كوردستانپۆست بەشێك لە گەندەڵیەكانى كەتیبەى ئیستتڵاعى عەمیقى سریەى 3ى كۆیە ئاشكرا دەكات
Tuesday, 25/01/2011, 12:00
پەیامنێرى كوردستانپۆست_ هەولێر
ئهم کهتیبهیه که ناوێکی عهرهبی له خۆی گرتووه (کتیبه الاستگلاع العمیق/ سریه 3) كەتیبەى ئیستتڵاع عەمیق سریەى 3ى كۆیە، كە ئەوكات سەر بە دەزگاى زانیارى یەكێتیە بوو و كرابوونە پاسەوانى ئەو كەلوپەلانەى، كە بۆ دروستكردنى تونێلەكەى هەیبەت سوڵتان داندراون، كە لە لایەن كۆمپانیایەكى سینى دروست دەكرا، لە لایەن رائید دەهام حسێن، كە ئامرى سریەى ناوبراوە، رۆژانە بە بیانووى ریازە سەباحى تەواوى پێشمەرگەكانى لەو شوێنە دوور دەخستەوە، هاوكات خۆیشى زۆربەى شیش و مزەخەى چیمەنتۆكانى دەدزى، كە هەر مزەخەیەكى چیمەنتۆ بە 30 وەرەقە دەفرۆشت و تێیدا 20 مزەخە بوون و 12ى لەو مزەخانە دزیى، ئەوە جیا لە پارەى ئەو شیشانەى كە دزینى و لەو كاتەدا نرخى یەك تەن شیش بە 17 وەرەقە بوو، هەروەها تەواویى ئەو قەرەوێڵانەى، كە بۆ پێشمەرگەكان لە لایەن كۆمپانیا سینیەكەوە دابینكرابوو، بەڵام رائید دەهام نەیدا بە پێشمەرگەكان و تەواوى ئەو قەرەوێڵانە، كە 60 دانە بوون فرۆشتنى.
رائید دەهام مانگانە لە هەر پێشمەرگەیەك 10 هەزار دینارى برێمەر وەردەگرێت و دەڵێت: ئەو پارە هى كرێى ئەو ئۆتۆمبێلەیە، كە موچەكانتانى پێ دێت، ئەوەش لە كاتێكدایە، كە موچەى ئەو سریەیە بە ئۆتۆمبێلى وەزارەتى پێشمەرگە دێت، ئەمەش بەشێكى تریەتى لە گەندەڵى و فەسادى ناوبراو، رائید دەهام جیا لەو گەندەڵیانە 20 پێشمەرگەى بن دیواریشى هەی، كە مانگانە موچەكانیان لەگەڵدا برابەش دەكات، ئەوە جیا لەوەى كە 3 كوڕى خۆى تەعین كردووە و مانگانە موچەی بێ دەوام وەردەگرن.
تێبینى: ئەم گەندەڵیانەى رائید دەهام بە هاوكارى و هاوڕایى ملازم سەرۆ بووە
ئەم رائید دەهامە، كە خەڵكى بێستانەى نێوان كۆیە و هەولێرە، پێش ئەوەى ببێتە ئامر سریە وەستاى لەبغ بووە و لە خانووى بەكرێدا بووە، وەك دەشڵێن داماوە دەست و پلى ئێستاش جێى رووشانى ئەو سەردەمەى هەر پێوە ماوە، بەڵام ئێستا لە سایەى ئەو هەموو دزى و فەسادییەى، كە لە ژێر باڵى یەكێتیى نیشتیمانى دەیكات، بۆتە خاوەن 3 خانوو لە كۆیە، لە ئێستاشدا لە سەر گردێكى بێستانەى زێدى خۆى خانویهكى تر دروست دەكات، وەك خۆى وتبووى بۆ كۆسرەت و فڵان و فڵان لە سەر گرد خانوو دروست بكەن و من نەیكەم، چیم لەوان كەمترە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست