سه‌رۆک ئالوده‌یه به‌گرێی ده‌رونی (ئه‌لکترا)
Friday, 04/02/2011, 12:00
(سیگمۆند فرۆید) ، یه‌کێه‌ک له زانا ده‌رون ناسه‌کانی که به گۆڕانکاریكی گه‌وره‌ی دنیای زانستی ده‌رونی ناسراوه ، خاوه‌نی تیۆری و ڕێچکه‌یه‌که له زانستی ده‌رونی و چاره‌سه‌رکرنه‌کانی ، ڕێچکه‌وشێوازه‌که‌ی به (ده‌رونشیکاری) ناوده‌برێت ، بۆ لێکدانه‌وه‌و چاره‌سه‌ر کردنی نه‌خۆشه‌کانی ، گرنگی به قۆناغی ساله به‌رایی یه‌کانی ته‌مه‌نی منداڵی ده‌دات ، به‌تایبه‌ت له یه‌ک ساڵیه‌وه بۆ پێنج ساڵی و به‌گشتی تا کاتی پێگه‌یشتن و باڵغی به‌پێی ئه‌و روداو به‌سه‌رهاتانه‌ی که له‌منداڵی دا به‌سه‌ر که‌سی نه‌خۆش دا هاتون ، ده‌که‌وێته شیکاری لێکدانه‌وه‌یان و له‌و ڕێگه‌یه‌وه ده‌گات به‌ناسینی گرێ ده‌رونیه‌کان و ڕیگای چاره‌سه‌رکردنی .
دو جۆر گرێی ده‌رونی لای فرۆید گرنگی پێ دراوه :
1 ـ گری ئۆدیب .2 ـ گرێ ئه‌لیکترا .هه‌ردو گری ده‌رونیه‌که ، به‌ناوی که‌سایه‌تی ناو ئه‌فسانه‌ی یۆنانیه‌کانه‌وه ناو نراون .
(گرێی ئۆدیب) ، به‌و گرێ ده‌رونیه ده‌وترێت ، که‌سانیێک توشی دایک ئه‌ڤینی ده‌بن ، ئه‌م گری ده‌رونیه زیاتر تایبه‌ته به منداڵی نێرینه .
ئه‌وه‌ش له که سایه‌تی پاشا(ئۆدیب) یۆنانیه‌وه هاتووه ، که له کۆرپه‌یی دا چاره‌نوسی خوێندراوه‌ته‌وه به‌وه‌ی باوکی خۆی ده‌کوژێت و دایکی خۆی ماره‌ده‌کاته‌وه ، بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌ی باوکی بۆ خۆلادان له و چاره‌نوسه ترسناکه فه‌رمان ده‌ده‌ن به‌ده‌ست و پێ به‌ستروای فڕی بدڕیت تاده‌مرێت ، به‌ڵام شوانێک ده‌یدۆزیته‌وه به‌خێوی ده‌کات ، تاگه وره بونی قه‌ده‌ری ده‌یگه‌ڕێنێته‌وه بۆ سه‌رچاره‌نوسه ترسناکه‌ی و باوکی خۆی به‌نه‌ناسراوی ده‌کوژێت و به‌نه‌زانی دایکی ماره‌ده‌کاته‌وه و منداڵی لێ ده‌خاته‌وه ، تاله کۆتایی دا ، له ئاشکرابونی ڕاستیه‌کان ، ده‌رونی له‌نێوان دوئاگردا ده‌سوتێت ، لایه‌کیان خۆشویستنی بۆ ئه‌و که‌سه‌ی که هاوسه‌رو دایکی منداڵه‌کانێتی و هه‌روه‌ها به خۆشویشتنێکی تریش ئه‌و که‌سه دایکی خۆ یه‌تی .
به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی فرۆید ، منداڵی نێرینه له‌ساته‌وه‌ختێکی ته‌مه‌ن دا هۆگر ده‌بێت به‌دایکی ، وه‌لی به قۆناغێکی ئاسایی ئه‌و ساته گرێباره‌ی به‌جێ ده‌هێڵێت و ده‌چێته قۆناغه‌کانی تری گه‌وره بونه‌وه ، ته‌نها له‌و کاتانه‌دا ، که‌سێک به‌هۆی بارێکی نائاسایی و ناله‌باره‌وه که نه‌توانێت له‌و قۆناغه‌دا گیر بخوات ، ئیتر ئه‌و که‌سه نائاسایی ده‌بێت و وه‌کو ئالوده‌یه‌ک به‌گرێی ده‌رونی ئۆدیب ، پێویستی به‌چاره‌سه‌ری ده‌رونشیکار له‌سه‌ر ڕێچکه‌ی فرۆیدی ده‌بێت .
جۆری دوه‌م (گرێی ئه‌لیکترا) وه‌کو بیماری ده‌رونی ، ده‌کرێت بڵێن پێچه‌وانه‌ی(گرێێ ئۆدیب)ه و تایبه‌ته به منداڵی مێینه ، بریتی یه له بارێکی ده‌رونی (باوک ئه‌ڤینی) ، ئه‌م ناوه‌ش له (ئه‌لیکترا) ی کچی پاشا (ئاگامه‌منون) ه‌وه هاتوه له ئه‌فسانه‌ی یۆنانی دا ؛ سه‌رکرده‌ی سوپای یۆنایه‌کان له جه‌نگی (ته‌رواده) دا ؛ به‌وه‌ی له‌شکری یۆنانیه‌کان بۆ په‌ڕینه‌وه‌ی له ده‌ریای(ئیجه) و به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ی) ته‌رواده) ییه‌کان ، ده‌ریا له توڕه‌یی و نائارامی دابووه ، بۆ نیشاندنه‌وه‌ی توڕه‌یی ده‌ریا ، پێویسته‌بوه کچێک بکه‌ن به قوربانی بۆ (پۆزایدۆن) خوداوه‌ندی ده‌ریا . له‌وێدا (ئه‌لیکترا) هێنده باوکی خۆی خۆش ده‌وێت ئاماده‌یه خۆی بکات به‌قوربانی خوێنی خۆی به‌خشێت به (پۆزایدۆن)ی خوداوه‌ندی ده‌ریا ، بۆ مه‌به‌ستی ئارام بونه‌وه‌ی شه‌پۆله‌کانی .
فرۆیدناوی (ئه‌لیکترا) ی کچی ئه‌فسانه یۆنانیه‌که‌ی خواستووه بۆ ناساندنی گرێی باوک ئه‌ڤینی . که زیاتر گرێیه‌کی ده‌رونی مناڵی مێ ینه‌و کچ ده‌بێت ، به خۆشویستنی باوک .
به‌هه‌مان باری ناساندن و چاره‌سه‌ر کردنی (گرێی ئۆدیب) دا ده‌ڕوات ، بۆ شیکاری وچاره‌سه‌ر کردنی ده‌رونی که سی ئالوده‌بوو به‌گرێی نابراو .
لێره‌دا لێکدانه‌وه رونکردنه‌وه‌کان بۆ مه‌به‌ستی ناساندنی هوردو گرێ ده‌رونیه‌که‌یه ، هه‌روه‌ها به مه‌به‌ستی گه‌یاندنی وه‌ڵامێکی زانستیه به کاک (فه‌یسه‌ڵ ده‌باغ) ، ڕاوێژکاری ڕۆژنامه‌وانی سه‌رۆکی پارتی .
کاتێک ته‌شهیر به کاندی ڕکابه‌ری سه‌رۆکه‌که‌کی ده‌کات به‌وه‌ی که‌سێکه چاره‌سه‌ری ده‌رونی له ده‌روه بۆ ده‌کرێت و به نه‌نگی ده‌زانێت خراوه‌ته ئاستی سه‌رۆکه‌که‌یه‌وه له‌لایه‌ن که‌سێکی سه‌رکرده‌ی ئۆ پۆزسیۆنه‌وه .
من ناچم به‌لای ئه‌و بابه‌ته‌دا که‌سه‌رۆکه‌که‌ی خۆی له‌ڕوی مه‌رجی خاڵه‌کانی تره‌وه چه‌نده گونجاوه ، به‌تایبه‌ت خاڵی ، په‌رێزپاکی له‌ڕوی ناپاکی نیشتمانیه‌وه ، چونکه هه‌رگیز 31 ئابی 1996 ناکرێت به خه‌باتی نیشتمانی حیساب بکرێت ، کاتێک به‌عس بهێنیه‌وه بۆ پایته‌ختی به‌ڕاپه‌ڕین ڕزگار کراو . لێره‌دا ، ته‌نها به‌راوردی گرێی ده‌رونیه‌وه له‌نێوان میراو ده‌لی بارازنی دا ، به کاک فه‌یسه‌ڵ ده‌ڵێم خۆ هه‌رچه‌نده عه‌ره‌بیه‌که‌ی زۆر باشه با کتێبی نوسراوی سه‌رۆکه‌که‌ی ده‌رباره‌ی مێژوی بارزانی شۆڕشی ئه‌یلول بخاته به‌رده‌ستی که‌سێکی پسپۆڕ له ده‌رونشیکاری فرۆیدی دا ؛ خۆ ئه‌وه نوسراوێکه له‌سه‌ر هه‌ست و ژیان و گێڕانه‌وه‌کانی سه‌رۆک خۆی نوسراوه یان به‌پێنوسی خۆی یان داڕشتنی که‌سێک بۆ هه‌ست وگێڕانه‌وه‌کانی خودی سه‌رۆکی پارتی ، بزانێت چۆن گرفتاره به گرێ ده‌رونی باوک ئه‌ڤینی (ئه‌لیکترا) ، خۆ هه‌رچه‌نده ئه‌وه مایه‌ی پێ خۆش بون نیه به سه‌رۆکی پارتی ،چونکه نزیکه 14ساڵی ته‌مه‌نی منداڵی پێگه‌یشتنی دور بووه له باوک و بێ به‌ش بووه له و سۆزه پێویسته ، دواتریش له‌نزیکیه‌وه نه‌یتوانیوه وه‌کو باوکێکی ئاسایی سۆژی فرزندێتی لێ وه‌رگرێت ،به‌هۆی سه‌رقاڵی ده‌ور قه‌ره‌باڵغیه‌وه ، هه‌ربۆیه زۆر ئاسایی توشی گرێ ده‌رونی (ئه‌لیکترا) بوه و خونی به‌باوکێکی ئاسییه و دیوه که‌لێی بێ به‌ش بووه ، هه‌رچه‌نده (گرێی ئه‌لیکترا) گرییه‌کی ده‌رونی کچانه‌یه ، به‌ڵام تایبه‌تمه‌ندی ژیانی سه‌رۆکی پارتی لیتاوی ئه‌و توش بونه‌وه‌ی بۆ که‌سێک گرتۆته‌وه که ده‌بێته سه‌رۆکی هه‌رێمێک و نمونه‌ی سه‌پاو به‌سه‌ر نێر‌و مێی ئه‌و هه‌رێمه‌دا ، له‌ڕێئه‌و گرفتاربونه‌یه‌وه ، ده‌یه‌وێت هه‌مو کوردی کوردستان به‌گشتی و هه‌رێم به‌تایبه‌تی ئالوده بکات به‌گرێ ده‌رونیه‌که‌ی خۆی .
خۆ ئێمه نه‌ده‌هاتینه سه‌ر وورد کردنه‌وه‌ی بابه‌تێکی له‌م جۆره ئه‌گه‌ر کاک (فه‌یسه‌ڵ) هه‌ندیک وردی و ڕژد بون و به‌رپرسیاری بکردایه له ده‌ربڕین و لێکدانه‌وه‌کانی دا و ئه‌گینا ده‌مێکه کتێبه‌کانی سه‌رۆک ده‌رچون و ده‌خوێندرێنه‌وه باری ده‌رونی سه‌رۆکیش ده‌زانرێت ، کاتێک ماڵی خۆت له شوشه‌بوو نابی بکه‌ویته به‌رده‌فڕکی و پله باڵایی سه‌رۆکم به‌سه‌ر هاوڵاتیان دا بفرۆشرێته‌وه .
ئێمه بێ ده‌نگیمان هه‌ڵبژارد بوو تائه‌وه‌ی ئیهانه‌و ته‌شهیر به هاوڵاتیه‌کی ڕۆ شنبیرو نیشتمانپه‌روه‌ری به‌ڕومه‌تی وه‌کو دوکتۆر که‌مال میراوده‌لی نه‌کرێت ،که‌نمونه‌ی هه‌ر یه‌کێکه له 5 ملیۆن هاونیشتمانی کوردی باشور ، ئه‌گه‌ر کاک (فه‌یسه‌ڵ) به‌و جۆره ڕاوێژ کاری بۆ سه‌رۆکه‌که‌ی بکات ، ته‌ڕ ده‌یکات ؛ قازانج سه‌ری مایه‌ی سه‌رۆک و ئابروه کڕبوه‌که‌شی ده‌خوات .
4\2\2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست