وەزعى یەنەك شڵژاوە ** نەوشێروان یش وەعدى داوە
Sunday, 12/04/2009, 12:00
2293 بینراوە
نیسان 2009
سەرۆك كۆمار لە بەغداوە لە بەغداوە
بـۆ كوردســتان هاتە دواوە هاتە دواوە
چى گەندەڵە دەورەى داوە دەورەى داوە
وەزعى یەنەك شڵژاوە شڵژاوە
هەڵبژاردن كەمى ماوە كەمى ماوە
پێڕى مامە لێ ى قەوماوە لێ ى قەوماوە
لە گەڵ مللەت ناتەواوە ناتەواوە
نەوشێروان یش وەعدى داوە وەعدى داوە
دژ گەندەڵان ڕاوەستاوە ڕاوەستاوە
لیستێكى خۆى پێكهێناوە پێكهێناوە
تا سەركەوتن كە بەر چاوە كە بەر چاوە
خەبات دەكات لەو پێناوە لەو پێناوە
كاكەى زەردیش لە ئەولاوە لە ئەولاوە
كەوتۆتە حەوت تەقەلاوە تەقەلاوە
چونكە مامە لە نێو داوە لە نێو داوە
دڵیشى زۆر ناتەواوە ناتەواوە
دەڵێن تازە مام دۆڕاوە مام دۆڕاوە
كارێك وا بكەن ئەو قوڕاوە ئەو قوڕاوە
كە وا مامى تیا چەقاوە تیا چەقاوە
ئەوان دوور بن لەو ڕوداوە لەو ڕوداوە
******************************
دە با هەموومان بپاڕێنەوە و بڵێین خودایە ئەو قوڕو قوڕاوە بخەرە نێو ماڵى پارتى و بنەماڵەى بارزانیشەوە