مژدە مژدە تاڵەبانى ئەبێتە جێگرى سەرۆكى هەرێم
Thursday, 11/11/2010, 12:00
ئەگەر تاڵەبانى كرایەوە بە سەرۆك كۆمارى عێراقى دیموكراتى فیدراڵى ئەوا ئیتر لە بۆڵە ى حەلاو نەجاتمان دەبێت , ئەگەریش نەكرایەوە ئەوە دوو ئیحتمال هەیە یەكەمیان تاڵەبانى ئەڵێ من بە هەموو پۆستێك ڕازى نابم كەواتە ئەبێت پۆستى سیا دى وەربگرێت , لێرەش لەم هەرێمە داماوەدا پۆستە سیادیەكان خواى گەورە بە باڵاى بنەماڵەى بارزانیدا داى بڕیون و لەوان زیاتر كەس بۆى نیە داواى بكات , ئیحتمالى یەكەم لەوانەیە تاڵەبانى ببێتە جێگرى سەرۆكى هەرێم ,چونكە ئەمەش پۆستى سیادیە بەڵام قیمەتى نیە , چونكە مەسعود بڕواى بە جێگرو شتى وا نیە , ئەم ئەگەرە نزیكە و ئەو پۆستەش چۆلە و تاڵەبانیش بێ دەنگ دەبێت ئیتر جارێكى تر كۆسرەتیش بۆى نیە باسى ئەم پۆست بكات چونكە مامە گیان سەرۆك كۆمارەكەى عێراقى فیدراڵ ئێستا جێگرە ,ئیحتمالى دووەم خۆى خانەنشین ئەكات و دا ئەنیشى بیرەوەریەكانى ئەنوسێتەوە , ئەوا بۆ سى ساڵ ئەچێت تاڵەبانى هەر دەڵێ واز دەهێنم و بیرەوەریەكانم ئەنوسمەوە , كەچى هەر وازى نەهێنا و ئەم بیرەوەریانەش هەر نەنوسران , بۆیە ئەم ئیحتمالە لاوازە ,چونكە تاڵەبانى خۆى ووتى بیرەوەریەكانم بڵاو ناكەمەوە چونكە دڵى زۆر كەس عاجز ئەكەم , كەوات ئەمەیان فت ,كەواتە ئیحتمالى یەكەم باشە , كە بكرێتە جێگرى مەسعود , ئەوە تاڵەبانى نەبوو بەو گەڵ و گیپاڵەوە ماڵ بە ماڵى بۆ مەسعود ئەكرد بۆ ئەوەى خەڵك دەنگى بدەنێ و بیكەن بە سەرۆكى هەرێم , مەسعود بوو , كەسێك كەسێكى بە سەرۆكى خۆى قبوڵ بێت ئەبێت قبوڵیشى بێت جێگرى بكات , ئەمانە گرنگ نیە , خاڵى گرنگ ئەوەیە پۆستە سیادیەكان لە دەستى ئەو دوو بنەماڵە خائینە , ئەو دوو سەرۆكى دزو گەندەڵ و جاشە دەرنەچێت, ئەم سەرۆك بێت و ئەو جێگر بێت كێشە نیە , گرنگ ئەوەیە پاروە چەورەكان هەر لاى خۆیان بێت , لێرە قانون وایە , عادەت وایە كەس جێگر نیە هەمووى سەرۆكە ,بەس لە سەر كاغەز و لە خوێندنەوە ى هەواڵەكاندا ئەو جێگرە و ئەویش سەرۆك ئەگینا شتێك نیە ناوى جێگر بێت , ئەوە نیە تاڵەبانى بە ئەمریكیەكانى ووتوە و داواى دوو ساڵ سەرۆكایەتى هەرێمى كردوە , ئێ تا ئەو دوو ساڵە ئەبێت جەنابى تاڵەبانى جێگریەكە قبوڵ بكات , كە تەواوبوو , مەسعود ببێت بە جێگر , ئەو كاتە دوو گەورە دز سەرۆك و جێگر بن , لەوە باشتر نابێت پاروو لە دەم بكەوێتە خوارەوە بۆ كۆش باشە , ئەوەى مەسعود بیر ى چوو یان بۆى نەكرا بە جێگرەكەى ئەڵێ ئەو بیكات , یان شكور تاڵەبانیش لەمەدا زیرەكە , پێویست بە پێوتن ناكات , ئێستا گەیشتومەتە قەناعەت بۆیە مەسعود بە كۆسرەت ڕازى نەدەبوو , یان بۆیە تاڵەبانى زۆر بە لایەوە گرنگ نەبوو كۆسرەت ببێتەوە بە جێگر ئەم ڕۆژەیان لەبەر چاو بوو , مەسعود پیاوێكى مل كەچى ئەوێت , لە تاڵەبانى باشترى دەست ناكەوێت بۆ ئەم پۆستە ئەو حاكمى هەولێرو ئەمیش هەر وەكو جاران حاكمى سلێمانى بێت ,چونكە تا ئێستا سەرۆكایەتى هەرێم شوێنێكى خۆى نیە , ئەو لە سەرى ڕەش و ئەویش لە قەڵاچوالان , بۆ هەواڵەكانیش و هەڵخەڵەتاندنى دنیا بە سەرۆك و جێگر باسیان بكەن , وەكو ئەوەى لە هەواڵەكانى پارتیدا باسى دەكەن , ئێوەش لەمەو دوا دیقەت بدەن كە هەواڵە كوردیەكان ئەخوێنتەوە بە مەسعود ئەڵێن سەرۆكى كوردستان , كە بە عەرەبى و فارسى ئەیخوێنەوە ئەڵێن سەرۆكى هەرێمى كوردستان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست