PUKmedia و ڕۆژنامەى خەبات ڕووتان ڕەش بێت بۆ درۆتان
Monday, 12/10/2009, 12:00
ڕاگەیاندنەكانى یەكێتى و پارتى لەگەڵ ڕاگەیاندنەكانى بەعس هیچ جیاوازیەكیان نیە چونكە هەرسێ ڕاگەیاندنەكە تەنها كاریان سەر لێ شێواندنى خەڵك و بڵاوكردنەوەى درۆ و دەلەسە بوو ,علوجەكەى سەدام و ئەم دوو علوجەى لاى ئێمە ئازادجوندیانى ماستاوچى و سەرۆ قادرى كۆنە بەعسى وەكەیەكن چونكە علوجەكەى سەدام بەس درۆى ئەزانى و ئەم دوانەى مامە و كاكەش هەر درۆ ئەزانن , دەزگایەكى ڕاگەیاندن پاراستن و دەزگاى زانیارى ئاراستەى بكات و بە ئەقڵى مخابەراتى كار بكات , ئەبێت لەم جۆرە كارانە زیاتر چى كە بزانێت ؟ ڕاگەیاندنەكانى پارتى و یەكێتى ئێستا هیچ ئیشێكیان نیە تەنها ئەوە نەبێت شەڕى لیستى گۆڕان و كاك نەوشیروان بكەن , ڕۆژانە ئەگەر سەیرى ئەم ڕاگەیاندنانە بكەیت بە هەمویانەوە كاریان تەنها ئەوەیە خۆیان و ماكینەى ڕاگەیاندنەكەیان بۆ ئەوە تەرخان كردوە ,هەموو ڕاگەیاندێكیش كە تەنها درۆى كرد ئەوە ماناى ئیفلاسیەتى ,بۆ ئەمانە درۆ ئەكەن ؟لە ماوەى هەژدە ساڵەى دەسەڵاتى مافیاى ئەمانەدا كارێكیان نەكردوە كە جێگەى ڕەزامەندى خەڵك بێت , بۆیە خەڵك لەگەلً دروست بونى لیستى گۆڕاندا ئەو هەلەیان بۆ ڕەخسا كە هەقى هەژدە ساڵەى تاوانكارى و دزى و خیانەت و گەندەڵى لەم دەسەڵاتە بكەنەوە ,خەڵك دەمێك بوو لەم دەسەڵاتە كە دوو حیزب و دوو سەركردەى مافیا ئەیان برد بەڕێوە , بێزار بوو , بێزاریەكەشیان بۆ ئەوە ئەگەڕایەوە كە ناعەدالەتى و گەندەڵى و دزى و شەڕى ناوخۆ زۆر بوو بۆیە تا ئەو كاتە هیچ هەلێك بۆ خەڵك نەڕەخسابوو بەڵام هەڵبژاردنى ئەمجارەى پەرلەمان جیاوازلەهەموو كاتەكانى تر خەڵك بە زەوق و شەوقەوە چونە بەردەم سندوقى دەنگدان ,بۆیە توانیان ((25)) كورسى لەو دەسەڵاتە گەندەڵە بسێنەوە و تەسلیمى لیستێكى ترى بكەن , ئەمە واى لە پارتى و یەكێتى كرد توشى گەورەترین گورز ى دۆڕاندن و تێكشكاندن ببن , ئەوەى بڕوایان نەدەكرد ئەوەبوو كە ئەوان بدۆڕێن ,و ئاوا بە ڕیسوایى بتوانن دەربچن , بۆیە توشى هیستریا بوون , ئیتر ئەم دوو ڕاگەیاندنە لە پێش هەڵبژاردنەوە كەوتنە ئەو شەڕەوە , بەڵام كە دۆڕان ئیتر بە بەرنامەتر شەڕەكەیان دەست پێ كرد ئەم جارە لە لایەن هەردوو دەزگا بەدناوەكانى پاراستن و زانیاریەوە ئاراستە ئەكران و سەرۆكە مافیاكانیان هاوكاریان بوون ,ئەم دوو لێپرسراوى مەكتەبەش ئیتر هەرچى كینە و ڕقى خۆیان و سەرۆكە دۆڕاوەكانیان هەیە ڕشتیان , زنجیرەى درۆكانى ئەم دوو ڕاگەیاندنە بەردەوامە و دریًژەشى ئەبێت , لە تازەترین درۆیاندا كە ڕۆژنامەى ڕوو زەردى خەبات بڵاوى كردۆتەوە ئەوەیە كە ((مهلا كرێكار و نهوشیروان مستهفا لهسهر شێواندنی رهوشی كوردستان و له قاڵبدانی حكومهتی ههرێمی كوردستان و بێ نرخكردنی ههوڵهكانی بۆ پیادهكردنی مافه دهستوورییهكانی رێكدهكهون)) وە دەڵێ ((سهرچاوهیهكی ئاگار له بهڕێوهچوونی گفتوگۆكانی نێوان سهرۆكی بزوتنهوهی گۆڕان و مهلا كرێكاری داردهستهی سهلهفییهكان، وێڕای پشتڕاستكردنهوهی دهست تێكهڵاوكردنهكه، ئهوهشی ئاشكراكرد كه لهچهند ناوهندێكی دژ به پێشكهوتنهكانی دۆزی كورد ئهو ههوڵه خراوهتهگهڕ بۆ تێكدانی یهكڕیزی كورد.)) ئەم هەواڵە پڕ لە درۆینەى خەبات بە ئەمانەتەوە PUKmedia بڵاویان كردۆتەوە و سبەینێ چاودێریش بڵاوى دەكاتەوە ,ئەمە ئەوە دەردەخات كە پارتى و یەكێتى و ڕاگەیاندنەكانیان بە ڕاستى ئەو پەڕى ئیفلاسیان كردوە چونكە شتێكیان نوسیوە كەس بڕوا ناكات , ئەوەى كاك نەوشیروان بناسێ زۆرباش ئەزانێ قەت بڕواى بەم جۆرە سازش و خیانەتكاریانە نیە , ئەوە تاڵەبانى و بارزانین كە ئەو جۆرە كارانە ئەكەن , ئەوە تەنها لەوان جوانە لەگەڵ دوژمنانى كورد كۆبونەوە بكەن , ئەوە قەت ئیشى كاك نەوشیروان نیە , هەمومان ئەو پیاوە و ئاغاكانى سەرۆ و ئازاد ئەناسین بۆیە كەس بڕوا ناكات و ڕوو ڕەشیش بۆ هەردوو علوج و سەرۆكە مافیاكانیان ,
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست