کاک کۆسره‌ت بۆ یه‌ک جاریش بێ گوێ له هاوڕێ ڕاستگۆکانت بگره
Thursday, 06/08/2009, 12:00
کاتێک کاک کۆسره‌تم به‌م شێوه‌یه بینی که دانیشتبوو، ئینجا ئه‌م نوسینه‌م نووسیکاک کۆسره‌ت تۆ ئه‌و سه‌رکرده‌یه بوویت ناوی یه‌ک به‌یه‌کی پێشمه‌رگه‌ی تیپه‌کانی 83 ی هه‌ورێی و 86 ی ده‌شتی هه‌ولێر و 87 قه‌ره‌چوغ و 91 ی سه‌فین و 93 ی کۆیه‌و 19 ی کۆڕه‌ک و 12 ی سۆران و 99 ی بتوێن و 85 ی به‌ڕانه‌تی و که‌رتی تیپی مه‌ڵبه‌ندت له بیر بوو، ئه‌وه من بوم سه‌رسام بوم که له سنووری تیپی 37 ی شارباژێر شرواڵهکهت ههڵکێشابووه سه‌ر ئه‌ژنۆت له شانه‌خسێ و مه‌روێ جنێوت ئه‌دا به پاسدار و به‌سیج و ده‌تگووت گه‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه‌وه ده‌رمان بکه‌ن له باشووره‌وه خۆمانی پیا ده‌که‌ینه‌وه.
کاک کۆسره‌ت ئه‌وه تۆ بوویت له چله‌ی زستاندا دوو جار زوقمو به‌سته‌ڵه‌کی سه‌ری ڕه‌شت به خوێنی جه‌رگ له‌کون نه‌بوه‌کانی کۆڕانی کۆمه‌ڵه گرت، هه‌ر خۆشت بووی چویته هاوینه‌هه‌واری پیرمام و مه‌سعود بارزانی هێنده شڵه‌ژابوو تۆی لێ بووبووه شه‌وکه‌تی حاجی مووشیر.
ئه‌مڕۆ 24-7 2009 تۆم بینی له ڕاگه‌یانده‌کانی (ی. ن. ک) ه‌وه ناچاریان کردبووی به بیانووی ڕێز لێنان له که‌مئه‌ندامان و تێکۆشه‌ره دێرینه‌کان،مه‌دالیای ڕێزلێنان بکه‌یته سنگ و به‌رۆکیانه‌وه.
کاک کۆسره‌ت ئه‌وانه‌ی تۆ مهدالیات به سنگیانه‌وه کرد نه به‌کر پیرداوده یه‌ک چاوه‌که‌ی تیپی 86 ی ده‌شتی هه‌ولێر بوو و نه ڕه‌حمانه ڕه‌شی یه‌ک چاوه‌که‌ی لای شه‌هید ڕێبازی نه‌مر که کاتی خۆی به هۆی تۆوه که‌م ئه‌ندام بوون، تۆزێک وورد به‌ره‌وه و بزانه چ زوڵمێکیان لێکردوی تا زیاتر‌و زیاتر له ناو یه‌کێتیدا وه‌ها نغرۆت که‌ن وه‌ک ئه‌و ته‌نوره بێ ئاگره‌ت لێبکه‌ن تاخێزانی هاوڕێ شه‌هیده‌کانت فڕێت نه‌ده‌نه ئاگری سوری ته‌نوری له بیرچونه‌وه .
_ کاک کۆسره‌تی به‌ڕێز کام له‌م وێنانه که‌مئه‌ندامه ؟ ڕه‌زاقی قومارچی هۆڵه‌ند گازینۆ که خاوه‌نی 2 منداڵه‌و خێزانه‌که‌ی ته‌ڵاقی دا‌و هۆڵه‌ندای به جێهێشت له‌به‌ر قه‌رزی ماسته‌ر کارت و گۆڵد کارت که ئێستا له مه‌کته‌بی سیاسی مه‌حزه‌ری کۆبونه‌وه‌کانی تۆ ده‌نوسێت و هه‌ر 6 مانگ جارێک دێته‌وه بۆ ڕۆته‌ردام بۆ قۆمار، به‌داخه‌وه ئه‌م قۆمارچیه ئێستا ئاوه‌ڵزاوای به‌رپرسی بزوتنه‌وه‌ی ڕیفڕاندۆمه له هۆڵه‌ندا .
کاک کۆسره‌ت ڕه‌زاقی قومارچی وه‌ک له‌م وێنه‌یه‌دا له دوای سه‌ری تۆوه به‌زه‌قی ناوچه‌وانی ڕووتاوه‌ی دیاره به قاتێکی ڕهشو کراسێکی پهیهمیهوه.
ڕه‌زاق ئه‌و که‌سه‌یه کاسکێتی که‌مئه‌ندامه‌که له که‌مه‌ری قاته ڕهشهکهیدایه.
کاک کۆسره‌ت کاتێک ئه‌و ستافه هاتنه لات بۆ پرسیارت نه‌کرد. چه‌ند که‌ستان که‌مئه‌ندامه؟ تۆ بڵێی گه‌وره دزی لقی ئه‌ورپای کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان سه‌ڵاح جه‌لیله‌یی له شه‌ڕێکی ده‌سته‌ویه‌خه‌دا له دوکانه‌که‌ی خۆیدا له‌سه‌ر نرخی کیلۆیه‌ک گۆشت یان کیسه‌یه‌ک گۆڵه‌به‌ڕۆژه که‌مئه‌ندام بوبێت و لای کاک کۆسره‌ت ووتبێتی له گرتنی سه‌ری ڕه‌شدا که‌مئه‌ندام بووم.. ده‌ی کاک کۆسره‌ت گه‌ر سه‌ڵاح ده‌مدرێژی کرد: پێێ بڵی تۆ ساڵی 1987 بویته پێشمه‌رگه، خۆ گه‌ر به پێێ مه‌رجه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان بێت سه‌ڵاح شموولی معاون پێشمه‌رگه‌ش ناکات نه‌ک مه‌سولی ستۆکهۆڵمه حه‌یاته‌که.
دوای کاک کۆسره‌ت سه‌ڵاح جه‌لیله‌یی پێنجه‌م که‌سه، هه‌ر چه‌نده مناڵه‌کانی ئاهو گله‌یی زۆریان هه‌یه که سه‌فه‌ری زۆر ده‌کات.
کاک کۆسره‌ت ئێ خۆ تۆ به بۆن پێشمه‌رگه‌ی که‌مئه‌ندام ده‌ناسیته‌وه، تۆ بڵێی کامه‌ران ئه‌حمه‌د وه‌ک له یه‌که‌م وێنه‌دا دیاره، پێشمه‌رگه‌ی که‌مئه‌ندامی بزوتنه‌وه‌ی پڵنگه‌کانی تامیلی خۆر ئاوای سریلانکا بێت و نه‌ی ناسیته‌وه. ئێ خۆ گه‌ر بۆ پرسی ته‌ندروستیش زه‌نگی ته‌له‌فۆن بۆ کامه‌ران لێبده‌یت له زۆتهرمیر، یه‌کسه‌ر ده‌ڵێت کارتی کۆڕهکت ده‌وێت یان ئاسیا سێڵ.
ئه‌ی هاوار کاک کۆسره‌ت گه‌ر بۆ یه‌ک چرکه‌ش بێت بیر که‌ره‌وه، که‌ی تۆ هاوسه‌نگه‌ری ئه‌م لۆمپه‌نانه بوویت له مه‌ڵبه‌ندی چواردا، کاتێک شه‌هید فاروق خۆی ده‌دایه به‌رئه‌و گوله‌یه‌ی به‌ره‌و سنگی تۆ ده‌هات، هه‌موو ئه‌مانه‌ی لهوێنهکاندان، چاو‌ڕێی لێبوردنی گشتی مه‌سعود بارزانی بوون تا ڕێگه‌یان پێ بدا لهبراهیم خه‌لیله‌وه بڕۆنه هه‌ولێری داگیرکراو و سلێمانی زه‌وتکراو.
بۆ ئه‌وه‌ی خوێنه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات بڵێ ئێوه درۆزنن و کوردستانپۆست ڕاستگۆ فه‌رموون ئه‌وه لینکه‌که‌ی خۆتان :
http://www.pukmedia.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست