کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تێبیینیه‌کی سه‌رنجراکێش له‌ "له‌ نێوان مام جه‌لال و من دا ئازاری 1999 - شوباتی 2001" نووسینه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فادا.

Thursday, 26/11/2009, 12:00


له‌ نێو دوایین پلینێۆمه‌ به‌تاڵه‌که‌ی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان و قوولکردنه‌وه‌ی شکسته‌کان و دواتر دواخستنی چاره‌سه‌رییه‌کان بۆ زه‌مه‌نێکی نادیاریکراو و وه‌ک فلکه‌که‌ی هه‌ولێر" فلکه‌ی به‌ ته‌مای خوا" که‌ زه‌مه‌ن و شوین تێیدا وونه‌ ، جه‌لال تاڵه‌بانی کۆمه‌ڵی تۆمه‌تی به‌سه‌ر نه‌وشێروان مسته‌فا سوا ، ئه‌و تۆمه‌تانه‌ له‌ غیابی مه‌نتیق و حزوری هه‌میشه‌ی شکسته‌کان هیج کاریگه‌رییه‌کی پۆزه‌تیڤ بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌ بالاکانی خه‌ڵکی کوردستان ته‌نانه‌ت خودی یه‌کیتی به‌ بنه‌ماڵه‌بووه‌که‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ناخوڵقێنیت، به‌ مانایه‌کی دیکه‌ ئه‌و تۆمه‌تانه‌ پاساوه‌ بۆ شکسته‌ که‌ڵه‌که‌بووه‌کانی نێو یه‌کیتی.
ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ناگه‌یه‌نێت که‌ تێکڕا تۆمه‌ته‌کان درۆن و هه‌لبه‌ستراون ، به‌ڵام له‌ به‌سه‌رچوونی ماوه‌یه‌کی زۆری بۆ هه‌ندێ تۆمه‌ت ،باشترین به‌ڵگه‌ ده‌دا به‌ده‌سته‌وه‌ که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی ته‌نها رووه‌ته‌ راسته‌قینه‌که‌ی خۆی له‌ سیاسه‌تدا پێڕه‌و ده‌کات که‌ بریتییه‌ له‌" ژیان له‌سه‌ر ناکۆکییه‌کانی ده‌وروبه‌ر" ، به‌ مانایه‌کی دیکه‌ فێل و درۆ له‌ ژێر ناونیشانی گه‌وره‌ " نیفاقی سیاسی و دواتریش ته‌وافقی سیاسی" که‌ به‌رای زۆران له‌ چاودێرانی ده‌ره‌وه‌ و ناوه‌وه‌ی یه‌کێتی ،ئه‌و جۆره‌ سیاسه‌ته‌ " خوڵقینه‌ری کێشه‌کان و دیزه‌به‌ده‌رخۆنه‌کردنی کێشه‌کان" بووه‌.
هه‌موو ئه‌و سیاسه‌ته‌ پێره‌وکراوانه‌ی نێو خودی یه‌کیتی که‌ جڵه‌وه‌که‌ی به‌ده‌ست جه‌لال تاڵه‌بانییه‌وه‌ بوو له‌ نێو هه‌لومه‌رجێکی ره‌خساو و له‌نێوه‌ندی کاره‌کته‌ره‌ لاواز و بێتواناکان گه‌شه‌ی کردووه‌ و ده‌کا ، بۆیه‌ ده‌بینرێت یه‌کێتی بۆکێشه‌کان هه‌میشه‌ چاره‌سه‌ری پێ نییه‌ ، چونکه‌ له‌ بونیادی یه‌کێتیدا زه‌مه‌ن ئیلغاکراوه و جه‌لال تاڵه‌بانی وه‌ک پاڵه‌وانی بێ کێبڕکێ هه‌ڵسوکه‌وت له‌گه‌ل فاکته‌کان ده‌کا و فاکته‌ره‌ده‌ره‌کییه‌کان جا ئه‌وانه‌ی نێو خودی یه‌کێتی یا ده‌ره‌وه‌ی ‌به‌کارده‌با بۆ چنگگیرکردن له‌ جه‌سته‌ی شه‌که‌تی یه‌کێتی و پاوه‌نکردنی ده‌سه‌ڵات.
هه‌موو ئه‌و کارلێکانه‌ ئه‌نجامده‌درێت به‌به‌رچاوی خه‌ڵکی کوردستان و کاره‌کته‌ره‌کانی نێو یه‌کێتی ، که‌ هه‌ندێکیان ئێستاشی له‌ گه‌ڵدابێت بوونه‌ته‌ کۆیله‌ی ده‌ست که‌ڵچه‌ری نیفاقی سیاسی و ته‌وافقی سیاسی بۆ بێچاره‌یی ، هه‌ندیکی که‌شیان ئه‌و جۆره‌ که‌ڵچه‌ره‌یان ره‌تکردۆته‌وه‌ و توانیان له‌ نێو ئه‌و جوغزه‌ نامرۆڤایه‌تیانه‌ خۆیان قورتار بکه‌ن " عاره‌ب وته‌نی(انقاژ مایمکن انقاژه‌).
پاش ئه‌و پێشه‌کییه‌ که‌ به‌لای منه‌وه‌ گرنگ بوو ئه‌گه‌ر سه‌رنجه‌که‌م له‌سه‌ر ئه‌و نووسینه‌ی نه‌وشیروان بخه‌مه‌ روو و ده‌لیم: نه‌وشیروان زۆر لایه‌نی شاراوه‌ی درکاندووه‌ ، که‌ ده‌کرێت له‌ پشت ئه‌و درکاندنه ،کۆمه‌ڵێ سه‌رنجی تێدا هه‌ڵهێنجین ، به‌ڵام له‌ هه‌مووی گرنگتر دیاره‌ ئه‌و رۆڵه‌ی خۆیه‌تی له‌ ئه‌فراندنی کاریزمایه‌کی بۆش وه‌ک جه‌لال تاڵه‌بانیی. دیاره‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که‌ له‌ نێو یه‌کێتیدا ته‌مه‌نیان به‌سه‌ربردووه‌ ئه‌و راستییه‌ ده‌زانن که‌ جه‌لال تاڵه‌بانی به‌ هۆی ده‌وروبه‌ره‌که‌یه‌وه‌ ئاوابووه‌ و گه‌یشتووه‌ به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ تاکوته‌نیایه‌. نه‌وشیروان مسته‌فا خۆی یه‌کێکی زۆر کاریگه‌ر بووه‌ له‌ دورستکرن و نه‌شونوماپێکردنی که‌سیتی جه‌لال تاڵه‌بانی..خوێنه‌ری خۆشه‌ویست تۆ ئه‌گه‌ر له‌ کۆی نووسینه‌کانی"له‌ نێوان مام جه‌لال و من دائازاری 1999 - شوباتی 2001‌ " بڕوانیت ، ده‌بینیت "جێهێشتنی یه‌کیتی ودواتر خۆشباوه‌ڕی و هاتنه‌وه‌ی بۆ نێو یه‌کێتی" کۆڵه‌گه‌ی که‌سیتی نه‌وشیروانن له‌ کارلێککردن له‌ گه‌ڵ فاکته‌کانی که‌سێتی تاڵه‌بانی ، به‌ مانایه‌کی دیکه‌ نه‌وشیروان تاوانباره نه‌ک تۆمه‌تبار به‌ دورستکردن و پێکه‌وه‌نانی که‌سێتی جه‌لال تاڵه‌بانی.
نه‌وشیروان بۆ ئه‌وه‌ی باری له‌نگی یه‌کیتی چاکبکاته‌وه‌ ، هه‌م حکومه‌ت و هه‌میش حزب ، بۆ لاوازکردنی رۆڵه‌ نێگه‌تیڤه‌کانی کۆسره‌ت ره‌سول ، ئامۆژگاری جه‌لال تاله‌بانی ده‌کات و به‌ برای گه‌وره‌ و زۆر به‌رێز ناوی ده‌هێنیت پییده‌ڵیت: ببه‌ به‌ دیکتاتۆر هه‌موو ئه‌و ده‌زگایانه‌ی که‌ ده‌بنه‌ چاودێر به‌سه‌ر حکومه‌ته‌وه‌ به‌ خۆتی ببه‌سته‌وه‌ و ناو له‌خۆت بنێ رێبه‌ر و دواتریش سه‌رۆکی هه‌رێم..به‌م کاره‌ی نه‌وشیروان به‌ڵگه‌ی خۆشباوه‌ڕیی و بێچاره‌یی خۆیمان ده‌دا به‌ده‌سته‌وه‌ که‌ دیاره‌ ئه‌وانه‌ش بوونه‌ هۆکاری ئاواکردنی ده‌سه‌ڵاتێکی ره‌های تۆلیتارانه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی ،به‌ مانایه‌کی دیکه‌ کورده‌واری واته‌نی: وه‌رگرتنه‌وه‌ی ماڵ له‌ دزێک وسپاردنی به‌ دزێکی دیکه‌.
له‌م نووسینه‌ دۆکۆمێنتارییه‌ گرنگه‌ی نه‌وشیروان که‌ شناسنامه‌ی قۆناخێکی هه‌ستیاره‌ له‌ دیرۆکی نه‌ته‌وه‌که‌مان ، مرۆ ده‌توانێت گه‌لێ به‌ڵگه‌ و سه‌رنج و تێڕامانی گرنگی لێهه‌ڵبهه‌نجنێت ، ده‌کرێت شتی دیکه‌شی له‌سه‌ر بنووسرێت ، که‌ پێموایه‌ بۆ ئیمڕۆمان گرنگ ده‌بێت..خوێندنه‌وه‌ی دوینێ به‌ چاوی دوێنێ و به‌چاوی ئیمڕۆ ،مرۆ ده‌توانێت ئاینده‌ ببینیت.
بۆ خوێندنه‌وه‌ی نووسینه‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا تکایه‌ کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ بکه‌:
http://sbeiy.com/ku/article_detail.aspx?ArticleID=2426&AuthorID=36

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە