مامە شێخ فایلدارى عەیبە یان تەسلیم بونەوە
Sunday, 31/05/2009, 12:00
لاى مامە شێخ كە ئێستا وەكو ئەوەى بۆى بڕابێتەوە ئەبێت هەموو ڕۆژێك قسە بێ سەرو بەرەكانى بكات , ئەو قسانەى بەس بۆ سایتە بێ مستەواكەى مەلا بەخ بەخ ئەبێت ,ئامانە چونكە هیچیان پێ عەیب نیە بەڵام عەیبى خەڵك بە گەورە سەیر ئەكەن , ئەم شێخە پێى عەیب نیە هاوشانى كۆمەڵێك ئەندام مەكتەب سیاسى و سەركردایەتى دادەنیشێ كە خاوەن فایلن و هیچ ڕۆژێكیش بۆڵەیەكى نەكردوە و بەردەوامیش شانازیان پێوە ئەكات , ئەوەى پێ عەیب نیە كە دواى ڕاپەڕین ئەو كەسانە پەیوەندیان كردوەبە بەعسەوە و شێخیش بە شاڵ و عەباكەیەوە دەستە و نەزەر دەعوەتیان بۆ دەكات لە باخەكەى و ئاسكە چاو گەشەكانیان بۆ سەردەبڕێ بەڵام ئەگەر كەسێك تەسلیم بوبێتەوە ئەوە ئیتر عەیبە , ئەگەر تەسلیم بونەوە عەیب بێت ئەبێت بۆ هەموان عەیب بێت لە مام جەلالەكەتەوە كە ساڵى 1966 تەسلیم بوە بە عێراق و دوو لە ڕووى جەنابت بو بە جاش , ئەوەش عەیب نیە , بەڵام بۆ كەسێك كە لە ناچاریدا تەسلیم بۆتەوە ئیتر ئەوە عەیبەیە , سەیرى ئەم دوو ڕووییە كە جەنابى شێخ پیادەى ئەكات , سەیر بكەن شێخ جەعفەر ئەڵێ چى ((ههرچهنده ئهو كاره لهبهرژهوهندی كوردا نیه، بهڵام پێم وایه له ئهنجامدا لهبهرژهوهندی یهكێتی نیشتمانی كوردستان دایه، چونكه گهندهڵهكان و تێكدهرهكان، ئهوانهی كه بهرنامهی دوژمنانی میللهت و حكومهتی ههرێم و پهرلهمان جێبهجێ دهكهن پاك سازی ئهبن لهناو ڕیزهكانماندا)) ئەوەتا شێخ پەتى پچڕاندوە و بەو تێكۆشەرانەى دەست بەردارى هەموو شتێك بوون لە پێناوى ڕزگار كردنى ئەم میللەتە لە دەسەڵاتى مافیاى تاڵەبانى و بارزانى دەڵێ گەندەڵ و تێكدەر , شێخ هەمان قسەى شێخ جەعفەرى پارێزگارى كۆنى سلێمانى ئەكات ئەویش جاران بە پێشمەرگەى ئەوت تێكدەر , ئەو شێخ جەعفەرەى دواى ئەو هەموو خیانەتە ئەمان شاردیانەوە و بە بڕیارى مامە و كۆسرەت ڕەوانەى دەرەوەیان كرد , ئەو شێخ جەعفەرەى چەندین پێشمەرگەى شەهید كرد , شێخ جەعفەر هەر شێًخ جەعفەرە ئێستا چ جیاوازیەكتان هەیە , ئێستا مادام ئەو كادرە تێكۆشەرانە داواى گۆڕان دەكەن , داواى ڕیفۆرم و چاكسازى ئەكەن ئیتر ئەوانە بە تەقیمى شێخ جەعفەر پیاوى بێگانەن و بەبەرنامەى دوژمنانى میللەت و حكومەتى هەرێم كاردەكەن , خوایە بێ چاوێنى بن دەستە چەورەكەى خۆتان بە ئێمەبسڕن, خۆیان هەتا ئێستاش هەر ڕۆژەى بە بەرنامەى مخابەراتى ووڵاتێك هەڵدەپەڕن , ئێران , بەعس , توركیا , سوریا , ئەبێت شێخ شەرم نەكات ئەم قسانە ئەكات , حیزبێك پاسدار بێنێتە سەر دیموكرات و كۆمەڵە بەرنامەى دوژمن نیە بەڵام كەسانێك داواى چاككردنى ئەم ووڵاتە بكەن بەرنامەى دوژمنە , سەرۆكەكەت مخابەرات نەماوە ئیشى تیا نەكردبێت , چەند سەركردەى ترى هاو پیشەت هەیە فایلەكەى بەقەد قورسایى خۆت نەبوبێت ئەوانە بەرنامەى دوژمن نیە بەڵام كەسانێك داواى گۆڕان بكەن و بیرو ڕایەكى جیاوازى هەبێت ئیتر ئەوە بەرنامەى دوژمنانە , نازانم لاى تۆ كێ دوژمنە , شوكور دوژمن نەماوە , ئەوانەى ئێوە بە دوژمنیان ئەزانن ماوەیەكى زۆر ئێوە جاشى ئەوانە بوون , ئێران ئەوە دۆستى یەكەمتانە , توركیا سكرتێرەكەت بەیەكەم دۆستى كوردى دادەنێ , ئیتر دوژمن نەماوە تا ئێمەى نەگبەت بە بەرنامەى ئەوان بجوڵێینەوە , ئێستا ئێوە دوژمنى میللەتن , حیزبێك و دەسەڵاتێك گەندەڵ و دز بێت , قوات خاسە و جەندرمە و سوپاى پاسدارى هێنا بێتە سەر ئەم میللەتە ئەوە دوژمن نیە , ئەرك نەبێت دوو دوژمنم پێ بڵێ جەنابى شێخ , نازانم كەى شەرم دەكەن , شێخە گیان واز بهێنە با لاپەڕەكانت بۆ هەڵنەدەینەوە , دواى گلەیى مەكە , بەڵگە زۆرە , كەس فریات ناكەوێ تەنها بێ دەنگیت نەبێت , خەریكى ئاسك بە خێو كردنەكەى خۆت بە داماو تۆ جاران داشى دەستى كۆسرەت بویت ئێستا قسەش بەو دەڵێیت و بویتە جەلالیەكى عەیارە 12 كە زۆر سوكە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست