کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەوانەی خۆیان بۆ خاک و نیشتیمان بە کوشت دەدەن شەهید نیین، کافرن

Saturday, 28/03/2015, 12:00


ئەم مەلا ناپاکە کە ناوی عەبدولواحید موحەمەدە، گاڵتە بە ئاڵای کوردستان دەکات، دەڵێت ئەوانەی لە ژێریدا خۆیان بە کوشت دەدەن، شەهید نیین، بەڵکو کافرن، عەبدولواحد موحەمەد مێشکی خەڵکی ساویلکە دەشواتەوە و هانیان دەدات بۆ ئەوەی رقیان لە خاک و لە نیشتیمان و لە نەتەوەی خۆیان بێت، بیانکاتە ئیسلامێکی تیرۆریست و مێشک پووت، لە رێگای ئیسلامدا بە ناو ئیسلامدا ببێت بە داعش و پیاوی داگیرکەر و دۆزمنان، بەبێ ئەوەی ناوی داعش بهێنێت.
پاش ئەوەی ئەم ناپاکە قسەکانی کردووە ئیستا دەڵێت من ئەمساڵ ئەوەم نەوتووە، پار ئەو ناماقوڵییەم کردووە. ئەو پێی وایە ئەو قسانە شیاوان بۆ پار و دەشێت سوکایەتی بە نیشتیمان و ئاڵا بکرێت! ئەمساڵ کە هێرشی داعش لە ئارادایە و بە هەزاران پێشمەرگە گیانیان لە دەستداوە ئەم ئەوەی نەوتووە و بێدەنگ بووە، چونکە چاوەڕێی ئەوە دەکات بزانێت چارەنووسی داعش بەرەو کوێ دەچێت، بۆیە جارێ وەکو داعشێک هەڵوێستی خۆی رانەگەیاندووە، کاتێک گوێ لە قسەکانی ئەم عەبدولواحدە دەگریت، هەست دەکەیت چۆن مەترسییەکی گەورە هاتۆتە ناو ماڵمانەوە و داگیری کردووین بەوەی کە کەسانی بێشەرمی ناپاک ئاوا بە ئاشکرا پیرۆزییەکان بێبەها دەکات، و دەیەوێت ئەو جوانییە کەمەی  لە ناوماندا ماوە، ئەم بە ناوی ئیسلامیەوە ئەوەشمان لێدەسەنێتەوە،  عەبدولواحد موحەمەدد مرۆڤێکی ئیسلامی پۆخڵە و رقی لە خاک و نەتەوە دەبێتەوە، پیاوی سعودیە و قەتەر و تورکیایە، شەمری لە هیچ نییە، سەری زێرابی عەقڵی خۆی هەڵداوەتەوە و بۆ ئەوەی خەڵکەکە لە ئاستی ئەو بۆنە پیسەی لێیدێت ئاینی ئیسلام بە کار دەهێنێت، هانی خەڵکی دەدات ببن بە داعش.
ئەم نمونە پیسانە لە هەر وڵاتێکدا بن، بە سزای دادگای گەڵ دەگەینرێن، بەڵام چونکە  پارتی و یەکێتیی لەم نمونە ئیسلامیانە خائینتر و ناپاکترن رێگا دەدەن ئەم جۆرە کەسانە ئەو قسانە بکەن و عەقڵی خەڵکی سادەی کوردستاندا تێپەڕێت و عەقڵیان لە دەست بدەن. ئەوان بەمە دەستکەوتی سیاسیی و ئابوری و دزینی سامانی وڵات بۆ مانەوەی خۆیان لە رێگای ترس خستنە دڵی هاولاتیانەوە موسۆگەر دەکەن، بە هاتنی  داعش و ئیسلامییەکان دەیانترسێنن، تا خەڵکی ئەمان بە بەشتر بزانن وەک لە داعش.



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە