پشتگیرى بۆ لیستى گۆڕان بۆ ئەو هەڵوێستەى كە دەریانبڕیوە
Tuesday, 01/06/2010, 12:00
بۆ/ هەموو سایت وگۆڤارو رۆژنامەكان و ڕێكخراوەكانى كۆمەڵگەى مەدەنى:
هەق وایە هەڵمەتى واژۆ وەرگرتن و پشتگیرى بەرفراوان بكرێت بۆ لیستى گۆڕان بۆ ئەو هەڵوەیستە جوامێرانەى كە دەریانبڕیوە
ڕەتكردنەوەى وەرگرتنى (40000) چل هەزار دۆلار لە لایەن (21) ئەندام پەڕلەمانى لیستى گۆڕانەوەو دەركردنى بەیاننامەیەك سەبارەت بەو پارەیە، بە هەموو خەڵكیان ڕاگەیاند ئەوان تەنها لەبەر خاترى خۆیان نەچوونەتە ئەو جێگایە، كە ئەمە ئەو هەڵوێستەیە چاوەڕوان دەكرا لە ئەو ئەندام پەڕلەمانانە، ئەم هەڵوێستە دەبێت بەرز هەڵبسەنگێنرێت و لە هەموو كوردستاندا دەست خۆشى لێبكرێت بۆ ئەوەى ببێتە نەریتێك لە خۆبردووى وكەلتورى هەموو سیاسەتوانێك لەم وڵاتە، ئەوەى تا ئێستا ڕووى داوە لەباشوورى كوردستان بۆ نەهامەتییەكان لە كێمیاباران و ئەنفال و تۆپباران و ئاوارەبوون و كۆڕەو هەموو خەڵك تێیدا بەشدارە، كە دێتە سەر پوڵ وپارەو ئیمتیازات كۆمەڵێك خەڵك وەك و حوت بێ بەزەیانە بەربوونەتە ئەم وڵاتەو نەك هەر بە موچەى زۆر تێر ناخۆن، بەڵكو باخەوان و شوان و سەیارەو خزمەتكارەكانیشیان لەسەر بودجەى ئەو خەڵكەیە، هیوادارین لیسى گۆڕان بەم هەنگاوەوە نەوەستن، بەڵكو هەنگاوى دیكەش بنەن وەك و:
1 ـ كۆتایى پێهێنانى تاڵان و بڕۆى داهاتى ئەم وڵاتە لە لایەن بنەماڵەو حزبەوە.
2ـ دیاریكردنى موچەى گونجاو كە لەگەڵ نەهامەتییەكانى گەلى كوردا بگونجێت بۆ پۆست و پلە بەرزەكان. با چیتر ئەوانە فرعەون ئاسا نەژین، بەڵكو وەك و گەلێك بژین كە چل ملیۆن كەسەو تا ئێستا دەوڵەتى نییە.
3ـ دانانى سیستەمێكى نوێ موچەو ئیمتیازات كە چارەسەرى ئەو جیاوازییەى ئێستا بكات كە واى لە دام و دەزگاو فەرمانگەكان كردووە، هەندێكى لەبەر دەوڵەمەندى لەڕادەبەدەرى بە كارەكانى نەگات بە هۆى بەرژەوەندییە زۆرە تایبەتییەكانییەوە، لە هەمان كاتدا ئەو دوایى فەرمانبەرەكانیش لەبەر ناعەداڵەتى دەستیان لەكار ناچێت و ناتوانن دەهێنان لە كارەكانیاندا بكەن.
4ـ ئەوە باسى چینە وردووخاش كراوەكە هەر ناكرێت كە ئەگەر كرێكارێك چوار رۆژ كار نەكات منداڵەكانى لەبرسا دەمرن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست