فاروق رەفیق و کامەران مەنتک سەردانی چەند وڵاتێکی ئەوروپی دەکەن
Wednesday, 01/02/2012, 12:00
رۆژی ١٦ تا ١٨ / ٢ / ٢٠١٢ د. فاروق رەفیق و د. کامەران مەنتک، کە دوو کەسایەتیی ئۆپۆزیسیۆن و نووسەری ئازادن، بەرەو سوید دەکەونە رێ، لەم شارانە: (ستۆکهۆڵم، یۆتەبۆری، مالمۆ) هەروەها لە نەرویژ و هۆڵەندا، بەریتانیا، چەند سیمنارێکیان بۆ رێکدەخرێت.
لە رۆژی ٢٢ / ٠٢ / ٢٠١٢دا د. کامەران لە میوانداری پەرلەمانی سوید دەبێت، لەسەر بارودۆخی هەرێمی کوردستان قسە دەکات، ئەوەندەی ئێمە ئاگادارکراوینەتەوە، کە بەهۆی سەرقالبوونی د. فاروق رەفیق بە سیمینارەکانەوە، لەو هەفتەیەدا ئەو ناتوانێت ئامادەی پەڕلەمانی سویدی ببێت.
رەوەندی کوردیی لە یۆتەبۆری ئەرکی رێ و شوێنی ئەو سیمینارانە لە سوید و نەرویژ، رەنگە بۆ هۆڵەنداش دەخاتە ئەستۆی خۆی، هەروەها بۆ بەریتانیاش رەوەندی کوردی و سایتی پێنووسەکان، بەڕێوەی دەبەن.
شایانی باسە تا ئیستا بەرنامەیەک بۆ رۆژ و شوێن و هۆڵی دیاریکراو بۆ تەواویی بەستنی ئەو سیمینارانە دیاری نەکراوە، لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواویی کات و رۆژەکان دیاری دەکرێت و بڵاودەکرێتەوە.
چاوەڕوان دەکرێت ژمارەیەکی زۆر لە رەوەندی کوردیی و کەسایەتیی ئامادەی ئەو سیمینارانە ببن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست