کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەبێت ئەو راستییە باش بزانین كە ئەرگەنەكۆنێكى كوردى هەیە مامەڵە بە خوێنى مرۆڤەوە دەكات

Thursday, 20/05/2010, 12:00



رفاندن و تیرۆركردنى خوێندكارو رۆژنامەنووسى جوانەمەرگ سەردەشت عوسمان رشتن و خوێنى بەناهەق رژاوى ئەو لاوە بەرپرسیارییەكى گەورەیەو لە ئەستۆى دام و دەزگاو حكومەتدایەو بەتایبەتیش وەزارەتى ناوخۆ. ئەم كارەساتە وەنەبێ یەكەمین جار بێ و دواین جار بێ، ئەمە لە خۆیدا واتایەكە گەڕانەوە بۆ سەردەمى جەهالەت و گەر پێشى لێنەگیرێ ئەوا گەورەترین ئۆقیانووسى تاوان لە مێژووى كۆمەڵگاو رۆژنامەگەرى و بگرە خودى ئەم دەسەڵاتە نامۆیەش دروست دەكات و دەیخوڵقێنێ، كوشتن چ جاى كوشتن، ها تیرۆر، ها رفاندن، ها تەعدا كورد بە كورد. لە پێناو بەرژەوەندى و یارى كردن بە كۆمەڵێ هەستى عاتفی و چاو سوركردنەوەو تەماع خستنە پێش. بەم تاوانەش تێكڕاى رۆژنامەنووسان بە شێوەیەك ترس و گومان دەخرێتە دڵیانەوەو كە گۆشەگیربن و چاوترسێن بن لە كارەكانیانداو چتر پەردە لەسەر راستییەكان هەڵنەماڵن. ئێستا مەسەلەكە لەوە دەرچوە پێى ناوەتە مەترسیدارترین قۆناخەوەو دواى تیرۆكردنى سۆرانى مامە حەمە پێدەچێت قوربانى تریش لە نەخشەدابن. ئەویش بە چراى سەوزى هەر لایەنێك بێت بۆ دەست و پێوەندەكانیان كە بیانەوێت بە ئەنجامى بگەیەنن. هەرچەندە ئەم بكوژانە تاقمێ بكەرى نادیارن بۆ تیرۆركردنى رۆژنامەنووسان بەڵام گرنگ ئەوەیە بوونیان هەیەو گەورەترین دەستى بەهێزیان لە پشتە دەتوانرێت ئەمە ناوبنرێت بە ئەرگەنەكۆن و كەسایەتییەكانى ناو دەوڵەتى شاراوە. هەربۆیە رۆژنامەنووسانى ئەم هەرێمەش دەبێت ئەو راستییە باش بزانین كە ئەرگەنەكۆنێكى كوردى هەیە مامەڵە بە خوێنى مرۆڤەوە بكات.هەربۆیە دەبێت تێكڕاى رۆژنامەنووسان هەڵوێستى جددیان هەبێت لەبەرامبەر ئەوەى بردن و فڕاندنێكى وەها لە هەولێر كە بەناو چەندین بازگەى تۆقێنەرو ترسێنەردا بەرەو موسڵ برابێت ئەوە بۆ خۆى نیشانەى پرسیارە گەر دەسەڵاتیش نەیكردبێ ئەوا بێگومان ئەو ئەرگەنەكۆنە كوردییەى كە ئاماژەم پێدا گەورەترین دەستى بەرپرسی لە پشتەوەیە ئیتر چ لایەنێكیش بێت ئەو دیار دەبێت.
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە