ڕه‌گ و بڕیاره تازه‌که‌ی (مکتب تنظیم الشمال)
Wednesday, 28/01/2009, 12:00
2050 بینراوە
07/01/2009 مسؤل مکتب تنظیم الشمال الرفیق ارسلان بایز الدلیمي به‌فه‌رمی کۆمیته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئاگادار کردۆته‌وه‌که(هه‌ر که‌سێك به‌ڕه‌سمی پشتیوانیی ڕه‌گی کردووه‌پله‌ی حزبی خۆی له‌ده‌ست داوه‌و مافی به‌شداریی هیچ کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ڕه‌سمیی ی.ن.ك- ی نییه).
خوێنه‌رانی به‌ڕێز .. ده‌رباره‌ی گه‌نده‌ڵیی ئه‌رسه‌لان بایز زۆر نووسراوه، پێویست به‌دووباره‌کردنه‌وه‌ناکا ، به‌ڵام ده‌ر کردنی خه‌ڵکیی له‌سه‌ر پشتیوانی کردنی گروپێکی دووره‌وڵاتی بێ چه‌ك ته‌نها گوزارشت له‌مێشك پووچی و ڕه‌فتاری فاشییانه‌ی ئه‌رسه‌لان بایز و تاڵه‌بانیی ئاغای ده‌کا .
ئه‌م ڕه‌فتاره‌به‌عسییانه‌یه‌ی ئه‌رسه‌لان بایز ، نامیلکه‌که‌ی خۆی وه‌بیر هێنامه‌وه که‌له‌شاخ نووسیبووی به‌ناونیشانی (کورته‌باسێك ده‌رباره‌ی فاشیزم).... سه‌یره‌ده‌رباره‌ی فاشیزم بنووسیت و خۆت فاشیست بیت .
تورکه‌کان دوای شه‌ڕی یه‌که‌می جیهان که ڕزگاریان بوو له‌ده‌ستی هێزه‌کانی به‌ریتانیا، فه‌ڕه‌نسا، ئیتاڵیا و یۆنان که‌وتنه‌وێزه‌ی گه‌لی کورد ...جه‌واهیر نه‌هرۆ له‌نامه‌یه‌کیدا بۆ (ئه‌ندێرا) ی کچی نووسیویه‌تی : زۆر سه‌یره‌گه‌لێک (مه‌به‌ستی تورکه) تا دوێنێ خۆی بۆ ئازادیی خه‌باتی ده‌کرد ، ئێستا گه‌لێکی تر بچه‌وسێنێته‌وه‌و مافی زه‌وت بکا !!!.
ئه‌رسه‌لان بایز که‌یه‌کێکه‌له‌ئه‌ندامه‌هه‌ره‌کۆنه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان و له‌گه‌ڵ شه‌هیدی نه‌مر خاڵه‌شیهاب و هاوڕێکانیدا زیندانیی بووه‌و ڕاسته‌وخۆ فاشییانه‌ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵدا کراوه،،ئێستا خۆی ببێته‌جه‌للاد و فاشیست ؟! نازانم به‌چ ڕوویێکه‌وه‌بڕیاری وا ده‌ر ده‌کا ، لانی که‌م ئه‌و 4 هه‌ڵسووڕاوه‌ی ڕه‌گ دۆستی دێرینی خۆی و هاوسه‌نگه‌ری دوێنێی خۆی بوونه، ئای پله‌و پاره‌چۆن هه‌ندێ که‌س سووك و وه‌کو ئه‌رسه‌لان ڕسوا ده‌که‌یت ؟
ئه‌رسه‌لان بایز ته‌مه‌نت چه‌نده‌و به‌ته‌مای چه‌ند ساڵی دیکه‌بژییت ؟! له‌ڕووی ماددییه‌وه‌هیچ کێشه‌یه‌کت نییه، له‌ڕووی سێکسییه‌وه(وه‌کو خۆت وته‌نی به‌ڕه‌سمی) یه‌ك دووانت گۆڕیوه بۆ (نا ڕه‌سمیش) مه‌گه‌ر خۆت و خوا ئه‌گینا که‌سی تر عه‌لیم نییه. ئیتر به‌ته‌مای چیت و چیی دیکه‌ت ده‌وێ ؟
ئه‌ندامه‌به‌هه‌ڵوێسته‌کانی یه‌کێتیی :
ڕۆڵه‌دڵسۆزه‌کانی ئارام، خاڵه‌شیهاب و هاوڕێکانی، مامه‌ڕیشه، سه‌عدی گچکه، عه‌لیی عه‌سکه‌ری، د.خالید، حسێن بابه‌شێخ ، ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن، ئازاد هه‌ورامی، جه‌میل ڕه‌نجبه‌ر، ملازم جوامێر سایه‌میر و هاوڕێکانی و هه‌زارانی تر نازانین باسی کامتان بکه‌ین و ناوی کامتان بهێنین ئه‌وه‌نده‌زۆرن خه‌رمانی شه‌هیدی یه‌کێتیی .... چیتر گوێ له ئه‌رسه‌لان بایزی فاشیی مه‌گرن و لێیان بپرسن بۆ جاش و جاسووس و فایلدار و جه‌للادانی گه‌له‌که‌مان سزا ناده‌ن ، له‌و چڵکاوخۆرانه‌بپرسن بۆ سوڵتان هاشم ئیعدام ناکه‌ن بپرسن چۆن تاریق عه‌ززاویتان له‌سزای ڕه‌وای خۆی ڕزگار کرد؟.
دوا وته:
سه‌رانی بۆگه‌نی ده‌سه‌ڵات به کوردستانپۆست و نووسه‌رانی ده‌ڵێن : جنێوفرۆش من وه‌کو نووسه‌رێکی کوردستانپۆست (نه‌ك کوردستانپۆست خۆی ، چونکه من زمانحاڵی ئه‌وان نیم) دان به‌وه‌دا ده‌نێم که‌جنێوفرۆشم به‌ڵام کوردفرۆش و نیشتیمانفرۆش و قه‌ڵه‌مفرۆش و که‌رکووكفرۆش نیم .