هەڕەشە كردن لە ڕەخنە
Sunday, 09/09/2012, 12:00
یەكێك لە بنەماكانى دروست بوونى دەسەلاتێكى تەندروست بونى ڕەخنە و چاودێرى كردنى دەسەڵاََتەكانە تا بتوانرێ لە ڕێگەى ئەم ڕەخنانەوە كار بۆ چالاكتركردنى دەسەڵاتەكان بكرێ بە دیوێكى تردا ڕەخنە لەسەر هەموو ئاستەكان پێویستیەكى گەورەیە كە ببێتە فشار بۆ ئەوەى جیبەجێ كردنى بڕیاریەكان نەبێتە هۆى دروست بونى مشەخۆرى ..با بپرسین كێن ئەوانەى كە ڕەخنە دەگرن و وەلە كێ ى دەگرن ..؟
ئەمرَو ئەم هەرێمە لە بەردەم دروست بونى قۆناغێكى نوێدایە ئاراستەكانى چاودێرى كردن و ڕەخنە گرتن فراوانتر دەبێت كە دەكرێ بوترێ قۆناغى زیندبونەوەى ئاراستەكانى ڕەخنە كە دەكاتە (ئۆپۆزسیۆن , میدیاى سەربەخۆ , شەقام) كە لە دواى دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕانەوە هەموو ئاراستەكان چالاكتر بوون كە دەكاتە ئەوەى قۆناغێكى نوێ لە سەركەوتن بۆ بونیادى دیموكراتیەت دروست بووە خۆ ئەگەر دەسەڵات نەتوانێت هەڵگرى پاشخانێكى ئامادەگى بێت بۆ ئەم ڕەخنانە و فشارانە بێگومان وەك كایەیكى نامۆ بە واقعى كۆمەڵایەتى و دوژمن بە دەسەڵات سەیرى دەكات لە دواجاردا دەبێتە هۆى دروست بونى بەریەككەوتنى ناهوشیارانە دور لە سەرەتاكانى كۆمەڵگاى مۆدێرن و دەسەڵاتێكى كراوە ..ئێستە دەسەڵات لە قۆناغى ڕوو بە ڕووى دنیایەك ئاراستەى ڕەخنە بوتەوە بە هەموو شێوەكانیەوە هەر لە ڕەخنەى نەرمەوە تا ڕەخنەى ڕەق و زبر و گەیشتوەتە ئاستێك كە گاڵتەجاڕیانە ڕەخنەكان ئاراستە دەكرێت چونكە ئەم دەسەڵاَتە نەیتوانیوە وەڵام دەرەوەى ڕەخنە نەرمەكان بێت و بە دواداچون بۆ ئەم ڕەخنانە بكات بە ناچارى زۆر ڕەخنە گرى نەرم بەرەو ئاراستەى ڕەخنەى ڕق دەڕوا هۆكارەكەى ئەوەیە كە لایەنى بەرپرس لە دەسەڵاتدا نەخوێنەوارە ئەوەى دەسەڵاتى پێبەخشیوە ڕابردوە نەك تایبەتمەندێتى و پڕۆفیشناڵى كە لە دواجاردا بە زەرەرى دەسەڵات دەشكێتەوە چونكە گەر بێتو ڕەخنە نەرمەكان نەبنە پێوەر بۆ چاودێرى دەسەڵات ئەو كات هیچ چارێك نامێنێتەوە جگە لە زمانى ڕەق و زبر .
ئێستە ڕاگەیاندنە حزبیەكان بە تایبەت پارتى و یەكێتى گەیشتونەتە ئەو ئاستەى كە زمانى هەڕەشە بەكار بهێنن بەرامبەر ڕەخنەكان بە تایبەت ئۆپۆزسێون لاى ئەوان نابێت چاودێرەكانى گشتى و میدیا و هاوڵاتى هیچ لە بارەى گۆڕانكارى ناوچەیى و ناوخۆییەوە بڵێن بە تایبەت لە دواى لاواز بونى یەكێتى لەبەردەم پارتیدا و كونتڕۆل كردنى تەواوى ڕێكەوتننامەى ستراتیژی لە لایەن پارتیەوە كە بوە هۆى داگیركردنى تەواوى جومگەكانى دەسەڵات و تێكچونى هاوسەنگى دەسەڵات لە نێوان پارتى و یەكێتیدا ..ئەوان پێیان وایە بەم دەسەڵاتە بنەماڵەییەوە ناكرێت چاودێرێكى سیاسى یان هەر یەكێك لە میدیاكان جگە لە پیاهەڵدان و بێدەنگ بوون هیچى تر بوترێ كە كۆى ئەم هەڕەشانە دەكاتە ئەوەى بڵێین سەرەتایەكى زۆر ترسناك هەیە كە ئەم دەسەڵاتە لەبرى ئەوەى زەمینە بۆ فراوانبونى ڕەخنەكان بڕەخسینێ دێت هەڕەشە لە ڕەخنەگران دەكات بەوەى كە بێدەنگ نەبن توشى سازاكان دەبنەوە ئەمە لە كاتێكدایە كە تا ئێستا نە هەڵبژاردنەكان لە كاتى خۆیدا دەكرێت و نە تاك باوەڕى تەواوى بە پاكى سندوقەكانى دەنگدان هەیە و پەرلەمان بە تەواوى نەبوەتە دەسەڵاتى باڵاو سیستمى هەرێم لە سەرۆكایەتیەوە نەبوەتە پەرلەمان و هێزى پێشمەرگە و ئاسایش نەبوتە نیشتمانى و حزبیە .... ئەگەرى سەرەتایەك لە وەستانى بزاوتەكان هەیە ئەوەشى كە هەیە لە ئارادایە كە سەرانى دەسەڵات پشتیوانى لەم جۆرە هەڕەشانە دەكەن كە ئەگەر هەوڵ بدرێت بۆ وەستاندنى ئەم ڕەخنانە و ڕەخنەى كارتۆنى دروست بكرێ ئەوا هەرێمیك بەرهەم دەهێنرى پڕ لە ڕۆبۆرت و كۆیلە و دروست بونى دیكتاتۆریەت ئەو كات ئەوەى كە كۆمەڵگا شەڕى بۆ دەكات وەك هەر یەكێك لە وڵاتانى ناوچە دەبێتە هۆى دروست بونى شۆڕشى سپى و خۆپیشاندانى گشتى ئەگەر تا ئێستا داواكارى هەبێت بۆ چاكسازى و ڕیفۆرم ئەو كات دروشمەكان دەگۆڕین بۆ (ارحل) خۆ ئەگەر نەتوانرێ كار بۆ دروستكردنى زەمینەى فراوان بۆ ڕەخنە نەرمەكان بكرێت و هەڕەشە بەكار بهێنرێت ئەوا پارتى بە پلەى یەك و یەكێتى وەك پاشكۆى پارتى دەكەونە بەردەم بەرپرسیاریەتى مێژویەوە ئەوكات ڕەخنە نەرمەكان و ڕەقەكان دەگۆڕێت بۆ ئەوەى ناو دەبرێت بە بەهارى میللەتان بۆیە دەكرێت ئەم هەڕەشانە ببێتە جێ ى هەلوێست وەرگرتنى كۆى كۆمەڵگا تا ئەوەشى هەیە كەڕەتى سفر نەكرێتەوە .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست