هێرۆ سەنتەری مەساجی شاڵاوی عەلی عەسکەری لە سلێمانی داخست
Thursday, 08/05/2014, 12:00
سەرچاوەیەکی نزیک لە مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستانەوە بە کوردستانپۆستی راگەیاندن، ئەمڕۆ سەنتەری مەساجی کاڤیان لە گەڕەکی راپەڕین لە سلێمانی بۆ هەتا هەتایی داخرا، گوایە کاری ناشرین و نەشیاوی تێدا ئەنجام دراوە. سەرچاوەکە وتی دیارە زۆربەی سەنتەری مەساجەکان کە خاوەنەکانیان بەرپرسەکانی یەکێتین، یان بازرگانە دەسترۆیشتووەکانن و یەکێتیی لە پشتیانەوەیە، کاری خراپ و بەدرەوشتی تێدا ئەنجام دەدرێت، ئەو سەنتەرە خاوەنەکەی شاڵاوی عەلی عەسکەرییە، هەموو بەرپرسەکان ئاگادارن و زۆربەیان سەردانی ئەو شوێنەیان کردووە، هۆکاری داخستنەکەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە شاڵاوی عەلی عەسکەری لێپرسراوی مەڵبەندی گەرمیان بوو لە کەلار، لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دەستی لە کارەکەی کێشایەوە، لە تۆڵەی ئەوەدا هێرۆ فەرمانی داوە ئەو سەنتەرە دابخرێت، چونکە شاڵاو بۆتە هۆکاری ئەوەی بزووتنەوەی گۆڕان لەو دەڤەرە دەنگی زۆرتر بهێنێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست