکاڵای فەرمی لەسەر تۆمار کردوە . بەهۆکاری ئەوەی مۆڵەتی ئەو خۆپیشاندانەی کەدژ بە سزای لەسێدارەدانی لاوانی کورد لەرۆژهەلات ، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامی دەدا ، ڕۆژی ٢٩ی مانگی جانیوەری سەدان هەڵسوراوی پارت و ڕێکخراوەکان خۆپیشاندانێکی نارەزایەتیان لەبەردەم قونسلیەی ئێران لەشاری هەولێر ئەنجام دابوو ئەندامی چاودیری کوردۆساید قادر نادر لەم بارەوە وتی ئەمە شەرمەزاریەکی زۆر گەورەیە بۆ بەرپرسانی هەرێم کەئەندامانی ئێمە لەسەر خۆپێشاندان دژ بە سزای لەسێدارەدان زیندانی بکرێن . وە ئێمە پێمان وایە هۆکاری سەرەکی ئەوەیە ،که کاک عهلی لەشاری هەولێر لەگەڵ چەندین تێكٶشەری تر خەباتی جەماوەری لەم شارەدا زیاتر تەکان پێبداوه . هاوکات لەو کاتەی کەدەسەلاتە دیکتاتۆرەکانی ڕۆژهەلات لەراپەرینی جەماوەر دەترسن ، بۆیە هەولدەدەن بەخەیاڵی خۆیان خەلک بترسێین و کەسە چالاکەکان دە ستگیر بکەن ئێمە شەو کۆبۆنەوەی دەستەی کارگێر دەکەین و دواتر هەلوێستی رونی خۆمان دەبێت هەرگیز بەرامبەر زیندانی کردنی کاک عەلی بێدەنگ نابین و ڕۆژانی داهاتوش دەبینن چۆن نارەزایەتی هەمەجۆر دەردەبڕین.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست