کوردستانپۆست و نهێنییه شاراوه‌کانی پشت داوا یاساییه‌که‌ی رۆژنامه‌ی الشرق الاوست
Tuesday, 10/05/2011, 12:00
ماوه‌ی دوو رۆژه ده‌زگا راگه‌یاندنه‌کانی یه‌کێتیی کردوویانه‌ته هه‌ڵا و شایی لۆغان، گوایه رۆژنامه‌ی الشرق الاوست داوای ئاسایی له به‌ریتانیا له‌سه‌ر کوردستانپۆست تۆمارکردووه، به‌مه سزای 85 هه‌زار پاوه‌ند دراوه، بۆیه ئێمه‌ش به پێویستمانزانی به به‌ڵگه‌وه و له‌و روونکردنه‌وه‌ی خواره‌وه‌دا هه‌ندێک نهێنی شاراوه، که له پشت ئه‌و داوا یاساییه‌وه بووه، بۆ خوێنه‌ره به‌ڕێزه‌کان ئاشکرا بکه‌ین:
1. نووسه‌رێکی کوردستانپۆست به ناوێکی خوازراوه‌وه (ئیهاب هه‌ورامی) ئه‌و هه‌واڵه‌ی خواره‌وه‌ی بڵاوکرده‌وه، کلیکی ئه‌و لینکه‌ی خوارووه بکه بۆ بینی هه‌واڵه‌که.
https://www.kurdistanpost.nu/biz/dadgay_beritaniya/Alsharq_Alawsat.pdfوه‌ک ده‌بینن، ئه‌و هه‌واڵه له عه‌ره‌بییه‌وه وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر کوردیی و دروستکراوی ئێمه نییه، ئه‌وه‌ی وه‌ریشی گێڕاوه ناوی ئیهاب هه‌ورامییه، نه‌ک (ئالان ماردینی) وه‌ک راگه‌یاندنه‌کانی (یه‌کێتیی جه‌لالییه‌کانی کوردستان) نووسیویانه.
2. ئه‌و هه‌واڵه له زۆربه‌ی سایت و ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بییه‌کان بڵاوکراوه‌ته‌وه. کلیکی ئه‌و چه‌ند لینکه‌ی خواره‌وه بکه، هه‌موو ئاماژه به سه‌رچاوه‌که ده‌که‌ن، که (وکاله اور نیوز)ه، نه‌ک کوردستانپۆست.
http://www.almadenahnews.com/newss/news.php?c=173&id=24178http://www.shababek.de/vb/showthread.php?t=660
http://www.alnasiriyah.com/forum/showthread.php?t=3720http://karemlash4u.com/vb/showthread.php?p=295464&langid=1تێبینی: له کاتی خۆیدا ئه‌و هه‌واڵه زیاتر له 50 ماڵپه‌ڕی عه‌ره‌بییدا بڵاوکرایه‌وه و تا ئیستا له زۆر شوێن ماوه. ئێمه ته‌نها لینکی ئه‌و سێ چوار سایته وه‌ک به‌ڵگه ده‌خه‌ینه روو. به‌مه‌دا ده‌رده‌که‌وێت، که کوردستانپۆست سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که نه‌بووه، به‌ڵکو (وکاله اور نیوز) سه‌رچاوه بووه، ئه‌و هه‌موو سایتانه‌ش ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن.
یه‌کێتیی وه‌رگێڕه‌که‌ی تیرۆرکرد
3. رۆژنامه‌ی الشرق الاوست په‌یوه‌ندیی پێوه‌کردین، ئێمه هه‌واڵه‌که‌مان لابرد، خۆمان له‌و سه‌رئێشه‌یه به دوور خسته‌وه، (ئیهاب هه‌ورامی) که وه‌رگێڕی هه‌واڵه‌که بوو، په‌یوه‌ندیی پێوه‌کردین وتی هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و نامه‌یه‌ی تاله‌بانییتان بۆ په‌یدا بکه‌م، ئیدی ده‌نگی نه‌ما. پێش چه‌ند مانگێک له‌لایه‌ن خوشکێک و براده‌رێکی ئه‌و نووسه‌ره‌وه ئاگادارکراینه‌وه که‌وا (ئیهاب هه‌ورامی) له لایه‌ن یه‌کێتییه‌وه تیرۆرکراوه (له‌و باره‌یه‌وه زانیاریی ته‌واومان وه‌رگرتووه ئیستا ناتوانین بڵاوی بکه‌ینه‌وه، په‌یمانتان پێده‌ده‌ین ناوی ته‌واویی نووسه‌ره‌که و چۆنێتی تیرۆرکردنه‌که‌یتان بۆ بڵاوبکه‌ینه‌وه، که ده‌بێته جێگای سه‌رنج).
4. بۆچی رۆژنامه‌ی الشرق الاوست ئێخه‌ی کوردستانپۆستی گرت، له‌کاتێکدا سایته عه‌ره‌بییه‌کان تا ئیستاش ئه‌و هه‌واڵه‌یان له لا ماوه و ئاماژه به‌سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵه‌که‌ش ده‌که‌ن؟ هه‌ڵبه‌ته پێش ئه‌وه‌ی ئێمه روونیبکه‌ینه‌وه، خوێنه‌ر هه‌ست به‌وه ده‌کات، که کێ له پشت ئه‌م کاره‌وه بووه، کێ هانی داون داوا له‌سه‌ر کوردستانپۆست تۆمار بکه‌ن، به‌تایبه‌تی هیچ کام له‌مانه کوردییزان نیین، یان هه‌واڵه‌که له کوردستانپۆستدا به کوردی بخوێننه‌وه و بزانم ناوه‌رۆکه‌که‌ی چییه له سه‌ریان نووسراوه، بێگومان لایه‌ن و که‌سانی سه‌ر به بنه‌ماڵه‌ی تاله‌بانیی و برایم ئه‌حمه‌د له پشت ئه‌م کاره‌وه بوون. ئه‌گه‌ر ئه‌مه بکه‌ینه پرسیار ئیدی وه‌ڵامه‌که‌ش ئاسان ده‌بێت، به تایبه‌تیی
ته‌له‌فیزیۆنی گه‌ڵی کوردستان،
puk- media،
رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ، له دوێنێوه کردوویانه‌ته رۆژی خۆیان، وه‌کو هه‌نگوینیان له دارا دۆزیبێته‌وه، لاپه‌ره‌کانی خۆیان پڕکردووه له ئاپوره‌ی بوختان و قسه‌ی ناشرین، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گره، که ئه‌وان هانده‌ر و یارمه‌تییده‌ری ئه‌و رۆژنامه‌یه بوون تا شکات له کوردستانپۆست بکات.
5. ئێمه ده‌قی شکاتنامه‌که‌مان له رێگای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید به ده‌ست گه‌یشت، وایان پێڕاگه‌یاندنین خۆمان بچینه به‌ریتانیا، له‌وێ په‌یوه‌ندیی به پارێزه‌رێکه‌وه بکه‌ین، له ماوه‌ی ئه‌م ساڵه‌دا ده‌بوو چه‌ند جار هاتوچۆمان بکردایه په‌یوه‌ندییمان به پارێزه‌رێک بکردایه، پارێزه‌ره‌که و هاتوچۆی به‌ریتانیا پاره‌یه‌کی زۆری تێده‌چوو، ئه‌مه له توانای مندا نه‌بوو، له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ڕێزێک په‌یمانی ئه‌وه‌ی پێداین، له رووی یاساییه‌وه خه‌م نه‌خۆین، له به‌ریتانیا یارمه‌تیمان ده‌ده‌ن، وه‌ک چاوه‌ڕوان ده‌کرا وا ده‌رنه‌چوو، منیش لێره‌وه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووم، داوا بکه‌م تا داواکه بگوێزمه‌وه بۆ سوید، به‌ڵام رۆژی 4ی ئه‌م مانگه له لایه‌ن پارێزه‌ری ئه‌و رۆژنامه‌یه‌وه بۆ وه‌بیرهێنانه‌وه ئیمه‌یلێکیان بۆ ناردین، ئاگادارکرامه‌وه که به‌یانی ده‌بێت ئاماده‌بم له دادگای له‌نده‌ن، وه‌ڵامی منیش ئه‌وه بوو، نه‌ده‌توانم بێم، نه‌توانی مادییش یارمه‌تیی سه‌فه‌رکردنه‌که‌م ده‌دات، بۆم نووسین، ده‌مه‌وێت داواکه بگوێزمه‌وه بۆ سوید، به‌ڵام دیار بوو ئه‌وان په‌له‌یان بوو، بۆ به‌یانییه‌که‌ی ئه‌و بڕیاره‌یان ده‌رکرد، که هێشتا من به ده‌ستم نه‌گه‌یشتووه و له رێگای ته‌له‌فیزیۆن و بڵاوکراوه‌کانی یه‌کێتییه‌وه پێمزانی.
6. ئه‌مه کورته‌یه‌که له چۆنێتی رووداوه‌که و ئه‌و داوایه‌ی که رۆژنامه‌ی (الشرق الاوست) له‌سه‌ر کوردستانپۆستی تۆماری کردووه، ئێمه قسه‌ی زیاتر ناکه‌یت خۆمان ئاماده ده‌که‌ین که پاش گه‌یشتنی بڕیاره‌که کاری خۆمان بکه‌ین، هه‌ر به‌ڕێز و یاساناسێک ئه‌گه‌ر ده‌یه‌وێت یارمه‌تیی و کۆمه‌کمان پێ بکات، تکایه په‌یوه‌ندییمان پێوه بکات و سوپاسیان ده‌که‌ین.
له کۆتاییدا داوا له خوێنه‌ره به‌ڕیزه‌کان ده‌که‌ین، سه‌ردانێکی سایتی کوردستانی نوێ بکه‌ن که زمانحاڵی یه‌کیتی نیشتیمانی کوردستانه، به‌و نووسین و وشه بازاڕییانه‌ی به‌کاریان هێناوه و هێرشیان کردۆته سه‌رمان خۆیان ئاشنا بکه‌ن، تا بزانن ئه‌و حیزبه به چ ئاقار و قه‌یرانێکی ئه‌خلاقییدا گوزه‌ر ده‌کات، با بشزانن ئه‌و نووسه‌رانه‌ی ئه‌م سایت و رۆژنامه‌یه به‌ڕیوه ده‌به‌ن، له نابووتیاندا چی ده‌ڵێن و ئاستیی رۆشنبییریان بۆ بیرکردنه‌وه و بۆ نووسین چه‌نده.
کلیکی ئه‌و چه‌ند لینکه‌ی خواره‌وه بکه:
1)
رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ2)
وتارێکی دیکه‌ی کوردستانی نوێ3)
رۆژنامه‌ی کوردستانی نوێ 11 / 5 / 2011 که‌مال جه‌مال موختار
کوردستانپۆست
ئه‌گه‌ر پێویستی کرد، ئه‌م روونکردنه‌وه‌یه نوێ ده‌کرێته‌وه، به‌تایبه‌تیی پاش په‌یوه‌ندییکردنمان به‌لایه‌نی یاسایی، یان پۆلیسه‌وه، کۆمێنتاره‌کانی بۆ زیاد ده‌که‌ین و جارێکی دیکه ده‌یخه‌ینه‌وه پێش چاوتان.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست