کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دوو راوێژکاری نێچیرڤان بارزانی نهێنییه‌کان ئاشکرا ده‌که‌ن، پارێزگاری هه‌ولێریش واز له‌ چه‌واشه‌کاری ناهێنێت

Saturday, 22/08/2009, 12:00


چه‌ند ڕۆژێکه‌ شه‌ری ئێمه‌ (که‌مپینی دژ به‌تێکدانی شوینه‌واره‌کان) له‌گه‌ل پاڕێزگاری هه‌ولێر ، وه‌ک شه‌ری مشک و پشیله‌ ی لێ هاتوه‌ ، وه‌لام به‌وه‌لامی یه‌کتر ده‌ده‌ینه‌وه‌ ، ئه‌وه‌ی بۆ به‌نده‌ جێگای سه‌رنجه‌ ، پارێزگاری هه‌ولێر و راگه‌یاندنه‌که‌یه‌تی ، که‌ چۆن شه‌رم نایان گرێت ، هه‌واڵی چه‌واشه‌ بۆ ‌میدیاکان باس ده‌که‌ن و راستیه‌کانی ناو کۆبونه‌وه‌کان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئاماژه‌ پێ ده‌که‌ن.
به‌داخه‌وه‌ خه‌لک به‌هه‌له‌ له‌ئاوه‌دانی گه‌یشتوه‌ ، باله‌خانه‌ی به‌رز و شه‌قامی پان و به‌رین ، خزمه‌تگوزاری سه‌ره‌کی نیه‌ بۆ کۆمه‌ل ، ئه‌وه‌ی له‌هه‌ولێر ده‌بینرێت ، پێچه‌وانه‌که‌یه‌ ، ئه‌وان هه‌ندێ ناوچه‌یان بۆ خۆیان کردۆته‌ ئه‌وڕپا و به‌لام ژیان و گوزه‌رانی خه‌لک ویاساکانی کۆمه‌لایه‌تی گۆڕانی ریشه‌یی به‌سه‌ردا نه‌هاتوه‌ ، له‌هه‌موو ولاتان ، خزمه‌تگوزاری له‌ گۆرینی یاسا و گرنگیدان به‌ بواره‌کانی ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ و پێشکه‌وتنی کۆمه‌لایه‌تی و دانانی یاسای دادپه‌روه‌ری کۆمه‌لایه‌تیه‌وه‌ دێت . بۆیه‌ ئه‌گه‌ر بپرسین ده‌سه‌لاتی کوردی له‌هه‌ولێر چی کردوه‌ ، له‌ بواره‌کانی ته‌ندروستی و له‌کردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی حکومی (نه‌وه‌ک تایبه‌ت) و گرنگیدان به‌ پیروپه‌ککه‌وته‌ و ده‌یان جۆره‌ نه‌خۆشی وه‌ک ئاوتیزم و تالاسیما و په‌ککه‌وته‌کان ، یان گرنگیدان به‌ کردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ و پۆلی زیاتر نه‌وه‌ک 40 خوێندکار له‌یه‌ک پۆلدا گوێ له‌وانه‌ بگرێت ، یان له‌بری دروستکردنی شوقه‌ی زه‌که‌ریا و گوندی ئه‌لمانی و جاده‌ی نێچیر ... گه‌ره‌که‌کانی ته‌عجیل وخانه‌قا و عه‌ره‌بانتان نۆژه‌ن کردۆته‌وه‌ یان وێرانی ده‌که‌ن ؟ له‌بڕی زه‌بروزه‌نگ وترساندنی خه‌لک ، ده‌رگای دیموکراسیه‌تتان له‌هه‌ولێر بکردایه‌ته‌وه‌ ؟ یان بوێر بن ده‌رگای به‌ڕیوبه‌رایه‌تی تاپۆ و لاپه‌ره‌کانی ، بۆمانبکه‌نه‌وه‌ تابزانین زه‌ویه‌که‌ی پیره‌ هه‌ولێر چه‌ندی بۆخه‌لکه‌ ره‌سه‌نه‌که‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ؟
به‌ر له‌وه‌ی گفتوگۆیه‌ک له‌گه‌ل پاڕیزگار بکه‌م ، به‌پێویستی ده‌زانم ره‌خنه‌یه‌کی جدی له‌ هه‌ندێ میدیای کوردی بگرم .
ماوه‌ی چه‌ند سالێکه‌ له‌گه‌ل به‌ شێک له‌میدیای کوردی به‌تایبه‌تتی سه‌ربه‌خۆکان جۆرێک له‌په‌یوه‌ندیم هه‌یه‌ ، وه‌به‌رده‌وام زانیاری و هه‌والی وێرانه‌ کوردستانیان پێده‌ده‌م ، 2 هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر له‌ ناپاکیه‌کی تری نه‌ته‌وه‌یی ده‌سه‌لاتی کوردی ، یه‌کێک له‌به‌رپرسانی بڕیاربه‌ده‌ستی ڕۆژنامه‌ی هاولاتیم ئاگادار کرده‌وه‌ که‌ئه‌وان به‌س به‌دواچون بکه‌ن له‌وه‌ی ‌بازاری نێشتمان به‌ شیوازێکی نایاسایی به‌پانتایه‌کی گه‌وره‌ له‌سه‌نته‌ری شار ونزیک به‌ 100 مه‌تر له‌به‌رده‌م قه‌ڵا دروست کراوه‌ ، ئه‌مه‌ش گالته‌جاریه‌کی تری ئه‌م ده‌سه‌لاته‌یه‌ ، به‌ یاساو حکومه‌ت ، وه‌ شاری هه‌ولێر به‌هۆی دروستکردنی ماسته‌رپلانی هه‌ولێر روبه‌روی ره‌خنه‌ی توندی یۆنسکۆ وبه‌شێ شوینه‌وارله‌ عێراق و ئه‌کادیمستان بۆته‌وه‌ ، بۆیه‌ تائێستا به‌ شارێکی مێژویی نه‌ناسراوه‌ . به‌داخه‌وه‌ ئه‌و به‌رێزه‌ وه‌لامیشی نه‌دامه‌وه‌ ، ناچار په‌نام بۆ گه‌نجێکی رۆژنامه‌نوسی هه‌ولێری برد که‌له‌هاولاتی کار بکات به‌لکو ئه‌و وێژدان و هه‌ستی هه‌ولێریاتی بجولێت ، زۆرینه‌ی زانیاریه‌کانم پێدا ، ته‌نیا کاری ئه‌و له‌وه‌ وه‌ستا که‌ته‌له‌فۆن بکات ، ئه‌فسۆس ئه‌ویش هیچی نه‌کرد .. نامه‌وێت سه‌رتان بیه‌شێنم په‌یوه‌ندیم به‌ رادیۆی نه‌وا و ئاوێنه‌ کرد ، ئه‌وانیش خه‌م ساردیان کرد ... ئاخر هه‌ر رۆژنامه‌یه‌ک هه‌والی وای پێبده‌یت ، پاره‌شت پێده‌دات و دنیایه‌ک سوپاسیشت ده‌کات .. به‌لام له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌رتاپای ئه‌و ڕۆژنامه‌و رادیۆ و ده‌یان مالپه‌ری تر به‌ هه‌والی سه‌رنج راکێش پڕکرا (پۆلیسی که‌نه‌دی شڤان په‌روه‌ری گرت ، به‌رهه‌م سالح ده‌ستی کێشاوه‌ ، سه‌رۆکی هه‌رێم و ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کان سوێندی یاسایان خوارد ... نه‌وشیروان مسته‌فا و عوسمان بانی مارانی وایان وتت.....
کاتێک به‌راوردی ئه‌و هه‌واله‌ لاوه‌کیانه‌م له‌گه‌ل دروستکردنی (بازاری نیشتمان) به‌شیوازێکی نایاسایی و دور له‌ پره‌نسیبه‌کانی شوێنه‌وار ، له‌ته‌ک دورستکردنی چه‌ندین باله‌خانه‌ی تر له‌چواده‌وری قه‌ڵا ، که‌بونه‌ته‌ هۆی ڕیگری له‌ ناساندنی شاری هه‌ولێر به‌شارێکی که‌لتوری ، شۆک دایگرتوم ، که‌ میدیای کوردی ،خوێنه‌ر له‌تاوانه‌ نه‌ته‌وه‌یی و کاره‌ساته‌کان ئاگادار ناکاته‌وه‌ ، به‌لکو ده‌یه‌وێت به‌روداوه‌ سه‌رنج راکێش و ره‌ونه‌قه‌کان په‌روه‌رده‌یان بکات !؟
ده‌بێت لێره‌دا ئه‌وه‌ش بلێم له‌قۆناخی پێشوو ئه‌و میدیایانه‌ی ‌باسم کردون ، به‌رده‌وام هاریکارمان بونه‌ و ده‌رگاکانیان بۆکردوینه‌ته‌وه‌ ئه‌گه‌رچی به‌ئاستی کاره‌ساته‌که‌ش گرنگیان پێ نه‌داوه‌ ، وه‌ناشکرێت ئه‌وه‌ نه‌لێین ، ده‌سه‌لاتی کوردی ده‌وله‌مه‌نده ،‌ له‌ تاوان ‌دوای تاوان وه ناپاکی ‌دوای ناپاکی ، ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی ناپاکی له‌ نیشتمانه‌که‌ی ئێمه‌ به‌بچوکی ببینرێت . ئه‌گه‌رنا بچوکترین هه‌له‌ له‌گه‌ل شوێنه‌وار ده‌رکردن وزیندانی به‌رپرسی به‌دوایه‌ .
له‌ته‌ک ئه‌مه‌ش راگه‌یاندنی پاڕیزگار به‌یانامه‌ له‌دوای به‌یانامه‌ بلاو ده‌کاته‌وه‌ ، که‌ هه‌واله‌کانی ئێمه‌ راست نیه‌ و به‌ شیوازی جۆراو جۆر هه‌ولی داوه‌ ، ئه‌و تاوانانه‌ی ئێمه‌ ئاشکرامان کردوه‌ په‌رده‌ پۆشی بکات . وه‌خۆیان زۆر تێکداوه‌ به‌راده‌یه‌ک له‌رۆژنامه‌ی خه‌بات ومالپه‌ری په‌یامنیر و هه‌ندێ کلکه‌ رۆژنامه‌ی تری پارتی ، به‌به‌یانی و ئێواره سه‌راو ژێری ده‌که‌ن ونوێی ده‌که‌نه‌وه‌ ، به‌راده‌یه‌ک له‌ رۆژی 2009/08/16 له‌مالپه‌ری په‌یامنێر که‌ راگه‌یاندنی پارتی ده‌ریده‌کات ، ئه‌وه‌نده‌ پێ تێکچوبون ، له‌ له‌بری ئه‌وه‌ی بنوسن(یونسکۆ، نوسیویانه‌ (یۆنسیف) ئه‌مه‌ش له‌ 6دێردا 4 جار دوپات کراوه‌ته‌وه‌ !؟ داگرتنی هه‌وال به‌و زانیاریه‌ هه‌له‌یه‌ ، نه‌خوێنه‌واری ئه‌و مالپه‌ره‌ ده‌گه‌یه‌نێت ،چونکه‌ هه‌ریه‌که‌ی کاره‌کانی ئاسمان و ڕیسمان له‌یه‌ک جیایه‌ . لێره‌دا ئه‌گه‌ر گفتوگۆیه‌کی کراوه‌ له‌گه‌ل پاڕیزگار و مافیا نهێنیه‌کانی ماسته‌ر پلانی هه‌ولێر بکه‌ین و بلێین ، ئایا به‌راستی ماسته‌ر پلان دژ به‌یاساکانی شوینه‌وار نیه‌ ؟ ئایا ده‌توانن یه‌ک نمونه‌ی بچوک له‌وته‌ی یه‌ک شوێنه‌وارناسی بیانی و کوردی بهێنه‌وه‌ ، که‌ئه‌و ماسته‌ر پلانه‌ گه‌وره‌ترین تاوان به‌رامبه‌ر هه‌ولێر و تێکچونی شیرازه‌ی قه‌لا نیه‌ ؟ ئایا به‌راستی له‌ ورک شۆپی هه‌ولیر 1و 2 / 6 /2009 ره‌خنه‌ی توندتان له‌لایه‌ن شوینه‌وارناسه‌ کورد و عه‌ره‌ب و یونسکۆ له‌م باره‌وه‌ لێنه‌گیراوه‌ ؟ ئه‌گه‌ر ئه‌و وتانه‌ی ئێمه‌ نادروسته‌ یه‌ک به‌شدار بووی بیانی و کوردی بێنه‌ سه‌ر خه‌ت بڵییت وانیه‌ ؟ ئاخر یونسکۆ وتی ئێمه‌ به‌یانامه‌مان ده‌رنه‌کردوه‌ نه‌وه‌ک هه‌واله‌که‌ دروست نیه‌ ؟ ده‌شمه‌ویت ئه‌وه‌ بلێم که‌ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌له‌یه‌ش بکرێت ، ئه‌وا دلنیابن له سه‌نته‌ری ئه‌و ڕیکخراوه‌ (پاریس) روبه‌روی سزایان ده‌که‌ینه‌وه‌ ، که‌ بلێن له‌هه‌ولێر هیچ ته‌جاوزه‌ک به‌رامبه‌ر شوێنه‌وار نه‌کراوه‌ ؟؟ پرسیار له‌پاریزگار ده‌که‌ین بۆ بوێرنین رایبگه‌ینین که‌ی مۆله‌تی یاسایتان بۆ بازاری نیشتمان وه‌رگرتوه؟ ، به‌لگه‌کان بخه‌ره‌ رو ، ئه‌گه‌ر سه‌ره‌تا به‌ساخته‌کاری بێ مۆله‌ت دروستتان نه‌کردوه‌؟ (ئه‌گه‌ر به‌لگه‌ی ساخته‌ش بخه‌نه‌ رو دلنیابن وا به‌سانایی له‌ په‌رله‌مان و دادگا بوارناده‌ین تێپه‌ڕیت وه‌ 200 که‌س له‌ناو هۆله‌که‌ بوه‌ کاتێک نوێنه‌ری شاره‌وانی دانی به‌تاوانه‌ ناوه‌) بۆ بوێر نین ده‌قی گفتوگۆکانی ڕۆژی 19 و20 /08/2009 له‌نیوان ئێوه‌ و به‌شی شوێنه وار و یۆنسکۆ په‌ره‌پیدانی قه‌لا بلاو بکه‌نه‌وه‌ ؟ ئایا به‌راستی واژوتان کرد که‌کار پێکه‌وه‌ بکه‌ن ، یان ئاماده‌ نین واژو بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌رجانه‌ی ئه‌و لایه‌نانه‌ پێتانیان راگه‌یاندون ؟ ته‌مه‌نی درۆ زۆر کورته‌
‌ خانوه‌کانی قه‌ڵات وێران ده‌بێن و خانو دوای خانو تێکده‌چیت ، وه‌ک ئه‌و خانوه‌ مێژویه‌ی که‌له‌رۆژی 20ی ئه‌م مانگه‌وه‌ روخا ، ،که‌چی مالپه‌ری پیوکه‌ی میدیا به‌ شه‌ریکه‌ دزه‌که‌ی ناوه‌ستێت و پڕ ده‌داته‌ یۆنسکۆ !؟ پرسیار ده‌کات که‌ی یونسکۆ نۆژه‌نی ده‌کاته‌وه‌؟ ، ئاخر بۆ ناپرسن بۆ یونسکۆ سارده‌ و کێ به‌رپرسه‌ له‌ واژونه‌کردنی ؟
پاریزگاری هه‌ولێر ئه‌گه‌ر هه‌واله‌که‌ی ئێمه (که‌مپینی دژ به‌تێکدانی شوینه‌واره‌کان) ناراسته‌ بابفه‌رموێت سکالامان له‌سه‌ر تۆمار بکات ، یان سکالا و وه‌لامی 2 راوێژکاری سه‌رۆکی حکومه‌ت بده‌نه‌وه‌ ، (شیرین شیرزاد و عه‌بدوره‌قیب یوسف) که‌به‌راشکاوانه‌ په‌رده‌یان له‌سه‌ر تاوانه‌کانتان هه‌لداوه‌ ته‌وه‌و، راستی وته‌کانی ئێمه‌یان سه‌لماندوه‌ و چه‌واشه‌ی ئێوه‌ ، که‌لێره‌دا ده‌بێت ده‌ستخۆشیان لێ بکه‌ین که‌ له‌و ئاست و پایه‌ دا ، ئاوا راستیه‌کانیان کرده‌ به‌لگه‌یه‌کی میژویی ؟ بویر بن پانێله‌ک له‌ناو ده‌یان که‌نالی راگه‌یاندنی خۆتان بکه‌نه‌وه‌ و بوار بده‌ن به‌راشکاوانه‌ خه‌لکه‌ ئه‌کادیمسیته‌کان ، بیروراکانی خۆی ده‌رببڕیت ؟
من دلنیام ڕۆژگارێک دێت ماسته‌ر پلان ده‌وه‌ستێت و بازاری نیشتمان گۆرانێکی به‌سه‌ردێت ، چونکه‌ هه‌رده‌سه‌لاتێک تۆزی هه‌ستی نیشتمانی بێت ، ئه‌و بالاخانه‌ لاده‌دات له‌به‌رده‌م پێشگرتنی قه‌لا و ناساندنی به‌ شارێکی که‌لتوری ؟ ئه‌و ڕۆژه‌ دورنیه‌ له‌نێوان ئێمه‌ و ده‌سته‌ ئاشکراو نهێنیه‌کانی ماسته‌ر پلان ، که‌به‌ناوی ئاوه‌دانی و شارستانیه‌تی ، نیشتمانێک وێرانده‌که‌ن ، ڕێگای دادگا ناوخۆو بیانیه‌کان له‌یه‌کتر بگرین .
له‌کۆتایشدا ئه‌وه‌ده‌ لێم ، ئه‌وانه‌ی که‌مپینیان بۆ فه‌رهاد پیربال ئه‌نجامدا و سوتاندنی په‌رتوک به‌ سوتاندنی مرۆڤ ده‌ناساند ، ئاماده‌ن به‌هه‌مان شیوه‌ بلێین دروستکردنی بازاری نیشتمان به‌یاساخ ، گه‌وره‌ترین گالته‌جاریه‌ به‌ یاسا و وێرانکردنی شوێنه‌واره‌کانی پیره‌ هه‌ولێریش به‌ربه‌ریه‌تی ده‌سه‌لاته‌ ، یان وه‌ک ده‌یان و سه‌دان تاوانی تر ، چاوتان کوێر و گوێتان پڕ له‌مس ده‌که‌ن؟ له‌هه‌موشی گالته‌جارتری پارێزگار ، له‌سه‌ر هه‌له‌یه‌کی ته‌کنیکی ڕۆژنامه‌ی (ڕۆژنامه)‌ عومان و فه‌ره‌نسای یۆنسکۆی ئاگادرکردۆته‌وه‌ ، کۆنگره‌ی ڕۆژنامه‌گه‌ری به‌ستوه‌ ، ئه‌ی تۆ بلێی ئێمه‌ش له‌سه‌ر ناپاکیه‌کی وا نه‌ته‌وه‌یی هه‌مان ڕیگامان نه‌گرتبێته‌ به‌ر؟ ئه‌و فشارانه‌ی له‌هه‌ندێ ناوه‌نددا ده‌یبینن سه‌ره‌تایه سه‌ره‌تا.


ده‌قی وته‌کانی 2 ڕاوێژکاری ئێچیرڤان له‌سه‌ر تاوانه‌کانی پاڕیزگار
http://www.sbeiy.com/ku/newsDetail.aspx?id=19603&cat=1

جیاوازی نه‌کردن له‌نیوان یۆنسکۆ ویونسێف له‌ راگه‌یاندنی پارتی ...
http://www.peyamner.com/default.aspx?l=1&id=138375



سه‌رجه‌م ئه‌و وته‌و به‌لگانه‌ی له‌م باره‌وه‌ ده‌رده‌چیت به‌نده‌ کۆپی ده‌که‌م ، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر راستیشی بکه‌نه‌وه‌ ، کۆپیه‌کی له‌به‌رده‌ستماندایه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە