Tuesday, 30/07/2013, 12:00
2553 بینراوە
نیلسۆن ماندێلا لە ساڵی (١٩١٨) له دایک بووه و به یهکهمین سهرۆکی ئهو وڵاتهش دادهندرێ که به شێوازی دیموکراسیی ههڵبژێردرا، کهسایهتییەکی ناسراو و بهناوبانگه له جیهاندا و له دڵی گهلانیشدا جێگەی تایبهتی خۆی ههیه، کهسایهتییەکی ئاشتییخوازو خۆڕاگر و خۆشهویسته و ساڵی ١٩٩٣ خهڵاتی ئاشتیی پێ بهخشرا، هەروەها لە ساڵی ١٩٩١دا تورکیا خەڵاتی ئاشتیی ئەتاتورکی بەخشییە نیلسۆن ماندێلا، بەلام ئەو مرۆڤە قارەمانە سەربەرز و ئازایە، ئەو پیاوە نەبەردە دژ رەگەزپەرستییە، ئەو پیرەمێردە جوان و تەڕپیرە کە رۆحی پڕە لە میهر و بەخشندەیی، بیر و رامانی پڕە لە ئازادیی، هەست و سۆزی وەک هی پەپوولەکان جوانە، فەرمووی ئەو خەڵاتە بۆ من ژەهرە.. بۆ من دەردە.. بۆ من کوشندەیە، هەر کەسێک دەیەوێ بڵێ ئەو خەڵاتە بەرزە.. با بچێ بۆ هەفتەیەک لە تورکیا بڵێ من کوردم! بەڵێ.. ئەو مرۆڤەە سادە و ساکارە ئەو خەڵاتە دزێوەی رەتکردەوە.. وەرگرتنی ئەو خەڵاتەی بە تاوان دانا، حیزبەکەی کە ناوی (ئەی.ئێن.سی) بوو بە فەرمیی راگەیاندنێکی لەسەر خەڵاتەکە و کورد دەرکرد، بۆیە یەکێک لەو کەسانەی هەمیشە لە یادمە ئەو مرۆڤە هەمیشە سەربەرزەیە و هەردەم شانازیی پێوە دەکەم، ئێستا دەڵێم ئەگەر ئەو خەڵاتەی ئەتاتۆرکیان بە سەرکردەکانی کورد بەخشیبا، بێ دوودڵیی وەریاندەگرت و چەندین وێنەشیان لەگەڵ دەگرت و شانازیشیان پێوەدەکرد!
سەرکردەکانی ئێمە هەرچی زەوی هەیە لە شار کردوویانە بە خانوو و باڵەخانەی چەند نهۆمیی، هەرچی هیوا و گوڵ و جوانییەکانی نێو شار هەیە هەر هەموویان هەڵوەراند، سەرکردەکانی ئێمە بە گوللە وەڵامی پێنووس دەدەنەوە، هەرچی هیوا و خەونی (سەردەشت و سۆران)* هەبوون گوللەبارانیان کردن. سەرکردەکانی ئێمە کە هەمیشە بیریان لە سندووقی مێشکیاندا دەشارنەوە و بوێریی ئاشکراکردنیان نییە، هەرچی رق و کینە هەیە بەرانبەر بە یەکتری دەکەن، سەرکردەکانی ئێمە نەهامەتیی و فرمێسک و مەرگ و بۆنی بارووتیان پێشکەش بە مرۆڤایەتیی کردووە، هەرچی هەژاریش هەیە چاوەڕێی مەرگ دەکا، پڕنرخترین و مەزنترین شت بۆ مرۆڤ ئازادیی بیرکردنەوە و ژیانکردنێکی ئازادانەیە چون مرۆڤ لە بنچینەدا بە ئازادیی لە دایک بووە و دەبێ بە ئازادییش ژیان بکا.
کەنەدا
دەریا ڕەواندزی
______________________________________
* (سەردەشت عوسمان و سۆرانی مامەحەمە)، دوو شەهیدی پێنووس.