دەبێ خەڵكى هەڵەبجە یادى هەڵەبجە بكاتەوە نەك حیزب و حكومەت
Monday, 14/03/2011, 12:00
بەداخەوە لەدواى ڕاپەڕینەوە بوە بەنەریتێك كە ساڵانە حیزب و حكومەت یادى هەڵەبجە دەكاتەوە وخەڵكى شارەكە پەراوێزدەخەن ئەمەلە برى ئەوەى كەخەڵكى شارەكە خۆیان ئازادانە یادى شارەكەیان بكەنەوە دوور لە دەستێوەردان و كۆنترۆڵكردنى ئەو یادە لە لایەن حیزب و حكومەتەوە بەداخەوە وا ماوەى بیست ساڵە یادى هەڵەبجەیان داگیر كردوە و ئەو یادەیان كردۆتە یادێكى حیزبى وحكومى بەووتارى حیزبى و حكومى سواو پڕوادەو بەلێن درۆمیشكى خەڵكى ئەم شارەیان پڕكردووە بەدروشم و لافیتەى ڕەش چاوى ئەم شارەیان كوێر كردوە كارگەیشتۆتە ئەو ڕادەیەى كەمێژووى ڕاستەقینەى ڕووداوى كارەساتەگەورەكەى هەڵەبجەشیان شێواندووە و مێژوویەكى چەواشەیان بۆ دروست كردوە بەم كارەشیان دەیانەوێت ئەو كارەساتە گەورەیە بچووك بكەنەوە بەڵام نازانن بەم كارەیان خۆیان بچووك دەكەنە وە چونكە هەڵەبجە هەرگەورەیەو هەربەگەورەیى و زیندوویەتى دەمێنێتەوە بەدرێژایى مێژووى ئەم شارە چەندەها دەسەڵاتى تۆتالیتارى هەوڵیانداوە كە ئەم شارە زینددوو نەهێڵنەوە كەهارترین و دڕندەترینیان سەدامى گەورە دیكتاتۆر بوو كە بە قەدەغە ترین و كووشندەترین و ترسناكترین چەك لە م شارەى دا
بەڵام هەڵەبجە هەربەگەورەبى و زیندویەتى مایەوە ئەوەى نەماو ڕۆى دیكتاتۆرەكان بوون دڵنیابن رۆژێ دێ ئێوەش نامێنن و دەڕۆن بەڵام هەڵەبجە هەر بەگەورەیى و زیندیەتى دەمێنێتەوە بۆیە دەڵێم واز لە خەڵكى ئەم شارە بێنن باخۆیان یادى شارە كەیان بكەنەوە ئەركى ئێوەیە لە ڕووى مادى و مەعنەوى و ئەمنیەوە هاوكاریان بكەن نەك یادەكەیان لێ داگیربكەن ئێوە لە كارەساتى هەڵەبجەدا مێژوویەكى ڕە شتان هەیە بەسە لە وەزیاتر مێژووى خۆتان لە م شارەدا ڕەشتر مەكەن ئێوە دەبوو بەشەرمەوە باسى هەڵەبجەتان بكردبایە و ڕووتان نەهاتایە نزیكى فیستیڤاڵى هەڵەبجە بكەونەوە چوونكە ئێوە لە كاتى كارەساتى هەڵەبجەدا سەرە ڕێگەكانتان لە خەڵكى شار گرت وبەزەبرى تفەنگ نەتانهێشت خەڵكى شار خۆیان دەرباز بكەن و شار بەجێ بهێڵن ئێوە بوونە چاوساقى سوپاى ئێران و پێش سوپاى ئێران كەوتن دواتر سوپاى ئێران جوانترین كڵاوى كردە سەرتان و پولێكى پێوەنان و لە شارەكەدا دەرى كردن ڕاشكاوانە دەڵێم ئێوەو ئێران و ڕژێمى بەعسى ڕووخاو هەرسێ تاوانبارن لە كارەساتى هەڵەبجەدا ناتوانن حاشالەم واقیعە مێژوویەبكەن ئێوە لە كاتى ڕوودانى كارەساتەكەدا لە برى ئەوەى بەهاناى خەڵكى ئەوشارەوە بچن
كەوتنە دزین و تاڵانكردنى مال َو موڵكى خەڵكى وكەوتنە بڕینی دەست و پەنجەى ئافرەتە قوربانیەكان بۆ بازن و ئەڵقە ئاڵتونیەكانیان تەنانەت هەندێكتان زۆر نامرۆڤانە و زۆردڕندانە لاقەى ئافرەتە قوربانیەكانتان كرد ئاى چ تاوانێكى دزێوتان ئەنجامدا لە نێو تاوانە گەورەكەى هەڵەبجەدا ئێوە تاوانێكى ترى ناوتاوانى هەڵەبجەن تاوان لە نێو تاواندا ئێوە ئەنجامتان دائێوە بیست و سێ ساڵە بەبەردەوامى بازرگانى بەهەڵەبجەوە دەكەن وخێرو سەدەقەو پیتاك وهاوكارى بەناوى هەڵەبجەوە وەردەگرن ولە سەر حسابى هەڵەبجە باخەڵ پڕدەكەن و كۆشك دەبەن بەئاسمانا باخ و بازاڕ دەكڕن وكۆپانیادادەنێن سەردانى دەرەوەى ووڵات دەكەن وهەربەزۆرى زۆردارى و حیزبى خۆتان كردوە بەنوێنەرو ڕیشسپى خەڵكى ئەم شارەو بەناوى ئەم شارەوە بەشدارى كۆنفرانس و كۆنگرە جیهانیەكان دەكەن و بەسەرحسابى هەڵەبجەوە پلە و ئیمتیازاتى حیزبى و حكومى و شەخسى وەردەگرن ئێوە هەندێكتان لە هەڵەبجەدا نەبێ لە هیچ شوێنێكى ترجێ تان نابێتەوەو حسابتان بۆ ناكرێ بەڵێ شینى ئێوە بۆ هەڵەبجە نیە بەڵكوو بۆ هەلیسەیە ئێوە زۆربەتان تادوێنێ بوو بۆنانى شەوێ موحتاج بوون كەچى ئێستا بەسەر خوێن و قوربانیەكانى هەڵەبجەوە لە پڕێ بوونە كوڕێ و ئینتەلاتان كردوە ووەك پاشاكانى كەنداو دەژین ولەو لاشەوە زۆرێك لە كەس و كارى قوربانیەكان كرێ چین و ژیانێكى مەمرە مەژى دەژین ئێوە تەنها نەسریەكانتان بەقەد مووچەى بیست بنەماڵەى قوربانیانى كیمیابارانى هەڵەبجەیە ئێوە لە دواى ڕاپەڕینیشەوە نەتانهێشت خەڵكى ئەم شارە پشوویەك بدات هەرچى شەڕى ناوخۆى و هەرچى ململانێى سیاسى و تەسفیەى حساباتى سیاسى و هەرچى تەقە و تۆق وكوشت و بڕو هتد هێنایە ناو هەڵەبجەوە دە ئەوەندەى تر هەڵەبجەتان وێران كرد خۆشبەختانە ئەوى دەم وەك ئێستا خاوەنى تانك و تۆپ و فڕۆكە نەبوون دەنا ئەم شارەتان تەختى زەوى دەكرد ئێوە دەبێ دادگایى بكرێن نەك ڤیستیڤاڵى یادى هەڵەبجە ساز بكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست